لەڕاگەیاندراوەێکدا “بەرەی گەل” داوای چارەسەی ئاشتیانەی دۆخەکەدەکات

پ

 بەرەی گەل ڕاگەیەندراوێك بڵاودەکات لە بارەی گرژییەکانی ئەم دواییەی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و پارتی کرێکارانی کوردستان. وداوای چاسەرەێکی ئاشتیانەی دۆخەژە دەکات

 دەقی  ڕاگەیندراوەکی بەری گەل:

پێویستە کار بۆ ئارام کردنەوەی ڕەوشەکە بکرێ

بەداخێکی گرانەوە ئەمڕۆ شەممە، پێنجی حوزەیران، هەواڵێکی دڵتەزێن هەموو کوردستانیانی ڕاچڵەکاند، ئەویش هەواڵی شەهید بوونی شەش پێشـمەرگە و برینداربوونی چواری دیکە بوو. ئێمە وەک بەرەی گەل بەوهەواڵە داخبارو خەمبارین، بەوبۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی لەبنەماڵەی شەهیدەکان دەکەین وهیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.

شەهید بوونی ئەو پۆلە پێشمەرگەیە داخێکی گرانە وبرینێکی دیکەیە و جەستەی نەتەوەی کوردی زامدار کردووە، هەرچەندە کە زانیاری دژ بەیەک لەسەر ڕووداوەکە هەیە، بەڵام هەر چۆن و بە هەر شێوەیەک ڕوویدابێ، نابێت دۆخەکە ئاڵۆزتربکرێت.

 بەرەی گەل ڕاشکاوانە دەخوازێت کە هەموو کێشەوئاڵۆزییەکانی نێوان هێزە کوردستانییەکان لە ڕێی دانوستاندنی دۆستانەوە چارەسەربکرێن و، نابێت ئەو ڕووداوانە ببن بەهۆکاری زیاتر ئاڵۆزکردنی ڕەوشەکە و دیسانە هەڵگیرساندنەوەی شەڕی براکوژی لە لایەن پارتی کرێکارانی کوردستان و پارتی دیماوکراتی کوردستانەوە.

ئەمڕۆ ڕەوشی کوردستان لە ئاڵۆزیەکی ئەتۆدایە ناکرێت دووچاری دەیان کێشە و قەیرانی دیکە برکرێتەوە، بۆیە دەبێ بە هەستیارییەوە ڕەفتارلەگەڵ ڕوووداوەکە بکرێت.

خوازیارین کە هەموو تواناکان بۆ ئارام کردنەوەی ڕەوشەکە تەرخان بکرێت و ڕێگا لە بەرفراوانبوونی بگیرێت. ئومێدەوارین لەوە زیاتردڵی کوردستانیان و دۆستانی کێشەڕەوای گەلەمان داخبار نەکرێت چونکە کێشەکانی نێوەخۆمان لەبەرژەوەندی دوژمن و ناوحەزانی کوردستان تەواو دەبن.

وتەبێژی بەرەی گەل

٥-٦-٢٠٢١