قۆرتی دادوه‌ره‌كان نه‌گبه‌تی كوردانه

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج:
1-بۆ خۆت ره‌وایه
ئه‌گه‌رئه‌وه تاوان بێت كه له گه‌ڵ كونسخانه‌كان دابنیشی وقسه‌و باس بكه‌یت، ده‌بێت له پێشا هه‌موو سه‌رانی هه‌رێم بگیرێن، چونكه تا جارێ ئێمه له ته‌كیانا داده‌نیشین، سه‌رانی هه‌رێم چوار جار سفره‌ی پڕخواردنیان بۆ ده‌ڕازێننه‌وه ، له راستیدا به قه‌د ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیروگزیرو سه‌رۆك حزبه‌كان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه له ته‌ك كونسڵی وڵاتان دابنیشن ده هێنده هاوڵاتیان و له ناویاندا میدیاكاران وچالاكانی مه‌ده‌نی هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌قیقه‌ت لای میدیاكارو چالاكانی مه‌ده‌نیه نه‌ك تیفتیفه كه‌ران، ناكرێ بۆ خۆت هه‌موو شت به ڕه‌وا بزانیت و بۆ خه‌ڵك به خیانه‌ت .
2-دادوه‌ره‌وچاویلكه‌ی ڕه‌ش
ئه‌و دادوه‌رانه له وانی دادگاكانه‌وه تا دادگای پیاچوونه‌وه ، ئه‌وه خێره چاویان ته‌سلیم كردنی شه‌نگال ، دزینی نه‌وت و كونكردنی بۆڕی نه‌وت، تاڵانكردنی نیشتمان نابینێت وكه‌چی بۆ خه‌ڵكی به‌له‌نگاز هێنده خڕن، ئاخر گیانی مرۆڤایه‌تی و مرۆیی بوون به تایبه‌ت لای دادوه‌ران له كاتی سه‌ربه‌خۆییاندا ده‌رده‌كه‌وێت، ناكرێ دادوه‌ر وه‌ك حزب له په‌لاماری سوپای توركیا بێده‌نگ بێت وخه‌ڵكیش سزا بدات كه په‌یوه‌ندی به په‌كه‌كه‌وه هه‌یه، ئاخر به دینتان بوێری ئه‌وه‌تان هه‌یه له سه‌ر په‌یوه‌ندی به میته‌وه كه‌سێك سزا بده‌ن ، چاویلكه ره‌شه‌كانتان خه‌ریكه ئازادی ده‌خنكێنێ .
3-ئێوه ده‌بێت له قسه زیاتر بكه‌ن
له نێو هه‌موو ناڕه‌زاییه‌تیه‌كاندا دوانیان زۆر سه‌رنجی راكێشام، یه‌كه‌م لاهوری شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی كه ئه‌ویش وه‌ك ئێمه‌و مانان قسه ده‌كات له كاتێكا حزبه‌كه‌ی ئه‌و ده‌ساڵه ده‌ستی به باڵی پارتیه‌وه گرتوه ، ئێستاش شه‌ریكه له گه‌ڵیدا، ئه‌وی تر یوسف محه‌مه‌دی پارله‌مانتاری ئێستای عیراق وسه‌رۆكی پارله‌مانی رابردوی كوردستان ئه‌ویش وه‌ك ئێمه قسه ده‌كات، ئاخر ئێمه چی له قسه‌ی ئێوه بكه‌ین له كاتێكا “هه‌ر قسه‌ی ڕووته‌و قسه‌ش ناچێته ناو گیرفانه‌وه “.
3-تۆپه‌كه له پێی پیاوه شیكه‌كه‌دایه
من دڵنیام به یانی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم به بڕیاری تایبه‌ت و به بۆنه‌ی جه‌ژنه‌وه ئه‌و كوڕه به ناهه‌ق گیراوانه بنێرێته‌وه ماڵه‌وه دادوه‌ره‌كانی دادگای ته‌میز نقه‌یان لێوه نایه‌ت وجه‌ژنیش ئه‌گه‌ر نه‌مانكوژن هه‌موومان له ماڵی خۆمان دیكه‌ین و پیاوه شیكپۆشه‌كه‌ش گۆڵێكی جوامێرانه ده‌كات .
4-كونسڵگه‌ریه‌كان ده‌بێت له قسه‌زیاتر بكه‌ن
بێده‌نگی ئه‌وان، یان ده‌ركردنی به‌یانێكی نه‌رم هیچ له پرسه‌مه‌ترسیداره‌كه ناگۆڕێت ودۆخێكی ئه‌منی خراپیش دروست ده‌كات به‌و مانایه‌ی ئیدی كه‌س ئاماده نه‌بێت له گه‌ڵ ئه‌وان دابنیشێت، خۆ ئێمه‌و مانان تا له كه‌ركوك بووین مانگ نه‌بوو جارێك له ته‌ك ئه‌مریكیه‌كان دانه‌نیشین و باسی ره‌وشی كه‌ركوك وكه‌م وكوڕیه‌كان نه‌كه‌ین، نه‌جاسوس بووین نه‌ئه‌مه‌ریكا له نێو ئه‌و هه‌موو حزب و ده‌سه‌ڵاتداره ده‌روێشانه‌ی خۆیدا پێویستی به جاسوسی ئێمه بوو ، سه‌ت ساڵی تر ویكلیكس چوار قسه‌ی خراپی ئێمه‌ی تیا نیه ئه‌دی هی سه‌رانی حزب وكاربه‌ده‌ستان .