حزب ودنیا شێواوه‌كه‌ی كوردی باشور
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج:
به‌یانی ژاندارمێكی فاشیستی تورك بێت له ناو ماڵه‌كانتانا ده‌ستی مناڵه‌كانتان كه‌له‌پچه بكات نا‌وێرن له‌ل بكه‌ن، چه‌ند بۆیه‌ك خڕن وه‌ك كورده‌كه ده‌ڵێت داوه‌شێن!
هه‌رله پڕێكا هه‌رچی جنێو فرۆش وسوكی خۆتانه ده‌یهێنه سه‌رشاشه‌و په‌لاماری یه‌كتری پێده‌ده‌ن،” ده‌ڵێی توله‌ی بن ئاوه‌كه‌ی گۆرانی شاعیرن هه‌رچی جنێوه كه به یه‌كتری ده‌ده‌ن به خۆتانی ده‌ده‌ن” بەڵام نا‌وێرن له به‌رانبه‌ر فارسێك، عه‌ره‌بێك، یان توركێكا نقه‌بكه‌ن، كه‌چی بۆگیان یه‌كتر شیروتیرله یه‌ك ده‌سون، وه‌ك چۆن به‌شیرموشیر به ناویه‌وه گوتراوه :
له ئاست یه‌كتردڕن چه‌شنی هه‌ڵۆ یه‌ك داده‌پاچن بۆ
له بۆغه‌یره شڕن چه‌شنی په‌ڕۆ وه‌ك ده‌ست وقاچن بۆ
هه‌زارتیره‌ولك وهۆزن وه‌كو دوژمن له یه‌كناچن
ده‌ترسم رۆژێ له‌م خاكه هه‌موو تیاچن وه‌كو سمكۆ
ئاخروه‌ك تردژه تیرۆی كوردستانتان له ئێمه كردوه‌ته هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكا، كه‌س ناوێرێ له ماڵیشه‌وه باسی بكات، كه‌چی خۆتان خه‌ریكه شڵپ وشۆی یه‌كترده‌رده‌كه‌ن، به دوای سوككردنی یه‌كه‌وه‌ن بۆ رازی كردنی دڵی ئه‌م ئاخوندوئه‌و سوڵتان ئاماده‌ن پشتی براكانی خۆتان بشكێنن، توخوا ئێوه شایانی ئه‌وه‌ن رێبه‌رایه‌تی گه‌لێك بكه‌ن؟!.
ئیشوكارتان بووه به هه‌ڵدانه‌وه‌ی دۆسیه له سه‌ریه‌كتر، بابه ئه‌گه‌ر میله‌ت حسابتان له ته‌كا بكا له شه‌سته‌كانه‌وه تا ئه‌مڕۆئه‌وه‌ی ئێوه كردوه‌تانه له‌وه زیاترە دوژمن به كوردی كردووه!
ده‌بێده‌نگ بن وسه‌ری زێرابه‌كه هه‌ڵمه‌ده‌نه‌وه، ئێوه دیلی یه‌كترتان ده‌كوشت، بۆ ئازاروسزای یه‌كتر لاسای عوسمانی وئه‌تاتورك و سه‌دامتان ده‌كرده‌وه، زیندانه‌كانی ئێوه هیچی له زیندانه‌كانی توركیاوبه‌عس كه‌متر نیه، به‌ڵام له زیندانه‌كانی ئێوه‌دا تۆمه‌ت وسیناریۆو تاوان بێوێنه‌تره .
شه‌رم بتانگرێ یه‌ك رۆژ مرۆڤ وكوردبن، سبه‌ینێ جه‌ژنه ئه‌وهه‌مووژه‌هره له كوێوه دێنن، له بری یه‌كبوون خه‌ریكی فریودانی هه‌واداران ولایه‌نگرانی یه‌كترن، له داخی یه‌كتر ئاماده‌ن میله‌ت به ڕوت وقوتی بخه‌نه به‌رده‌ست دوژمنه‌كان، ئه‌وه كه‌س نیه ئه‌م زبڵ و زاكه كۆبكاته‌وه، كه‌س نیه ئه‌م هه‌موو جنێودان وسوكایه‌تیه رابگرێ، كه‌س نیه لاپه‌ڕه‌یه‌كی تازه هه‌ڵداته‌وه، له” 2021″دان سه‌رتان هێشتا سه‌ری”1964″ه .
كه‌سێتی كوردتان وردوخاش كرد، كوردتان فێری خیانه‌ت، خۆ فرۆشی وخاك فرۆشی، نه‌وت وشوێنه‌واردزین، تاڵانی وراووڕووت كرد!
كوردتان كرده دوژمنی یه‌كتر، ماڵه‌كانتان پڕكرد له ئاژاوه‌وشه‌ڕوجنێو، له رێی كه‌ناڵه سوك ومیت په‌روه‌رده‌كانه‌وه واتان له كورد كرد تف له كوردبوونی خۆی بكات، هیچتان به جوانی نه‌هێشته‌وه، هه‌موو شتێكتان ناشرین كرد، ئه‌وه‌ی دوژمن به گه‌لی كوردی نه‌كرد ئێوه كردتان .
له بری ئه‌م هه‌موو سوكایه‌تیه بڕۆن شیعرەكانی حاجی قادروخانی بخوێننه‌وه، بڕۆن گوێ له محه‌مه‌د عارف جزیری وعه‌لی مه‌ردان بگرن، ئاوڕێك له ئاكاری شۆڕشگێڕان بده‌نه‌وه، كه‌مێك به خۆتانا بچنه‌وه!
خه‌ڵك سی ساڵه ئێوه زۆر باش ده‌ناسێ، ده‌زانێ بای چه‌ندن، ده‌زانێ چین، پێویست به كه‌شو فش وخۆبادان ناكات، لێ خه‌ڵك ده‌ڵێت به‌ڵكو سبه‌ی وه‌ك ئه‌مڕۆنه‌بن وباشتر بن .
ئێستا له چاوی خه‌ڵكا ئێوه له كۆمپانیای مافیای نه‌وت زیاتر نین، له چاوی ده‌رودراوسێشدا له باش جاسوس وراپۆرتی درۆزنانه نووس له سه‌ریه‌كتر باشتر نین، ئێوه له دۆخی ئاشتی وپێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌و لێبورده‌یدا ناتوانن هه‌ڵكه‌ن، ده‌عبایه‌كی سه‌یرن!.