ئەمڕۆ سی ساڵ تێدەپەڕێ بەسەر دیاریکردنی هێڵی سی وشەش دا

پ

ئەمڕۆ، 5-4-2021 سی ساڵ تێدەپەڕێت بە سەر جێ بەجێکردنی بڕیاری ژماژە(688) نەتەوە یەکگرتوەکاندا

سی ساڵ پێش ئەمڕۆ لە سەرداوای فەرەنسا و بە پاڵپشتی ئەمەریکا و بەریتانیا، بڕیاری ژمارە 688 له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه‌‌ پەسەندکرا کە لە ئەنجامدا هێڵی 36ی دژەفڕینی سەپاند بەسەر فرۆکەکانی ڕژێمی عێراقدا بۆ ئەوەی هاوڵاتیانی کورد کۆكوژی نەکەن

.ئەوبڕیارەش پاش کۆڕەو یەك میلیوێنیەکەی گەلی کورد بوو بەرەو ئێران و تورکیا

لە 15-4 -91وە به‌ قووڵایی 15 كیلۆمه‌ترله‌ له‌سه‌ر سنووری توركیا و بە سەر رووباری دیجله‌دا، به‌ قووڵایی 40 كیلۆمه‌ترو درێژی 60 كیلۆمه‌تر له‌سه‌ر سنووره‌وه‌ به‌ رووبه‌ری 2 هه‌زار و 400 كیلۆمه‌تری چوارگۆشه، هەرێمی کوردستانی ئێستا بە ناوچەی ئارام و دژەفڕینی فرۆکەی عێراقی،‌ راگه‌یاند