له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج:مه‌لا هه‌ورامان و پیرلوقمان و كوردی به‌له‌نگاز

بڕوانه‌بوون به ئازادی كاره‌ساته ، بڕوابوون به ئازادی واته رێزگرتن له بیر‌و باوه‌ڕی ئه‌وانی تر به مه‌رجی ناتوند و تیژی و سته‌م ، توند‌و تیژی و سته‌م په‌یوه‌ندیان به ئازادیه‌وه نیه ،وه‌ك خۆم چه‌ندین جار له سه‌ر ئازادی ئه‌وانی تر به ده‌نگ هاتوم به ئازادی مه‌لا هه‌ورامانیشه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش هه‌میشه چاوه‌ڕێی ئه‌وه بوومه باجی هه‌ڵوێست و بیر‌و باوه‌ڕه‌كانم بده‌م .
دوای رونكردنه‌وه‌كه‌ی عه‌لی باپیر له سه‌ر نه‌ورۆز ، مه‌لا هه‌ورامان ده‌نووسێت ” نه‌ورۆز نه‌جه‌ژنه‌و نه‌هیچ په‌یوه‌ندی به قه‌ومی كورده‌وه هه‌یه ” ئه‌وه له كاتێكدا جه‌ژنی نه‌ورۆز ژیانه‌وه‌ی هه‌ر چوار پێكهێنه‌ره‌كه‌ی سروشته‌و به‌ر له ئیسلامیش و له سه‌رده‌می سه‌رهه‌ڵدانی ئیسلامیشا هه‌ر هه‌بووه، كورد كۆنترین نه‌ته‌وه‌ن كه ئه‌م بۆنه‌یه‌یان پیرۆز كردووه ، پرسی كاوه‌و جودی و ئه‌وانه پێویستی به توێژینه‌وه‌یه ، به‌ڵام یه‌كه‌م رۆژی نه‌ورۆز واته 21ی 3 وه‌رچه‌رخانی سروشت به جۆرێكه هه‌وا ده‌گۆڕێ زه‌وی ده‌بوژێته‌وه‌و دار‌و دره‌خت چرۆده‌كه‌ن و ئاو رونتر ده‌نوێنێ ، ئاگریش دواره‌گه‌زه كه بۆ پیرۆزی هه‌موو ئه‌و گۆڕانكاریانه ده‌كرێته‌وه .
جه‌ژنێك یان بۆنه‌یه‌ك ملیۆنان كه‌س دڵی پێخۆش بێت و به‌رگی ئاڵ و واڵابكه‌ن هیچ هۆیه‌ك نیه بۆ ئه‌وه‌ی رقت لێیبێت .
پیر لوقمان له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا ده‌ڵێ هه‌موو رۆژێ تف له سه‌لاحه‌دین ده‌كه‌م ، راستی بۆ من جێی داخه پیاوێكی نوسه‌رو خوێنه‌وار كه هاوڕێشمه ئه‌مه بیر‌و بۆچوونی بێت بۆ كه‌سێتیه‌كی دیرۆكی و كه‌سی سه‌رده‌مێكی تر ، لای من سه‌لاحه‌دین فریشته نیه ، به‌ڵام شایانی رێزه نه‌ك تف لێ‌كردن ، له به‌رانبه‌ر كوشت و بڕو نادادیدا كاری چاكی زۆری كردووه‌و ئێستا به شێكه له دیرۆكێكی گرنگ ، با واز له‌و بێنین ئێمه خۆمان ده‌توانین چی بكه‌ین ، ئه‌وه پرسیاره‌كه‌یه .
به هۆی نه‌بوونی په‌روه‌رده‌وه ئێمه كه‌سمان یه‌كترمان قه‌بوڵ نیه ، هه‌موو په‌لاماری یه‌كتر ده‌ده‌ین ، هه‌موو هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی یه‌كتر ده‌ده‌ین ، دیرۆك و رابردوی خۆمان وێران ده‌كه‌ین ، ئه‌مه‌ش ئه‌و په‌ڕی به‌له‌نگازی و بێئاوه‌زیه ، هه‌ر بۆیه دوژمه‌نكانیشمان زۆر به ئاسانی كه‌ویمان ده‌كه‌ن ، ئاخۆ ئه‌م قۆناغه تاریك و نوته‌كه كه‌ی تێده‌په‌ڕێنین و ده‌بینه‌خۆمان ، خۆمان به‌و مانایه‌ی رێز له مرۆڤبوونی یه‌كتر بگرین .
ئه‌گه‌ر په‌یامه پیر لوقمان كۆن بێت یان تازه هیچ له‌وه ناگۆڕێت كه دڵ و ده‌رونی ملیۆنان كه‌س بریندار ده‌كات ئه‌وه‌ش له ته‌ك په‌یامی زه‌رده‌شتا نایه‌ته‌وه ، ئه‌گه‌ر مه‌لاهه‌ورامان نه‌ورۆزیشی قه‌بوڵ نه‌بێت ناكرێ به ده‌ربڕینی دیدێكی جیاواز ملیۆنان كه‌س بریندار بكات كه خودا‌ش ئه‌وه‌ی پێخۆش نیه .