ئه‌م هه‌موو ده‌رده له كوێوه

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج:
ئه‌و هه‌موو دراما‌و فیلم و زنجیره توركیه قه‌ده‌غه بكه‌ن كه به ده‌ردی كۆمه‌ڵی ئێمه ناخۆن و خێزان و ژیان و بوونی ئێمه‌یان شێواندوه ،به‌شێكی زۆری ئه‌و نه‌هامه‌تی و ده‌ردو ناخۆشی و تێكچوونی خێزانیه له‌وێوه سه‌رچاوه‌ی گرتوه ، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت ،وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ،لایه‌نی په‌یوه‌ندی دار به چاودێری ئه‌و دراما‌و زنجیرانه مه‌به‌ستیان بێت ده‌توانن ئه‌مه چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
سیستمی په‌روه‌رده وێرانه ، كه‌س له خه‌میدا نیه ، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئه‌ركێتی ئه‌م سیستمه به جۆرێك چاكبكات و له ته‌واوی قۆناغه‌كانیشدا وانه‌ی په‌روه‌رده‌ی ئاكارو هه‌ست و كه‌وتی مرۆڤانه‌و رێزگرتن له خودی مرۆڤ، هه‌روه‌ها جه‌سته پارێزی بخوێنرێت و مرۆڤی كورد هه‌ر له مناڵیه‌وه بخرێته سه‌ر پێی خۆی .
په‌روه‌رده‌ی ئاینی رێكخه‌ن، مه‌لاكان به‌رپرسیار بكه‌ن له‌وه‌ی به‌رپرسیاره‌تی به‌شێك له راستكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه بگرنه ئه‌ستۆ، گوتانری هه‌فتانه له ڕووی زمانه‌وه شیرین و له ناوه‌ڕۆكدا بێتوندو تیژی و هه‌راسانكردن بن، مه‌لاكان فێربن سه‌ره‌تا رێزی یه‌كتر بگرن له سه‌ر میمبه‌ر سوكایه‌تی به بیر‌و باوه‌ڕو بۆچوونی یه‌كتر نه‌كه‌ن ، گوتار رزگار بكه‌ن له جنێو سوكایه‌تی بڕیاردانی ناردنی خه‌ڵك بۆ به‌هه‌شت و دۆزه‌خ .وه‌زاره‌تی ئه‌و قاف لانی كه‌م پێویسته ساڵانه چوار كۆنفراسی گه‌وره بكات .
میدیاكان فێری لێبورده‌یی ، ئاكار، چۆنێتی نیشاندانی هه‌واڵ و وێنه‌و روداوه‌كان بكه‌ن ، كه‌م و كوڕیه‌كان راستبكه‌نه‌وه ، چی تر خه‌ڵك بریندار مه‌كه‌ن و میزاجی كوردهواری وێران مه‌كه‌ن ، سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان، گروپه‌كانی دیكه پێویسته به‌رنامه‌و پڕۆژه‌یان هه‌بێت بۆ ئه‌مه ، ئه‌و گیانی یه‌ك بوغزاندن و له یه‌كدان و یهكشكێنیه راگرن ، كه مێژوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شه‌سته‌كان و له بری كۆتای پێبهێنرێ به‌رده‌وام گه‌شه ده‌كات.
ئه‌و ململانێ حزبیه ناجۆره ، ئه‌و سوكایه‌تی به یهككردنه ، ئه‌و مرۆڤ به كاڵاكردنه رابگرن ، كه له بنه‌ڕه‌تا به‌شێكه له په‌روه‌رده‌ی هه‌ردوو حزبه زلهكهو له‌وانه‌وه ده‌ستی پێكردوهو هه‌ر ئه‌وانیش درێژه پێدهرین ، رێزی جیاوازی بگرن و نه‌ته‌وه‌سازی بكه‌ن ، نه‌ك نهتهوهداغانی.
دیارده‌ی خۆكوشتن ، كوشتن ، سوتان و خۆ سوتاندن ، جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كان و تێكچونی خێزان ، پێویستی به چاره‌سه‌رو كه‌مكردنه‌وه‌و بنه‌بڕه ، ناكرێ هه‌ر بڵێین به داخه‌وه خۆزگا وانه‌بوایه، بۆئه‌وه‌ش حكومه‌ت و رێكخراوه ئاكاریه‌كان ده‌بێت پلان و به‌رنامه‌یان هه‌بێت.
ده‌ستور ته‌واو بكه‌ن ، ده‌ستور ده‌بوو بیست ساڵ بوایه هه‌بوایه ، بێده‌ستوری جاشێتی و خۆ فرۆشی و خاكفرۆشی و هێنانی ده‌ستی دوژمنی بۆ سه‌ر به‌رۆكی نیشتمان دروستكردووه ، شه‌رمێكی گه‌وره‌یه دوای سی ساڵ ده‌ستورمان نه‌بێت و هۆكاره‌كه‌ش هه‌ر ئه‌وه‌بێت هه‌ر حزبهوله به‌رژه‌وه‌ندی خۆی كاڵای بۆ بدورێت، له كاتێكا ده‌ستور بۆ گشته نه‌ك ئه‌م حزب و ئه‌و حزب .
پارله‌مانتار فێری لێدوان ، هه‌ست و كه‌وت، ئاكاری په‌رله‌مانتاری ، رێزگرتن له جیاوازیه‌كان بكه‌ن ،پارله‌مان بكه‌نه، ده‌زگای یاسادانان ناوچه‌و لق و كۆمیته‌و مه‌ڵبه‌ندی لێدور بخه‌نه‌وه .
ئه‌م وێرانیه چاره‌سه‌ر بكه‌ن، لانی كه‌م كه‌مێك هیوا بگێڕنه‌وه بۆ خه‌ڵك.




