کوردانی کەنەدا هەواڵی کۆچی دوایی گەنجێکی کورد ڕادەگەیەنن

پ
لە ڕێکەوتی ٢٩-١٢-٢٠٢١ کوردانی تاراوگە لە وڵاتی کەنەدا هەواڵی کۆچی دوایی شوان سامان عەزیز، تەمەن ٢٣ ساڵەیان بڵاو کردەوە کە بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە، لە شاری تۆرۆنتۆی کەنەدا گیانی لەدەستدا.
ماڵی کورد لە شاری ڤانکۆڤەری کەنەدا، لە بانگەوازێکدا بەخەم و پەژارەیەکی قووڵەوە هەواڵی مەرگی شوان سامان عەزیزی ڕاگەیاند، بە مەرگێکی کتوپڕ ماڵئاوایی لە خانەوادەو کەسوکار و هاوڕێیانی کردوە، بەو هۆیە ماڵی کورد بەناوی کوردانی ڤانکۆڤەر ەوە هاوخەمی خۆیان بۆ بنەماڵە و کەسوکاری شوان دەربڕی .
سەبارەت بە کۆچی دوایی شوان، ئارام عەزیز دانیشتووی شاری ڤانکۆڤەر و مامی شوانی کۆچکردوو، ڕایگەیان کە شوان سامان عەزیز کوڵەجۆیی، لە شاری ڤانکوڤەری کەنەدا هاتوەتە ژیانەوە، بەداخەوە ڕۆژی پێنج شەممە لە تەمەنی٢٣ ساڵیدا بە هۆی جەڵدەی مێشکەوە لە شاری تۆرۆنتۆ کۆچی دوایی کرد. مامی ووتی شوان لە بنەماڵەیەکی کوردپەرەوری باشوری کوردستان بووە و باوك و پێنج مامی پێشمەرگەی دێرینی کوردستانن و خاوەن پۆلێك شەهید و ئەنفال کراوی شاڵاوی دەستی ڕژێمی بەعسن