ئایا نەتەوەیەکگرتووەکانی بەرپرسیارە لە مەرگی ئەو گەنجە کە لە هەولێر خۆی سووتاند؟

پ

ئەوگەنجەی کە پێش چەند ساڵێك لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە هاتووەتە باشور، دوو ساڵ لە گەڵ ڕێکخراوی سازمانی خەباتدا بووە و پاشان وەکو پەنابەرێك لە هەولێر خۆی بە نوسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان ناساندوە.

 دوێنێ لە بەردەم هەمان دامەزراوەی نێودەوڵەتی دا ئاگری بەردا لە جەستە خۆی، بۆیە دەکرێ بگووترێ یووئێن بەرپرسایری یەکەمی ئەو ڕووداوە نەخوازراوەیە!

بە پێی دوایین زانیاریەکان، محمەد کە هەوڵاتیەکی تەمەن 25 ساڵەی شاری بۆکانە، ئەوا چوارساڵە لە باشوردەژی ودووساڵە داوای مافی پەنابەری لە ئۆفیسی هەولێری نەتەوەیەکگرتوەکان کردوە، وەلێ تا دوێنی بێ ووڵام بووە بۆیە چووتە بەردەم بارەگاکەیان.

 ئەوەی مایەی نیگەرانی کۆمەڵآنی خەڵکی کوردستانە و جێی پرسیارگەلێك بێت ئەوەیە، بە پێی زانیاریەکان محمەد بە کارمەندانی یووئێنی ووتووە: ئەگەر ووڵامم نەدەوە خۆم دەسووتێم، لە ووڵامدا کارمەندانی نەتەوەیەکگرتووەکانی پێیان ووتووە، لێرە خۆت مەسووتێنە، بڕۆلە دەرەوە خۆت بسووتێنە!

هەروەها پاش ئەوەی ئەو گەنجە ئاگربەردەدات لە جەستەی خۆی، پۆلیس ودەزگای فریاکەوتن وئاگارکوژێنەوەی ئەو ئۆفیسە هاوکارنابوون لە ڕوونەدانی ئەوکردەوە خۆکوژیە و، پاش سووتانی ئەو گەنجە بە سەختی، لە دوای نیوکاتژمێر ئامبوڵانسی بارەگای یووئێن محمەد دەگەیانێت بە نەخۆشخانە!