چواردەی چوارێکی تر

له‌تیف فاتیح فه‌رهج:
تێبینیه‌كی بچوگ : گه‌رچی چه‌ند رۆژێكه له به‌ر نه‌خۆشی نه‌متوانیوه هیچ بنووسم، لێ بۆ ئه‌نفال نه‌متوانی یه‌ك دوو دێڕ نه‌نووسم
ئێستا سی و سێ ساڵ به سه‌ر تاوانی ئه‌نفالدا تێده‌په‌ڕێت ،ئه‌و تاوانه گه‌وره‌و مه‌ترسیداره‌ی ئامانج لێی جینۆسایدی نه‌ته‌وه‌یه‌ك بووله سه‌رخاكی خۆی، هیچ هۆیه‌ك نه‌بوو بۆ ئە‌و جینۆسایده جگه له كورد بوون، خه‌مه گه‌وره‌كه ئە‌وه‌بووله‌و تاوان وسته‌مه گه‌وره‌یه‌دا كورد خۆیشی به‌شدار بوو .
له دوای سێ ساڵ له تاوانه‌كه، به‌ره‌ی كوردستانی ره‌وایی ئه‌وه‌ی دابه خۆی له بری كه‌سوكاری قوربانیه‌كان له جاش و موسته‌شاره‌كان خۆش بێت، ئه‌م بڕیاره سیاسیه دواتر جێگه‌ی بڕیاره یاساییه‌كه‌شی گرته‌وه‌وزیانێكی گه‌وره‌ی له دۆسیه‌كه داوه، ته‌نانه‌ت كاتێ دادگای باڵای تاوانه‌كان داوای به‌شێك له تاوانباران و به‌شدارانی ئه‌نفالی له حكومه‌تی هه‌رێم كرد، وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم خۆی لێنه‌بان كرد ، ئێستا ده‌بینین كورد جگه له جاش و موسته‌شاره‌كان كه به‌شداری راسته‌و خۆیان هه‌بووه، به‌ره‌ی كوردستانی به لێبوردنێكی نایاسایی و دواتریش حكومه‌تی هه‌رێم به‌وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی دادگای باڵا هه‌موویان هه‌ر یه‌ك به جۆرێ به‌شداری ئه‌و تاوانه‌ن .
من ئه‌مڕۆ بیرم له‌وه ده‌كرده‌وه باشه چۆن ده‌كرێت حكومه‌تی هه‌رێم له سه‌ر نووسین له سه‌ر ئازادی بیر‌ورا ئازادیخوازان له زیندان توند بكات و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستدرێژیش بكرێته سه‌ر ئه‌وانه‌ی دژی گه‌نده‌ڵی ونادادین، به‌ڵام ئاماده نه‌بێت موسته‌شارێك بداته دادگا ، له كاتێكا چه‌ندین ساڵه ده‌ڵێین لانی كه‌م با موسته‌شاره‌كان داوای لێبورد بكه‌ن ، وه‌ك ساده ترین هه‌نگاوی دادوه‌ری گوێزه‌ره‌وه، ئاخۆٔئه‌و دادوه‌رانه‌ی ئازایخوازان حوكم ده‌ده‌ن كه ده‌بینن موسته‌شاره‌كان ئازادن ویژدانیان ئازاریان نادات.
له خۆیان ناپرسن، ئه‌وه چ یاسا‌و رێسایه‌كه، ئایه سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ت له وتاری ساڵیادو ریزكردنی وشه‌سۆزاویه‌كانیاندا چۆن خه‌یاڵیان بۆ لای موسته‌شاره‌كان ناچێت، چۆن بیرله مناڵه‌كانی شێروان شێروانی وهاوڕێكانی ناكه‌نه‌وه .
دوای 33ساڵ له ئه‌نفال ئێستا ئه‌وه په‌ڵه‌یه‌كه به دیرۆكی ئه‌و حوكمڕانیه خۆ كوردیه‌وه كه رۆژگارێگ شاعیرانی كورد خه‌ونیان پێوه ده‌بینی، له كاتێكا ئێستا لاوه‌كان لێی راده‌كه‌ن .




