سەرۆکی گەورەترین خێزانی جیهان کۆچی دوایی کرد

زیۆنا، ئەو پیاوەی کە بە سەرۆکی گەورەترین خێزانی جیهان ناسراوە، لە تەمەنی 76 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
هەواڵە جیهانیەکان بڵاویان کردوەتەوە کە پیاوێکی هندیی لادێ نیشین 38 هاوسەری هەبووە ولە هەر هەموویان 89 کوڕ وکچی خستوەتەوەو، بەمەش بووە بە سەرۆکی گەورەترین خێزان لە جیهاندا
بەپێی هەواڵی نەخۆشخانەیەکی هندستان، زیۆنا ڕۆژی یەک شەممەی ڕابردوو لە تەمەنی 76 ساڵیدا کۆچی دوایی کردوەو بە دەیان نەوەو نەوەی نەوەی بە جێهێڵاوە.