قوباد تاڵه‌بانی و ئاوی چه‌مچه‌ماڵ

:له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
له‌م رۆژانه‌ی پێشودا دیسان كێشه‌ی ئاوی چه‌مچه‌ماڵ كه‌وته‌وه به‌ر قسه‌و باس ، چه‌مچه‌ماڵ وێڕای نه‌بونی ئاو زۆر به خراپی مامه‌ڵه به خاك و دیزاینه‌كه‌یه‌وه كرا‌و، هه‌ر له سه‌ره‌تاو هیچ ده‌سه‌ڵاتدارێك بوێری ئه‌وه‌ی نه‌بوو ئه‌و هه‌موو زیاده‌ڕۆییه بۆ سه‌ر زه‌ویه‌كانی بانی مه‌قان رابگرێت ، كه ئێستا ئیتر چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه زۆر ئه‌سته‌مه‌و ئه‌وێش زیانی زۆری به ئاو‌و كاره‌بای چه‌مچه‌ماڵ گه‌یاندوه ، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی ئاوی چه‌مچه‌ماڵ له تاسوجهوه تا ده‌گاته چه‌مچه‌ماڵ دزی لێده‌كرێت و كه‌سیش ناتاوانێ به‌ربه‌و دزیه بگرێت ، هه‌موو ئه‌وانه سه‌رباری كێشه‌كه‌ن ، كه خودی كێشه‌كه له راپه‌ڕینه‌وه تا ئێستا درێژه‌ی هه‌یه‌و زۆر جار به‌ڵێنی چاره‌سه‌ری دراوه‌و چاره‌سه‌ر نه‌كراوه.
قوباد تاڵه‌بانی كه كوڕی مام جه‌لال و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه چه‌ندین جار ئه‌م كێشه‌یه‌ی ڕووبهڕووكراوهتهوهو نه‌یتوانیوه چاره‌سه‌ری بكات و ته‌نانه‌ت جارێك پاره‌ی ئاوی گۆپته‌په – چه‌مچه‌ماڵ دانراوه‌و دواتر حه‌په‌لوش كراوه ، ئه‌مه چه‌ندین جار خۆیان ووتویانه ،پڕۆژه‌ی ئاوی گۆپته‌په – چه‌مچه‌ماڵ كه تا ئێستا پاره‌یه‌كی زۆر بۆ دیزاین و ورده كاریه‌كانی خه‌رج كراوه بۆ چه‌مچه‌ماڵ بووه به خه‌یاڵ و وه‌ك ئه‌و جاده‌ی ئاسنه‌ی لێهاتوه كه شاعیر ده‌ڵێت ” ده‌چێته شاخی هه‌ورامانه‌وه “.
ئه‌وه‌ی بۆ من جێی هه‌ڵوه‌سته‌یه ئه‌وه‌یه هێشتا داوای ئاو له قوباد ده‌كرێت له كاتێكا له سلێمانیش وا خه‌ریكه دار‌و ده‌وه‌ن وشك ده‌كه‌ن و بودجه بۆ دابینكردنی ئاو بۆیان له مانگی چوار بڕیاری لێده‌درێت و له مانگی هه‌شت هێشتا بیر‌و باسی دابینكردنی نیه ، ئاخر هه‌ر چه‌نده مرۆڤ و دار‌و دره‌خت به‌راورد ناكرێن ،لێ سلێمانی شاره حه‌یاته‌كه‌ی باوكی قوباد تاڵه‌بانی واگوڵهكانی له تینوان ده‌خنكێن و ئه‌ویش كه‌سی دوه‌می نێو حكومه‌ته‌كه‌یه .
چه‌مچه‌ماڵ به‌رپرس نه‌ماوه باسی شه‌هیدو قوربانیه‌كانی نه‌كات ، ته‌نانه‌ت شاره‌كه ناونراوه پایته‌ختی شه‌هیدو ئه‌نفال ، هه‌ڵبه‌ت زۆرخهڵكیش شانازی به‌و ناونانه‌وه ده‌كه‌ن ، له كاتێكا ئه‌وه قسه كردنه له سه‌ر قوربانیه‌كان و ئه‌وانه‌ی به جێیان هێشتوین نه‌ك ئه‌وانه‌ی له ژیاندان ، هه‌ڵبه‌ت ئاكار ئه‌وه‌یه بایه‌خ به زندوهكان بدرێت ، شه‌هیدو قوربانیه‌كان تازه ناگه‌ڕێنه‌وه، قوباد تاڵه‌بانی به‌رپرسی یه‌كه‌می جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی ئاوی گۆپته‌په – چه‌مچه‌ماڵه‌و ناكرێت یه‌خه‌ی كه‌سی تر بگیرێت ، به‌ڵام ئه‌و یه‌خه گرتنه به تكاو لاڵانه‌وه نا به نیشاندانی ئه‌ركی سه‌رشانی ده‌سه‌ڵات ده‌بێت جێبه‌جێبكرێت.
نه‌ك شوشه شكا واڕهز ده‌سوتێ هەڵبەت دەکرێ دەستخۆشی لەهەموو هەوڵێک بکرێت کە لەپێناوی گەیاندنی ئاوی گۆپتەپەدا دەدرێ.