سواره‌ی ئه‌ردۆغانی

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج:
ئه‌ردۆغان له ئامه‌دی مه‌زنه شاری باكوری كوردستان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئاشتی خسته ئه‌ستۆی په‌كه‌كه، به ئامانجیش هه‌ده‌په‌ی وه‌ك پاشكۆی په‌كه‌كه ناوبرد، له كاتێكا هه‌ده‌په حزبێكی سیاسی رێگه پێدراوه‌و به‌رده‌وام له هه‌وڵی قوڵكردنه‌وه‌ی ئاشتی نێوان گه‌لی كورد و گه‌لی توركدایه و رۆژیش نیه [ئەندامەکانی] له لایه‌ن نهژادپهستان و ده‌وڵه‌ته‌وه توشی گرتن و سزا نه‌بێت، تا راده‌ی كوشتنی.
ئه‌ردۆغان چاوی له هه‌موو ئه‌و راستیانه ده‌نوقێنێ و له رێگه‌ی په‌لاماردانی هه‌ده‌په‌وه په‌لاماری كورد ده‌دات و باسی ئاشتیش ده‌كات، سواره‌ی ئه‌ردۆغانیش چه‌پڵه‌ی بۆ لێده‌ده‌ن.
چۆن سوڵتان عه‌بدولحه‌مید سواره‌ی حه‌میدی له كورد‌و عه‌ره‌ب و ئه‌وانی تر دروستكرد بۆ كوشتنی نه‌یاره‌كانی و له ناویشیاندا ئه‌رمه‌نیه‌كان، كه ئه‌وانیش به‌شی زۆریان دابویانه پاڵ ڕووسیا[وە]، ئاوا ئه‌ردۆغانیش له باكوری كوردستان، له رۆژئاوا‌و باشوری كوردستان سه‌رگه‌رمی دروستكردنی سواره‌ی ئهردۆغانیه.
سواره‌ی ئه‌ردۆغانی گه‌رچی هه‌ڵگری هه‌مان ناونین، لێ هه‌موو ئه‌و ئه‌ركانه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن كه ئه‌ردۆغان و سوپای توركیا پێیان ده‌سپێرن، جیاوازی نێوان ئه‌مان و سواره‌ی حه‌میدی ئه‌وه‌یه ، سواره‌ی حه‌میدی هه‌رگیز نه‌گه‌یشتنه نیوه‌ی ئه‌و ژماره‌یه‌ی عوسمانیه‌كان ده‌یانویست ، هه‌روه‌ها به قه‌باره‌ی ئه‌وه‌ی بۆ سوڵتان عهملابوون ئیشیان بۆ مانه‌وه‌ی خۆیشیان ده‌كرد ، لێ ئه‌مان سواره‌ی ئه‌ردۆغانی لاره مل و فه‌رمانبه‌رداری ئه‌ردۆغانن و له جاش زیاتر هیچ ناوێكی تریان قابیل نیه.
سواره‌ی ئه‌ردۆغانی ئه‌و هێزه بێبڕواو بێ‌شوناس و به كرێگیراوهن كه توركیا له لیبیا‌و باشوری كوردستان و سوریا‌و شوێن گه‌لی دیكه شه‌ڕیان پێده‌كات و ده‌یاندا به دار‌و به‌ردا، بێئه‌وه‌ی به وشه‌یه‌كیش بڵێن “ئێمه ئه‌و شه‌ڕه ناكه‌ین ” ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت تاساڵی 2023 هه‌موو ئه‌و كارانه به‌م گه‌له جاشه بكات كه نه‌خشه‌ی بۆ كێشاوه ، بۆئه‌وه‌ش ئاماده‌یه بۆ دروستكردنی ئه‌م جۆره به كرێگیراوانه له ده‌شتی نهینهواو له ناو توركمان و ئاشوری و شه‌به‌ك و ئێزدیهكانیشدا گروپ و ده‌سته‌و تاقمی سه‌ر به‌خۆی دروستبكات، وه‌ك چۆن له زۆر شار‌و شارۆكهش چه‌ته‌و به كرێگیراوی دروستكردوه‌و بۆ مه‌رامه‌كانی خۆی به كاریان دێنێت.
سواره‌ی ئه‌ردۆغانی جیاواز له سواره‌ی حه‌میدی مه‌رج نیه هه‌موویان رووی راستی خۆیان ده‌ربخه‌ن، بگره به‌شێكی تایبه‌تیان خزێنراونه‌ته نێو ده‌یان دام و ده‌زگای هه‌ستیاری ئه‌م وڵات و ئه‌و وڵات و ئه‌م حزب و ئه‌و حزبه‌وه‌و ئه‌ركی گرنگیان پێسپێردراوه ، له‌و ئه‌ركانه تێكدانی په‌یوه‌ندی ، كڕینی كه‌رامه‌تی خه‌ڵك ، شێواندنی راستی و وروژاندنی بیر‌و ڕای خه‌ڵك و هتد، ده‌كرێت ئه‌مانه له به‌رچاوی خه‌ڵك زۆر نیشتمانپه‌روه‌ر ده‌ركه‌ون له كاتێكا له ژێره‌وه له جاشێكی خۆ فرۆش زیاتر نین.



