كوشت و بڕی ئه‌رمه‌ن له سه‌رده‌مێكی نوێ‌دا

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج:
ئه‌مڕۆ 106 ساڵ به‌سه‌ر كوشت و بڕی ئه‌رمه‌ندا تێده‌په‌ڕێت ، ساڵی 1915 عوسمانیه‌كان تراژیدیایه‌كی خوێناویان ده‌رهه‌ق به ئه‌رمه‌ن به‌ڕێوه برد ، بۆ ئه‌و كاره‌ش وه‌ك هه‌میشه هه‌وڵیاندا خه‌ڵكی تریش تێوه گلێنن ، له‌وانه كورد له رێگه‌ی سواره‌ی حه‌میدیه‌وه، ئه‌گه‌ر چی سواره‌ی حه‌میدی هه‌موو كورد نه‌بون، ته‌هلیلیان و زۆری تر باس له هاوكاری كورد ده‌كه‌ن له‌وكاته‌دا، به‌ڵام ئه‌مه رۆڵی سواره‌ی حه‌میدی ناسڕێته‌وه، به هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ند ساڵێكه به چڕی سه‌باره‌ت ئه‌و كوشت و بڕه ده‌خوێنمه‌وه‌و زانیاری كۆده‌كه‌مه‌وه‌و چه‌ند وتارێكیشم له سه‌ر نوسیووه.
ئه‌وه‌م بۆ ده‌ركه‌وتووه كه كورد له ژێر كاریگه‌ری سۆزی ئاینی و هه‌ندێ پرسی نه‌ته‌وه‌یی فووتێكراودا به‌شداری كردوه، هه‌رچه‌نده ئه‌وه ئێستا قسه‌ی ئێمه نیه و قسه‌ی ئێمه له سه‌ر ناسینی ئه‌و تراژیدیایه له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاو په‌یوه‌ندی توركیا‌و ئه‌مه‌ریكاوه‌یه، جۆ بایدن له كاتی هه‌ڵبژاردنا به‌ڵێنی به ئه‌رمه‌نیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا داوه ئه‌و كوشت و بڕه وه‌ك جینۆساید بناسێنێ، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌مه‌ریكا سه‌ره‌ڕای گیر‌و گرفتی زۆر له گه‌ڵ توركیا،به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندی زۆریان به یه‌كه‌وه هه‌یه له ناوچه‌كه‌و له ناتۆشدا تا ئێستا توركیا كوڕی له‌به‌ر دڵانی ئه‌مه‌ریكایه.
تا ئێستا رون نه‌بوه‌ته‌وه بایدن له په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌ی رۆژێ به‌ر له یادی كوشت و بڕه‌كه‌دا چی به ئه‌ردۆغان ووتوه ، لێ ره‌نگه ئه‌وه‌ش بچێته خانه‌ی رونكردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره‌وه كه بایدن له‌و باره‌یه‌وه بیدات، ره‌نگه په‌یوه‌ندیه‌كه بۆ ئه‌وه بووبێت كه بایدن به جۆرێك بڕیاره‌كه بدات كورد وته‌نی “نه‌شیش بسوتێ نه‌كه‌باب ” له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توركیا‌و ئاكه‌په‌و ئه‌ردۆغان له بڕیاری ناساندنه‌كه ده‌ترسن، ئه‌مه ده‌بێته درێژكراوه‌ی ناساندنه‌كانی وڵاتانی ئه‌وروپاو توركیا ته‌نگاو ده‌كات، گه‌رچی توركیا تا ئێستا زۆر بێمنه‌تانه ئه‌وه‌ی بیه‌وێت ده‌یكات و سڵ له هیچ ناكاته‌وه.
ره‌نگه توركیا بۆ نه‌هێشتنی هه‌ر كاریگه‌ریه‌كی ئه‌و بڕیاره له سه‌ر ناوخۆی توركیا‌و باری ده‌رونی تورك به سوپاكه‌ی سه‌ركێشی و ئاژاوه‌یه‌ك دروست بكات ، ئه‌مه‌ش جگه له‌وه‌ی كاریگه‌ری بڕیاره‌كه به شێوه‌یه‌كی كاتی ناهێڵێت فۆكس و سه‌رنجی میدیایی توركیاش ده‌باته سه‌ر روداوێكی تر ، ئه‌رمه‌نه‌كانی ئه‌مه‌ریكاو ئه‌وروپاو ئه‌رمه‌نستان چاویان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌مڕۆ ئه‌مه‌ریكا كوشت و بڕی ئه‌رمه‌ن به جینۆساید بناسێنێت، له به‌رانبه‌ردا توركیاش هه‌موو رێگه‌یه‌ك ده‌گرێته به‌ر بۆ شكست یان بێبایه‌خكردنی ئه‌و كاره .
دواجار ئه‌مڕۆش نه‌بێت رۆژێ دێ هه‌موو دنیا كوشت و بڕی ئه‌رمه‌ن و كوشت و بڕی ده‌رسیم و كۆی كوشت و بڕه‌كانی دیرۆكی عوسمانی و توركیا به جینۆساید بناسێنن ، ئه‌و رۆژه دێت و توركیاش ناتوانێ به‌ری پێبگرێت.