سەرۆك وەزیری کەنەدا بەشداری لە پرسەی ئەو خێزانە موسڵمان کرد کە لە لایەن کەسێکەوە کوژران
جەستن ترودۆ، سەرۆك وەزیری کەنەدا، ئامادەی ئەو گردبوونەوەیە بوو کە لە پێش مزگەوتی شاری لەندەنی کەنەدا بەڕێوەچوو.
شایەن ئاماژەیە، بە هەزاران هاوڵاتی کەنەدا بەشداریـیان لەو ڕێورەسمەدا کرد و خەڵکانێنی زۆرش سەربەخۆ چەپکە گوڵیان لە پێش مزگەوتەکەی ئەو شارە دانا.
ترودۆ لە ریزی پـێشەوەی ئامادەبووان دەرکەوت و تاجە گوڵینەی بۆ گیانی ئەو چوار ئەندامی خێزەنە موسڵمانە بە ڕەچەڵەك پاکستانیـیە دانا، کە لەم هەفتەیەدا گەنجێکی سپی پێست بە ڕەق و کینەوە کردنی بە ژێر ئۆتۆمبیلەکەیەوە.