ئەنفال ئەو زامەیە کە هەگیزسۆناگرێ

پ

 

مەردان کوڵەجۆیی:

هەر وەکو هەموو سڵێك، لە ٣٣ هەمین ساڵگەردی ئەنفالە بەدناوەکاندا، لێدوانە جودا جوداکانی نێوکۆمەڵگەی کورد لە باشوری کوردستان و لە دەرەوەیش، فشاری بۆ هێنام کە ئەوانەی تێڕوانینی لە یەك جودایان بۆ جێنۆسایدی ئەنفال هەیە، بە ٣ کۆمەڵ دەست نیشان بکەم…

کۆمەڵی یەکەم پێکهاتووە لە سەدان مەلا وکەسانی بە ناو ئاینی کە سەرجەمیان سیخۆر وکرێگردەی ئەو وڵاتە عەرەبی و ڕێکخراوە ئیسلامەیانەن کە لە کاتی جێ بە جێ کردنی تاوانی ئەنفالدا لە لایەن رژێمی بەعس وە، ئەوان ڕاستەوخۆ پاڵپشتی سەدام بوون، یان لە ئاستی ئەو کۆمەڵ کوژییەدا بێدەنگیان هەڵبژارد، بۆیە ئێستا دەیانەوێت وا ڕابگەیەنن کە ئیسلام وعەرەب لە تاوانی ئەنفال بێبەشن!

نەگبەتی کورد لەوەدایە، بەشێکی زۆری هاووڵاتی کورد، کە زۆرینەیان کەسانی خوداپەروەو سادەو ساکارن، دەنگی خۆیان دەخەنە پاڵ پیلانی ئەوکۆمەڵە بەرژەوەندی پەرستانەوە کە کاری بۆ بێگوناهکردنی عەرەب و ئیسلام دەکەن لە دڕندەترنی تاوان لە مێژووی مرۆڤایەتی دا!

کۆمەڵی دووەم ئەوکوردانە لە خۆدەگرێت کە وا ڕاستەوخۆ، چی وەك جاش و نۆکەری بەعس وعەرەب لە جێبەجێکردنی پرۆسەی ئەنفالدا ڕۆڵیان هەبوو(بەولایەنە سیاسی وسەرکردانەی کوردشەوە) کە وا بۆ ماوەی ٣٣ ساڵە ئەنفال چیەکانیان پاراستووە! ئەمانە لە ناو کۆمەڵگەدا بە کەس و کاری قوربانیانی ئەنفال وا ڕادەگەیەنن کە تەنها رژێمی بەعس لەو جێنۆسایدە بەرپرسیار بوو، بەڵام ئەوانەی کە ٣٣ ساڵە لای پارتە سیاسیەکانی کوردستان، نەك هەرحەشاردراوون، بەڵکو دەستکەوت و دەسەڵاتی باڵایشیان پێرەوابینراوە،” ئەوانە کورد بوون و بە ناچاری بەشداری ئەنفال بوون”!!

کۆمەڵی سێ هەمیش لە ئەو مرۆڤ و هاوڵاتییانە پێکهاتووە کە ڕاستەوخۆ ئەنفال برینێکی ئەوتۆی لە دڵ ودەرونیاندا خولقاندوە، بە پاسوای بێتوانکردنی عەرەب و ئیسلام لە لایەن کۆمەڵێك مشەخۆرونۆکەری وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامیەکانەوە، ئەو زامە سۆناگرێتەوە!