فێستیڤاڵی گەلاوێژ؛ وەک دیاردەیەکی ئەدەبیی گرنگ، بەڕێوەچوو

پ

سەرەڕای دۆخی نەخوازراوی کۆرۆنا کە لە سەرەتای ساڵی٢٠٢٠ـەوە تا ئێستاش جیهانی گرتووەتەوە، پاش چەند مانگێک دواخستن لە وادەی خۆی، دواجار لە ڕۆژانی ٢٠-٢١ / ٩ / ٢٠٢٠ لەژێر دروشمی: (ئاسۆ دەدرەوشێتەوە) بیست و سێهەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی گەلاوێژ، بە ئامادەبوونی بەشداربووانی هەرسێ بواری شیعرو چیرۆک و لێکۆڵینەوە، هەروەها چەند میوانێکی کەم لە هۆڵێکی بچووکدا، بەشێوەی ئۆنلاین، بەڕێوەچوو.

بەردەوامبوونی گەلاوێژ کە تەمەنی لە چارەکە سەدەیەک نزیک دەبێتەوە، گرنگە. چونکە سەکۆیەکی زۆرباشە بۆ دەرخستنی دەنگ‌و توانا نوێیەکان و وەسیلەیەکیشە بۆ کۆکردنەوە و یەکتربینینی نووسەران و ئەدیبانی شوێن و ناوچە جیاوازەکانی کوردستان. هەروەها لانکەیەکیشە بۆ دیداری میوانانی وڵاتانی تر (هەرچەندە ئەمساڵ بەهۆی دۆخی کۆرۆناوە میوان نەهاتن).

دیدارەکانی فێستیڤاڵ، لەژێر ئەم ناونیشانانەدا بەڕێوەچوون:

دیداری محەمەد عومەر عوسمان بۆ شیعر.

دیداری عەتا محەمەد بۆ چیرۆک.

دیداری کەمال ڕەئووف محەمەد (بابی لالۆ)

فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی گەلاوێژ

ئەمساڵ، جیاواز لە گشت ساڵانی پێشووی فیستیڤاڵی گەلاوێژ، ڕێزنامەی بەشداربوون پێشکەشی هەموو بەشداربووانی فێستیڤاڵ (شیعر و چیرۆک و لێکۆڵینەوە) کرا.

خەڵاتی (فوئاد مەجید میسری) پێشکەش بە چیرۆکنووس (ڕەئووف بێگەرد) کرا.  فێستیڤاڵی گەلاوێژ، ئەم خەڵاتە هەر ساڵێک و بە ناوی کەسێکەوە پێشکەشی کەسێکی دەکات.

هەروەها، بەجیا و بەتایبەت؛ خەڵاتی هەرسێ بواری (شیعر و چیرۆک و لێکۆڵینەوە) بۆ دەڤەری بادینان، بەم شێوەیە درا.

٭خەڵاتی یەکەمی شیعر بۆ (دیار عەبدولعەزیز)

٭خەڵاتی یەکەمی چیرۆک بۆ (ئەنمار سلاح)

٭خەڵاتی یەکەمی لێکۆڵینەوە بۆ (ژێهات قادر حەسەن)

لەکۆتا ساتەکانی فێستیڤاڵیشدا، وەک هەمیشە لە لایەن لیژنەکانی هەرسێ بوارەکەوە، براوەکان ئاشکرا کران، کە بەم شێوەیەی لای خوارەوە بوون.

فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی گەلاوێژ

خەڵاتەکانی شیعر:

٭خەڵاتی یەکەمی شیعر بۆ (داناز عەبدولرەحمان)

٭خەڵاتی دووەمی شیعر بۆ (شوان سەعید)

٭خەڵاتی سێیەمی شیعر بۆ (فەرشید ڕۆستەمی)

لیژنەی شیعر: (یاسین ئافتاو، نەبەز محەمەد، خەسرەو میراودەلی)

خەڵاتەکانی چیرۆک:

٭خەڵاتی یەکەمی چیرۆک بۆ (ئەحمەد ئەیاد محەمەد)

٭خەڵاتی دووەمی چیرۆک بۆ (گۆران سەمەد)

٭خەڵاتی سێیەمی چیرۆک بۆ (سندی ڕێشاخ)

لیژنەی چیرۆک: (د.حەمە مەنتک، جەبار جەمال غەریب، بەختیار حەمە سوور)

خەڵاتەکانی لێکۆڵینەوە:

٭خەڵاتی یەکەمی لێکۆڵینەوە بۆ (مەزهەر ئیبراهیمی)

٭خەڵاتی دووەمی لێکۆڵینەوە بۆ (ئیسماعیل مەحمودی)

٭خەڵاتی سێهەمی لێکۆڵینەوە بۆ (عەبدوڵڵا ئەمینی)

لیژنەی لێکۆڵینەوە: (د.بەختیار سەجادی، پ.د. محمد تاتانی، م.ئارام قادر )