نانی کورد بێخوێیە؟

پ

مەردان کوڵەجۆیی:

لە دێرزەمانەوە لە ژیانی ڕۆژانەی کۆمەڵگای کوردەواریدا، کۆمەڵگەلێك دێر، ریستە، ووشە و بە سەرهات وەکو نمونەی دەگێڕدێنەوە کە نەوە بە نەوەی دەسپێرێت و پێی دەڵێن “پێشینان” وایان فەرمووە!

هەڵبەتە لەبەرامبەر هەر ڕووداو بەسەرهاتێكدا، دێرێك یان ووشەیەکی پێشینان وەکو نمونە هاتووەتەوە. هەندێك لەو ئامۆژگاریانەی نەوەکانی پێشوو بریتین لە: ئەگەر لە کانیەك ئاوتخواردەوە بەردی تێمەکە، یان ووتیانە نانەکە بێخوێیە، نانخۆروسفرەدڕ، نان بدە بە سەگ نەك بە کەسی سپڵە!

بێگومان، ئەو چەند ووشە و ڕیستەیە مستێکن لە خەرمانێکی فرەوانی ئامۆژگاری ونمونەی بە سەرهاتەکانی ژیانی ڕۆژانەی مرۆڤەکانی پێش ئێمە، کە لەو چەند گووتەیەدا زیاتر مەبەستیان لە خەڵکانی بێوەفا وسپەڵە بووە!

لێڕەڕا دوو نمونەی سادە دەخەمە بەرئەم باسەو، هەردوولا دەخەم تەرازووی گووتەکانی پێشینانەوەو، دادوەریی و کێشانەکەی بۆ ئێوەی بەڕێز بەجێ دەهێڵم تابزنین نانی کورد بێخوێیە؟!

لەم دوو سێ ساڵەدا، بەسەرهاتگەلێکم بەرچاوکەووتەوە، وەلێ لەم کورتە بابەتەدا تەنها دوونمونەیان فرە سەرنجی ڕاکێشاوم.! یەکەم، خێزانێکی کورد بە هۆی منداڵێکی نەخۆشەوە، لە سەر ئەرکی یەکێك لە حزبەکانی کوردستان، دەگەنە وڵاتی کەنەدا!

 لەم بابەتەدا باسی چاکە و خراپەی حزبەکان ناکەین چونکە ئەوە باسێکی قووڵ هەڵدەگرێت، وەلێ گەیشتنی خێزانێکی چەند کەسی لە کوردستانەوە بۆ کەنەدا، خەرج و تێچویەکی زۆری گەرەکە!

ئەم خێزانە کە گەیشتووی بە جێگای مەبەست، لە جیاتی ستایشی ئەولایەنە کە ئەرکی خەرج و ڤیزە و ناردنەوە دەرەوەیانی گرتووەتە ئەستۆ، کۆمەڵێك بوختان وکرداری نەشیاویان داوەتە پاڵی ئەو حزبەو، کەوتوونەتە زەمکردنی کورد!

ئەوەی لە ڕەفتاری ئەم خێزانە زیاترسەرنج کێشاوم، جووتێك بەرپرسی چووتە حزبە دەستەڵاتدارەکەی کوردستانە، کە لەوێ لە ئاستی پلەی وەزیرو بزیردا خۆیان خانەنشین کردوەو، بێگومان موچەکەیان بۆ وەردەگیرێت، کەچی لەم وڵاتەش مافی پەنابەریان بەکەسێك وەرگرتووە کە کوردیان پێناشرین کردوە!

ئایا نانی کورد بێخوێیە؟!