بارزانی و له ده‌ستدانی هه‌له‌كان

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
چه‌ند رۆژ له مه‌وبه‌ر له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا كه كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی سازی كردبوو، جه‌میل بایك بانگه‌وازی له بارزانی كرد بۆ ئاشتی و پێكه‌وه‌یی ولهم بارودۆخه‌دا كه به گشتی كوردستان له به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیداردایه‌و توركیا به‌ربووه‌ته چیاوگوندهكانی باشوری كوردستان، به دوای ئه‌ودا ماوه‌ی به‌رێی پارله‌مانتارێكی هه‌ده‌په داوای له مه‌سعود بارزانی كرد یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی رابگه‌یه‌نێ و خۆیشی سه‌رۆكی بێت.
ده‌یان جاری دیكه تاڵه‌بانی تا له ژیاندا بوو، نه‌وشیروان مسته‌فا له كۆتای ته‌مه‌نیدا، هه‌روه‌ها هه‌موو لایه‌نه‌كانی دیكه داوایان كردوه بارزانی ببێته چه‌تر، لێ ئه‌و نه‌ك نه‌بووه، هه‌ر ئه‌وه‌شی كردووه كه خۆی بڕوای پێبووه، ئیتر زه‌ره‌ره یان قازانج مه‌به‌ست نه‌بووه، نمونه‌ی بڕیاری ریفراندۆم، نمونه‌ی داوه‌ت كردنی سوپای عیراق بۆ ده‌ركردنی یه‌كێتی له هه‌ولێر، نمونه‌ی داوه‌تی سوپای توركیا له ساڵی 1997، له هه‌موو ئه‌مانه‌شدا وه‌ك ناو‌و ناوبانگ هه‌م خۆی زه‌ره‌ری كردووه و هه‌م نه‌ته‌وه‌كه.
هه‌ندێك گومان ده‌كه‌ن كه نه‌هاتنه پێشه‌وه‌ی بارزانی له بانگه‌وازه‌كان و ریزپه‌ڕی ئه‌و له یه‌ككڕیزی كه هه‌میشه خۆیشی داوای ده‌كات، بۆ ده‌ستوه‌ردانی توركیاوههندێ جار ئێرانیش ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆ ئه‌م گومانه هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی سهلمێنراوله به‌رده‌ست نیه، جگه له په‌یوه‌ندی باشی بارزانی و پارته‌كه‌ی له ته‌ك ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته‌دا، جگه له‌وه‌ی كه چه‌ندین جاریش له ئاستی زۆر به‌رزا قسه‌ی ناشرینیان پێووتوه، نمونه‌ی قسه‌كانی ئه‌ردۆغان له كاتی ریفراندۆمدا، نمونه‌ی ئه‌و فیلمه‌ی له ئێران له سه‌ر بارزانی و هه‌ولێر چێكرابوو، هه‌ڵبه‌ت وه‌ك كوردێك هه‌موومان ئه‌وه‌مان له‌به‌ر دڵگران بوو.
ئێستاش دوای بانگه‌وازیه‌كانی ئه‌م دوایه بارزانی ده‌توانێت ئه‌و بار‌و دۆخه‌ی هه‌یه ئاوه ژووی بكاته‌وه و زه‌مینه‌یه‌كی باش بۆ ئاشتی و ئازادی راده‌ربڕین و ئازای نوسین و وتن بڕه‌خسێنێت، به تایبه‌ت له هه‌ولێرو دهۆك، كه زۆرێك له دۆسته‌كانی كورد سه‌رنجیان له سه‌ری هه‌یه‌و له‌م ماوانه‌دا زۆبهبه نوسین و په‌یام و راپۆرتەکان ئه‌و راستیانه‌یان دركاند و دواوڵاتیش كه‌نه‌دایه كه جه‌ستن تۆرۆدۆی سه‌رۆك وەزیران له سه‌ر ناردنی په‌یامی كوردانی ئه‌وێ داوای كردووه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به‌وردی چاودێری ره‌وشی زیندانی كراوانی بادینان بكات.
تۆ بڵێی بارزانی ئه‌مجاره بێته سه‌رهێڵ و به‌ربه‌سته‌كان لابه‌رێت؟!




