کرداری مرۆڤ لە کاتی نوستندا، تاکی کورد بۆ نمونە!

ئەحمەەد: هەندێك جار مرۆڤ لە کاتی نوستندا کۆمەڵەکارێك ئەنجام ئەدات بە بێ ئەوە خۆی لێی بە ئاگابێ
کێشەی هەموو ئەو کردارانەی کە مرۆڤ لە کاتی خەودا ئەنجامی دەدات لە گەڵ ئەقڵدا یەکنارگێرتەوە. یەکنەگرتنەوەکەش لە گەڵ عەقڵدا هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە مرۆڤ خەو زڕبێت، تاکی کوردش لەو بازنەیەدا زۆر دەخولێتەوە!
ئەگەر لە دوای زیاتر لە سی ساڵ تاکی کورد تێرخەونەبووبێت و هیلاك و ماندو و بێزار نەبووبێت لە هەموو ئەو پەیمان و بەڵێنی درۆ و، بێباکییەی دەسەڵات لە بەرامبەر نەهامەتی خەڵك و پشتکردن لە گشت ئەو بەڵێنانەی کە لە کاتی خوتندا پێی ئەدرێت، ئەوا دیسانەوە سبەینێ دەیەوێت بە ئاگا بێتەوە، یان تۆزێك درەنگتر لە خەوڕابێت و فریانەکەوێت کە بزانێت چی گوزەری کردوە.
هەندێك جار مرۆڤ دیسانەوە دەیەوێت بەبێ ئاگایی و هەڵگرتنی عەقڵی لە گەڵ خۆی، بەرەو مۆرکردنی پەنجە وئاشتبوونەوەو لە ئامێزگرتنی ئەم دەسەڵاتە بێباکە لە بژێوی خەڵك و تێکڕای ماف و بەها مرۆییەکان، ڕابردوو لە بیربکات و بۆ چوار ساڵی دیکە کۆمەڵە گەندەڵێکی دیکە هەڵدەبژێرێتەوە!
سبەینێ لە گەڵ خۆرئاوابووندا، هەقوایە شەقێك لە ئەعەقڵی هەر تاکێکی کورد بدەیت و، بالێف و سەرینێکی نەرمتر بدەی بە هەر تاکێك بۆ ئەوەی تا مردنی خۆی و چەندینی نەوەی دیکە، بە ئاگانەیەتەوە!



