پیسبوونی خۆراک ساڵانە 600 ملێۆن کەس نەخۆش دەخات و دەبێتە هۆکاری گیان لەدەستدانی 420 هەزار مرۆڤ

پ

جنێف- بەر لە ڕۆژی سەلامەتی خۆراک، ئاژانسەکانی نەتەوەیەکگرتوەکان داوا دەکەن هەنگاو بنرێت بۆ دڵنیابوون لە نەمانی ژەهرەکانی لە خۆراکدا هەیە و سالانە دەبێتە هۆکاری مردنی سەدان هەزار کەس.

ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتوەکان لەسەر ئاسایشی خۆراکی جیهان دەڵێت لە ساڵی 2019دا بەر لە بڵاوبوونەوەی کۆڤید-19 نزیکەی 690 ملێۆن کەس گرفتی پرسێتی سەختیان هەبوە، هێشتا کاریگەری پەتاکە لەسەر ئاسیشی خۆراک نەزانراوە. لەگەل ئەوەشدا ڕاپۆرتەکە مەزەندەی دەکات بە 132 ملێۆن سەرباری ژمارەی پێشوو لە ساڵی 2020دا بەهۆی داخستنەکان لە دەرئەنجامی کۆڤید-19 گرفتی کەمخۆراکی‌یان هەبوە.

دۆمەنیک بورجێۆن بەریوەبەری ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵ لە جنێف وتی “خاوێنی خۆراک کلیلی کردنەوەی دەرگای ئاسایشی خۆراکە.”

بەهۆی پیسبوونی خۆراک بە بەکتریا و ڤایرۆس و مشەخۆر و ژەهر یاخود پێکهاتەی کیمیاوی، هەموو ساڵێک 600 ملێۆن کەس تووشی نەخۆشی دەبن و لەکۆی 10 تووشبوو کەسێک دەمرێت، ئەمەش دەگاتە نزیکەی 420 هەزار کەس، لەگەڵئەوەشدا ئەوەی دەردەکەویت وەک لووتکەی شاخێکی سەهۆڵە لە دەریادا، ئاماری چاودێری گشتگیر بۆ نەخۆشیەکانی لە ڕێگای خواردنەوە دگوازرێتەوە لەهەموو جێگایەک بەدەست نایەت.

سەرباری ئەمە ووتی خۆراکی ناخاوێن دەبێتە هۆکاری گرفتی دارایی گەورە بۆ ئەو وڵاتانەی دەرامەتیان کەمە یان مامناوەندە، زیانەکان دەگاتە 90 ملیار دۆلار ساڵانە.

ئاژانسەکانی نەتەوەیەکگرتوەکان دەڵێن ئاسایشی خۆراک بەرپرسیاریەتێکی هاوبەشە، تاکە کەس ڕۆلی هەیە لە پاراستنی ئاسایشی خۆراک و پاراستنی تەندروستی خەڵکی.

بۆرجێۆن ووتیشی “ئەمە ئەوانەی خواردن بەرهەمدێنن و پیشەسازی و حکومەتەکان وکڕیاریش دەگرێتەوە، شێوەی هەڵگرتنی خواردن و لینانی، بەدڵنیا‌ییەوە لە کێڵگ

ەوە تا دەگاتە سەرمێزی خواردن، شێوەی دروستکردنی خۆراک و هەڵگرتنی، گواستنەوەی و ئەم بابەتانە.”

ئاژانسەکانی نەتەوەیەکگرتوەکان دەڵێن ئاسایشی خۆراک بریتیە لە پەیڕەوێکی گشتگیر لەبارچاوگیراو، بەدانانی تەندروستی مرۆڤ و گیانداراون و ڕوەک و ژینگە بەهەند”. دەشڵێن “هەموو لایەنەکانی زنجیرەی دروستکردن و گەیاندنی خۆراک و پاراستنی بەباشی، هەریکاردەبێت لە ژیانێکی تەندروست و هەسارەیەکی تەندروست.”

(VOA)