“پێکێ گریمانە” بڵاودەبێتەوە

پ

پێکێ گریمانە، ناونیشانی یەکەمین کتێبی شیعریی “ئارام حاجی”یە، لە دوو توێی٢٣٢ لاپەڕەدایە، کاری دیزاینی بەرگ و ناوەوەی لەلایەن (زاری) بۆی کراوە، ئێستا لە چاپخانەیەو سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەتیراژی ٥٠٠ دانە لەنێو کتێبخانەکانى هەرێمى کوردستان بڵاودەبێتەوە.

ئەم کۆمەڵە شیعرە، کۆمەڵێک تێکستی جیاواز دەگرێتەخۆ، قەسیدە و شیعری کورت و درێژ و هەروەها  پۆستەرە شیعریشی تێدایە. دەقەکانی ئەم کتێبەی ئارام حاجی لە بازنەی دەقی فیکری و کۆمەڵایەتی و ئەوینداری و جەنگ‌و…هتد دەخولێنەوە.

حاجی لەدایکبووی ١٩٩٢ ـەو، دانیشتووی شاروچکەى دەربەندیخانە لەگەرمیان و، لەساڵی ٢٠١٧ بەشی عەرەبی لە زانکۆی هەڵەبجە تەواو کردووەو ئێستا مامۆستایە.

لەساڵی ٢٠٠٧ دەستی بە شیعر نووسین کردووەو، لە قەڵەمە نوێیەکانی ناو دنیای شیعر و ئەدەبیاتی کوردییە، بەشداریشی لەچەند فیستیڤاڵەکاندا کردووە و، کۆمەڵێک خەڵاتێکی ئەدەبی بەدەستهێناوە، لەنێویاندا “خەڵاتی ئەدەبی گەنجان” لەساڵى ٢٠١٧.