٤ی ئایارساڵیادی قەتڵ وعامی دەرسیم

پ

 

 گۆران مەتین:

لە بەرواری (٤/ئایاری/١٩٣٧) حکومەتی تورکیا بریاری داو وگۆڕبەگۆر ئەتاتورک  موری  کرد لەسەر ئەوەی  بە هێرش کردنە ولایەتی دەرسیمی کوردستانی و لەناوی ببات و بەشێوەیەکی گشتی دەست لە کوشت و بڕی  خەڵکەکەی نەپارێزێ.

بۆیە دوای ئەو بریارە هێزەکانی تورکیا هێرشێکی گەورەیان کردە سەرولایەتی دەرسیم وهەزاران تاوانی دڕندانەیان  تێدا ئەنجام دا  هەر لە کوشتن و سەربڕین وهەڵدڕینی ورگی ژنانی سکپڕ و دەستدرێژی کردنە سەر کچان و فڕێدانی منداڵەکان بۆ ناو چاڵەکان و سوتانی گوند و ناحیە و قەزا و دارستانەکان،  سەدان کچی کورد لە بەرزترین تاشەبەردەکانەوە خویان هەڵدا یان خویان هەڵداوەتە ناو ڕوباری (مونیزر) بۆئەوەی بە دیلی نەکەونە دەست  دڕندە تورکەکان.

 هەزاران کەس لەگوند نشینەکان پەنایان بۆ ئەشکەوتەکان برد کە لە شاخەکانی دەوروبەری دەرسیم دا هەبون بۆیە تورکەکان هەستان بە بومب باران کردنی  کیمایی (کە لە لایەن ئەڵمانیای نازیەوە پێشکەشیان کراوە) بەسەرشاخەکانی دەرسیمدا و لەڕێی ئەو بومبرانەوە  هەزاران منداڵ و ژن و پیرمێرد و پیرەژنیان لە ناو ئەو ئەشکەوتەدا کوشت و تا ئێستاش پاشماوەی ئێسقانەکانیان  لەناو ئەشکەوتەکانی دەرسیمدا ماون..

تورکەکان ئەو نەخشەیەی بە درێژایی مێژوو کێشاویانە و بە تایبەتیش لەم سەردەمەی ئێمەدا بەرامبەر بە کورد بەکاری هێناوە  هەمان ئەو نەخشە بوو کە نازیەکان  لە ڕابردودا و داعشەکان لەم ڕۆژانەدا بەکاریان هێناوە .

هەروەها دەیان  شێخ و پیاوماقوڵی دەرسیمیان دەسگیر کردووە لە سەروی هەمویانەوە(سەید رەزای دەرسیمی )و هەمویانیان لە سێدارە دا و لە شوێنێکدا ناشتونیان تا ئێستاش هیچکەس نازانێت گۆرەکانیان لە کوێن.

دەستەڵاتی تورک هەر بەوەوە نەوەستا ودوای ئەمانەش هەستا بە کۆچبەری کردنی پاشماوەی دەرسیمیە  داپڵوسێنراوەکان و بڵاوە پێکردنیان بۆ ناو جەرگەی ناوچە تورکیەکان  و قەدەقەکردنی گەڕانەوەیان بۆ شوێن زێدی خۆیان کوردستان و بە تایبەت تریش دەرسیم.

هەروەها دەستی کرد بە کۆکردنەوەی  منداڵە هەتیوەکان و لە سەر بنەمای تورانیزم و ڕەگەزپەرستی تورکی  پەروەردەیان کردنو بە پێی تێپەڕبونی کات  گۆڕان بە تورکێک کە لە تورکەکان خۆیان تورکتر بون.

هەروەها دەبێت ئاماژە بە ڕۆڵی هەندێک لە خێڵە کوردە خاینەکان  بدەین کە هاوکاری تورکەکانیان کردووە  لە کوشت و کوشتاری دەرسیمدا و هەروەها خیانەتی کەسی بەناو (ڕەهبەر) کە بووە هۆکاری کوشتنی  زۆرێک لە گەورە پیاوانی دەرسیم.

ساڵیادی ٨٤ ساڵەی کوشت و کوشتاری دەرسیم بەرز و بە نرخ ڕادەگرم و سەری ڕێزم  بو ئەو ژن و کچانە دادەنەوێنم  کە مەرگیان زۆر لەوە بە باشتر دەزانی  تا ئەوەی دەستی پیسی  تورکەکان بەر جەستەیان بکەوێت  و سەری ڕێزم بۆ ڕۆحی ڕەوانیان دەچەمێنمەوە.

پۆڵات جان . Polat Can