ڕاگەیەندراوی”بەرەی گەل” دەربارەی لێبڕینی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان

پ

بەرەی گەڵ” ڕاگەیەندراوێئك لە باری لێبڕینی مووچە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانەوە بڵآو دەکاتەوە”

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

دابەشکردنی مووچە بەلێبڕینەوە ناڕەوایە ودەبێ کۆتایی پێبهێنرێ

مخابن جارێکی دیکەش وەزارەتی دارایی وئابووری ئاشكرای کردووە کە لەسەرڕاسپاردەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران مووچەی مانگی ئایاری ساڵی 2021 بە لێبڕینەوە دابەش دەکرێ، ئەمەش خۆی لەخۆیدا ستەمێکی ئاشکرایە و هیچ پاساوێک هەڵناگرێ، چونکە لەلایەکەوە نرخی نەوت بەرزبۆتەوەوداهاتەکانی ناوخۆیش زیادیان کردووە، لەلایەکی دیکەشەوە حکومەتی هەرێم خۆی بانگەشەی ئەوە دەکات کە لەسەر ناردنی بەشە بووجەی هەرێم ڕێککەوتنیان لەگەڵ بەغداد کردووە.

 بەرەی گەل کە خۆی بە نوێنەرایەتی دەنگی خەڵکی ناڕازیی دەزانێ، بە ئەركی سه‌رشانی خۆی دەزانێ کە لەسەر مافی مووچەخۆران وەدەنگ بێ وداوا لە حکومەتی هەرێم بکات کە چیتر خۆی نەگنخێنێ وبەبێ لێبڕینەوە مووچە دابەش بکات.

بڕیاری دابەشکردنی مووچە بەلێبڕینەوە ئاماژەیەکی ڕوون وئاشكرایە کە حکومەت مەیلی گێڕانەوەی مووچەی نییە و دەیەوێ درێژە بەستەم بدات و مووچەی شایستە بە مووچەخۆران نەدات.

بەرەی گەل 25-5-2021