بۆ ئۆپراسیۆنه‌كانی كه‌ركوك بۆ حزبی شیوعی

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج:
ئه‌وه چ لۆژیكێكه ئێوه له ئاڵا ، له زمان ، له سرودو گۆرانیه‌كانمان بترسن و باسی پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌ش بكه‌ن ، چ لۆژیكێكه له شیعره‌كانمان بترسن و وشه‌و ئاهه‌نگ و ئاگر كردنه‌وه‌ی مه‌رگی زستانمان لێ قه‌ده‌غه بكه‌ن و باسی ئه‌وه‌ش بكه‌ن كه وڵات وڵاتی هه‌موومانه ، هه‌ڵكردنی ئاڵایه‌ك له سه‌ر باره‌گای حزبی شیوعی ، ئه‌و هه‌موو بێنه‌و به‌رده‌و پۆلیس ناردنه‌ی بۆچیه ، چۆن ده‌كرێت شه‌رم له‌و كاره‌ی خۆتان نه‌كه‌ن .
چۆن ده‌كرێت بچنه سه‌ر باره‌گای حزبێكی مۆڵه‌تدارو قانونی و باسی دیموكراسی و فره حزبیش بكه‌ن ، ده‌بوو راكان جبوری و سه‌عد حه‌ربیه‌و گزیره‌كانی دیكه‌ی شار به‌رله‌وانه شه‌رم بیانگرێت و ده‌ست له كار بكێشنه‌وه كه له 2017 كه‌ركوكیان به‌م ده‌رده برد ، پاش ئه‌وه‌ی له 200ه‌وه تا 2017 تا توانیتیان شاریان دۆشی و شاریان لێبووبوو به مانگای فریزی ، نه‌ك دڵ و قودس .
چه‌ند ناشرینه پۆلیس بنێری بۆ داگرتنی ئاڵایه‌ك ، ئاڵایه‌ك كه ئه‌گه‌ر پارچه په‌ڕۆیه‌كیش بێت ملیۆنان كه‌س به سڵاوه‌وه له به‌رده‌میدا ده‌وه‌ستن ، چه‌ند شوره‌ییه ئۆپراسیۆنه‌كانی كه‌ركوك له بری پاراستنی خه‌ڵك له داعش تۆوی رق و توڕه‌یی له نێوان پێكهاته‌كاندا بچێنێت .
هه‌زار جاری تر ئاڵاكه دابگرن ،ئه‌و راستیه ناگۆرێت ، كه كه‌ركوك وه‌ك خاك وه‌ك جوگرافیا ، وه‌ك مێژوو به شێكی دانه‌بڕاوه له كوردستانی گه‌وره ، ئه‌و كوردستانه‌ی رۆژێك دێت له‌و په‌ڕی باكوریه‌وه تا ئه‌مپه‌ڕی باشور له دور ترین پنتی رۆژهه‌ڵاتیه‌وه تا چڵه زه‌یتونه‌كانی رۆژئاوا وه‌ك ده‌وڵه‌تێك پێكه‌وه گرێده‌درێت ، ده‌وڵه‌تی دیموكراسی گه‌لان ، ده‌وڵه‌تی ئازادی مرۆڤ .