تاکەی گورگە پیسەکانی تورك، کۆترە سپییەکانی کورد شەهید بکەن؟!

پ

مەردان کوڵەجۆیی:

ئەم هەفتەیە، فاشیزمی تورك پێنیا لە قۆناغیکی نوێی مەتسیدار!

هەڵبەتە، لەوەتای تورك بەشێکی خاکی کوردانی داگیرکردوە، درێغی نەکردوە لە تیرۆر و تۆقاندن و کاولکار لە دژی گەل و خاکی کوردستان، وەلێ لەم سەدەی بیست ویەکەو لە ناوجەرگەی شاری ئەزمیردا، ژنێك بەر دەست ڕێژی گول بدرێت، تەنها لەبەر ئەوەی کورد بووە، زەنگێکی ترسناك لێدەدات!

شەهیدکردنی دەنیز پۆیاز، ژنە چالاکەوانی کوردی ماردین، یەکەم تاوانی ڕژێمی ئەو وڵاتە نیە وناشبێت، وەلێ پرسیارەکە ئەوەییە ئایا تاکەی کوردی ئاشتی خوازو ئازادی خواز بە دەستی “ئەنور”ە فاشیستەکان، نەك هەرلە سەرخاکی کوردان، بەڵکو لە وڵاتانی دیکەش تیرۆربکرێن؟!

چەند ساڵێك پێش ئێستا، ڕژێمی تورکیا لە ناوجەرگەی پاریسدا(شەکینە وفیدان ولەیلا)ی شەهید کرد! پارساڵ، بە سەرپرشتی و پاڵپشتی میتی تورکیا، هەرڤین خەلەف لە سوریا شەهیدکرا!

لە پیلانی تیۆرکردنی دەنگی ناڕەزاو ئازادی خوازانی کورد لە لایەن تورکی فاشیستەوە، بەریڤان ئەسڵان، سیاسیەکی کورد، لە وڵاتی نەمسا، لە کاتی هەوڵی ترۆرکردنیدا، بکوژە تورکەکان دەستگیرکران!

  بەپێش چاوی هەموو جیهانەوە، ڕۆژانە فڕۆکەکانی تورکیا لە قووڵایی خاکی باشوری کوردستان، هاوڵاتیانی کورد شەهید و ئاوارە دەکەن! تەنانە لە ناو ئەو کەمپەش کە لە لایەن نەتەوەیە یەکگرتووەکانەوە بۆ ئاوراکانی دەستی ڕژێمی تورکیا لە مەخمور، نیزکی هەولێر کراوەتەوە، فاشیستەکانی تورك چەندین جار تیرۆر و تاوانیان ئەنجامداوە!

ئەوانەی کە باسکران، مستێکن لە خەرمانی تاوانەکانی تورکی فاشیست دژ بە گەلی ئاشتی و ئازادی خوازی کورد. ئەوەی لێرە مایەی نگەرانی و جێی پرسیارە ئەوەیە، ئایا لەم سەدەی بیست ویەکەمەدا، دەکرێت گورگە پیسەکانی تورك، نەك هەرلەو کوردستانەی کە داگیریان کردوە، بەڵکو لە وڵاتانی دیکەش، کۆترە سپیەکانی کورد تیرۆربکەن؟!