په‌یام و سوكایه‌تی له رۆژی رۆژنامه‌گه‌ریدا

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج:
هیچ په‌یام و بروسكه‌یه‌ك هێنده‌ی ئه‌وه گرنگ نیه تۆ بڕوات به ئازادی وتن ، نوسین ، بیر‌و ڕا هه‌بێت ، بڕوات به‌وه هه‌بێت ناكرێ له سه‌ر نوسین خه‌ڵك تیرۆر بكرێت ، كه‌س په‌یام و بروسكه‌و قسه زله‌كان به پوڵێك ناكڕێت له كاتێكا :
یه‌كه‌م : ئه‌وانه‌ی له سه‌ر نوسین شه‌هید كراون و بوونه‌ته قوربانی تا ئێستا بكوژ‌و جه‌لاده‌كانیان ئازادن.
دووه‌م : له سه‌ر نوسین و ده‌بڕینی بیر‌و ڕای جیاواز خه‌ڵك له كونجی زیندانا بێت ، له كاتێكا بكوژ‌و پاڵه‌وانه‌كانی شه‌ڕی ناوخۆ‌و دیلكوژه‌كان ئازادن .
سێیه‌م : كڕین و فرۆشتن به میدیا‌و میدیاكاره‌وه بكرێت و رۆژنامه‌نوس وه‌ك كاڵا سه‌یر بكرێت ” گه‌رچی له‌مه‌دا میدیاكارانیش به‌رپرسیارن “
چواره‌م : دادگا‌و دادوه‌ره‌كان به پێی یاسا‌و رێسایه‌ك میدیاكار سزا بده‌ن كه له ته‌ك ئازادی و دیموكراتیدا نایه‌ته‌وه .
پێنجه‌م : تا ئێستا به چاویلكه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی حزب و كه‌س كاری میدیایی هه‌ڵبسه‌نگێنرێت.
شه‌شه‌م : هه‌موو بواری هه‌ناسه‌دان و جیاوازیه‌كی میدیایی به‌رته‌سك و ته‌نگه تاو بكرێت و رێگه به بینینی جیاوازی نه‌درێت .
حه‌وته‌م : زانیاری گشتی به پێی به‌رژه‌وه‌ندی حزب و ده‌سه‌ڵات ده‌سكاری بكرێت و خه‌ڵك نه‌توانێت وێنه‌كه وه‌ك خۆی ببینێت.
هه‌شته‌م : بۆ هه‌ر پێشێلكاریه‌ك سیناریۆیه‌ك و بۆ هه‌ر سوكایه‌تیه‌ك به كاری رۆژنامه‌وانی بیانویه‌كی حازر به ده‌ست هه‌بێت.
هه‌زارجار له وتار‌و په‌یاما باسی ئازادی بكه‌ن ، له‌و راستیه ناگۆڕێت كه به چاوی رق و دوژمنایه‌تیه‌وه سه‌یری ئه‌وانه ده‌كه‌ن كه ره‌خنه‌تان لێده‌گرن و ده‌یانه‌وێ ببنه مرۆڤی مۆدێرن و دیموكرات .