سەندوقى نەخت بەپارە بەرەنگاری کۆرۆنا دەکات

پ

بەڕێوەبەرى جێبەجێکارى سەندوقى نەختى نێودەوڵەتى رایگەیاند “دامەزراوەکەیان بەهەنگاوێکى خێرا تاوتوێ کردنى پرسى قەرز بەبێ سوود یاخود رێژەیەکى نزمی ئەو وڵاتانە دەکات کەبەهۆى بڵاوبوونەوەى خێرای ڤایرۆسى کۆرۆناوە زیانیان بەرکەوتووە”.

کریستالینا جۆرجیڤا، لەدیمانەیەکى لەگەڵ تەلەڤزیۆنى (CNBC) رایگەیاند ” سەندوقى نەخت ٥٠ ملیار دۆلارى بۆ ئەو شێوە هاریکارییانەیەو، ئامادەیە بۆ خەرجکردنى خێرا”.

دووپاتیکردەوە ” پێویستە رێکاری هەماهەنگی و دەستبەجێ لەلایەن وڵاتانى جیهانەوە هەبێت بۆ سنووردارکردنى بڵاوبوونەوەى ئەو نەخۆشییە کە لەچینەوە سەریهەڵدا”.

ڤایرۆسى کۆرۆنا کەناوە زانستیەکەى (کۆڤید – ١٩ ) ـیە، سەرەتا لەمانگی کانوونى یەکەمى ساڵى رابردوو لەشارى ووهانی چینی سەیهەڵداو، دواتر بەزۆربەى وڵاتانى جیهان بڵاوبوویەوە.

زۆربەى ئابوورییە زلهێزەکان تووشی دڵەراوکێ بوونەو، پێیان وایە ” کاریگەرى نەرێنى لەسەر داهاتەکانیان دەبێت”

جۆرجیڤا گووتیشى ” ئێستا کاتى ئەوە هاتووە، ئەگەر هاتوو بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکە زۆر مەترسیدارترو تووندتر بوون، رێکارى خۆپارێزی ئامادەکراوى جێبەجێکردن بگرینە بەر”.

هیماشی بەوە کردووە ” کۆمپانیا بچووک و ناوەندەکان و کرێکاران ئەگەر نەیانتوانى بگەرێنەوە سەر کارەکانیان پێویستیان بەهاریکاری دەبێت”.

بەرێوەبەرە جێبەجێکارەکەى ئەو سەندوقە نێودەوڵەتیە کەنووسینگەى سەرەکی لەویلایەتە یەکگرتووەکانە باس لەوە دەکات ” بڵاوبوونەوەى بەردەوامی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوژانەوەی جیهانى لە ٢٠٢٠ بۆ ئاستەکانى ساڵى رابردوو دادەبەزێنێت”.

گرنگترین مەترسییە هەنووکەییەکانى بڵاوبوونەوەى ئەو پەتا جیهانیە، بۆ سەر بازاڕەکانى جیهانیە، کەسەرەتا پێیان وابووە کاریگەرییەکى ئەوتۆى لەسەر بازاڕو پشکە نێودەوڵەتیەکان نابێت، بەڵام ئێستا زۆربەى ئابوورییە زلهێزەکان تووشی دڵەراوکێ بوونەو، پێیان وایە ” کاریگەرى نەرێنى لەسەر داهاتەکانیان دەبێت”، چونکە بەهۆى ڤایرۆسەکە زیانە ئابوورییەکان نزیکەى تریلیۆنێک دۆلار بووە.

هاوکات هەریەک لەسەندوقى نەختى نێودەوڵەتى و بانکی نێودەوڵەتى بڕیاریان داوە کۆبوونەوەکانى بەهاریان لەرێگەى سیستەمى ئەلیکترۆنیەوە ئەنجامبدەن و، خۆیان لەکۆبوونەوەى راستەوخۆ بەدوور بگرن، وەک هەنگاوێکى خۆپارێزی و مەترسیی بڵاوبوونەوەى خێرای ئەو ڤایرۆسە.

چین کەناوەندی سەرهەڵدانى ئەو ڤایرۆسەیە چوارشەممە ٣٨ حاڵەتى نوێی تووشبوون بەکۆڤید – ١٩ ڕایگەیاندو، لەبەرامبەریشدا ژمارەى تووشبووە نوێیەکانیش بۆ سێهەم رۆژ لەدواى یەک دابەزینى بەخۆیەوە بینیوە.

تاوەکو ئێستاش  قوربانیانى کۆرۆنا سەرووى سێ هەزار کەسەو، تووشبووەکانیشى سنوورى ٩١ هەزاری لەسەرتاسەرى جیهان تێپەراندووە، کەپشکی شێریان لەدووهەم زلهێزی ئابووریی جیهانە.