ئيمرالی چاره‌سه‌ره!

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج:
جه‌نگیز چاندار له شه‌مه‌ندۆفێری میزۆپۆتامیادا ده‌ڵێت ” هه‌ركاتێك ئه‌مه‌ریكا به ناچاری له نێوان توركیا‌و كورده‌كاندا یه‌كیانی هه‌ڵبژاردایه، بێئه‌ملاو ئه‌ولا پشتی هاوپه‌یمانه‌كه‌ی خۆی له ناتۆ ده‌گرت” لاپه‌ره‌ِ123
ئه‌مه تا ئێستا به‌نه‌گۆڕی ماوه‌ته‌وه‌له دانیشتنێكدا له‌ته‌ك كونسڵی ئه‌و ده‌می ئه‌مه‌ریكا دۆگلاس سێلمان، له وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی ئه‌وان وه‌ك پێویست پشتگیری رۆژئاوای كوردستان ناكه‌ن و زیاتر له گه‌ڵ توركیان، له كاتێكا رۆژئاوا دۆستی راستی ئێوه‌ن، ئه‌و به رونی پێی وتم ئێمه له نێوان دۆستایه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندیدا، به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ڵده‌بژێرین.
بۆ ئه‌مه‌ریكا توركیا هه‌م به‌رژه‌وه‌ندی گه‌وره‌وهه‌م دۆستێكی دێرینیشه، ئاخر توركیا له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ته‌ك روسیبادا دراوسێیه، به‌ڵام خاكه‌كه‌ی خۆی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ خستوه‌ته خزمه‌تی ناتۆ وئه‌مه‌ریكاوه، كورد له كوێی ئه‌و هاوكێشه‌یه‌دایه.
به‌ڵام به‌رخودانی په‌كه‌كه‌و په‌یامی هه‌میشه‌یی ئاپۆ بۆ ئاشتی وه‌ك دوانه‌یه‌كی دانه‌بڕاو زۆر پلان وهاوپه‌یمانه‌تیان شه‌ق و شڵۆق كرد، ئاپۆ له ساڵی 1993ه‌وه په‌یتا په‌یتا بانگه‌وازی ئاشتی ده‌كات، شه‌ش ساڵ دوای ئه‌و مێژوه‌ش كه به خیانه‌تێكی نێو نه‌ته‌وه‌یی و به هاوكاری ئه‌مه‌ریكا ئاپۆ گیرا ،نه‌په‌كه‌كه كۆتای هات نه‌پرسی كورد چاره‌سه‌ر كرا ، ئاپۆش ده‌ستبه‌رداری ئاشتی نه‌بوو ، له به‌رانبه‌ردا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان نه‌له پێشنیازی ئاشتیدا راستگۆ بوو نه له‌شه‌ڕدا بردیه‌وه، نه‌یبرده‌وه نه‌ك له به‌ر ئه‌وه‌ی به چه‌ك و جبه‌خانه‌ی زۆروبه هاوكاری داعش و ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی دیكه‌ی له عه‌فرین سه‌ركه‌وت، یان له باشوری كوردستان ده‌یان بنكه‌ی سه‌ربازی دامه‌زراند و كه‌ڵه‌گای ده‌كات، نه‌یبرده‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ڕوات و كورد ده‌مێنێت، كورد ده‌مێنێت و رۆژی ئازادیش نزیكه.
كورد له به‌ر خودانی خۆیدا پشتی به ئه‌مه‌ریكا نه‌به‌ستوه، به‌ڵام گرنگه ئه‌مه‌ریكا لایه‌نێكی چاره‌سه‌ری ئاشتی بێت، له ئه‌مه‌ریكا كه‌سانی وه‌ك گالبرێس، سامانسا پاوه‌ر، ماكگۆرك و ره‌نگه خه‌ڵكانی زۆر‌و زه‌وند هه‌بن ئاگاداری دۆزی كورد بن، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی خودی جۆ بایدنی سه‌رۆك خۆیشی شاره‌زای دۆزه‌كه‌یه، ئایه ئه‌مه به‌س نیه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك دۆسیه‌ی فه‌له‌ستین وئیسرائیل دۆسیه‌ی كورد‌و توركیاش بخرێته رۆژه‌ڤه‌وه، مه‌سه‌له‌كه وا وێنا بكه‌ن كه ئه‌ویش له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریكایه، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا پێویستی به نه‌وتی ناوچه‌كه‌ش نه‌بێت، پێویستی به ته‌ناهی ناوچه‌كه‌یه، كه‌واته ناكرێت له ته‌ك ئیمرالیدا ده‌رگای سه‌ردان و گفت و گۆ بكاته‌وه.
به دۆستێكی فه‌ڕه‌نسیم وت بۆ نایه‌نه نێوان په‌كه‌كه‌و توركیاوه ئه‌و بۆ خۆ دزینه‌وه یان هه‌ر به‌راستی وتی ئه‌وه ته‌نها به ئه‌مه‌ریكا ده‌كرێت، كه‌واته ئه‌مه‌ریكا بۆ نایه‌وێت ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت، راستی ئه‌گه‌ر كلیلی شه‌ڕ لای ئه‌ردۆغان بێت، ئه‌وه كلیلی ئاشتی لای ئیمرالیه. نه‌زانیه‌كی گه‌وره‌یه مرۆڤ پێی وابێت به كۆتای په‌كه‌كه كێشه‌ی كورد كۆتای دێت ، ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی ئێستای ئه‌ردۆگان بۆ پرسی كورد‌و په‌كه‌كه تێگه‌یشتنێكی خوێناویه ، بۆیه ئه‌ركی ئه‌مه‌ریكایه ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ئاوه ژوو بكاته‌وه ئه‌وه‌ش ته‌نها به گفت و گۆ له گه‌ڵ ئیمرالی ده‌بێت.