له خاچدانی ئازادی به‌رده‌وامه

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج:
سزادانی ئومێد به‌ڕوشكی به‌و جۆره پێمانده‌ڵێت ئازادی راده‌ربڕین و وتن و نوسین له به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌دایه‌و وێڕای ره‌خنه‌ی به‌رده‌وام له سیاسه‌تی سته‌مكاری به‌رانبه‌ر ئازادی كه‌چی كۆت و به‌ند كردن به‌رده‌وامه.
ئێمه‌و مانان چاوه‌ڕێ بووین دوای ئه‌و هه‌موو خواسته بۆ كرانه‌وه‌و ئازادی گیراوانی بادینان و سزادراوانی به ناهه‌ق ئازاد بكرێن، كه‌چی سزا‌و زیندانی كردن به پاڵپشتی دادگا و به یاسا درێژه‌ی هه‌یه ، له بادینان به ڕاده‌یه‌ك هه‌ناسه‌له‌به‌ر جیاوازی و ئازادی بیر‌و ڕا ته‌سككراوه‌ته‌وه كه ئازادیخوازان ناچارن به‌ره‌و سنوری سلێمانی و رانیه‌و شوێنه‌كانی تر سه‌ری خۆیان هه‌ڵبگرن.
گرتن و سزادانی ئومێد به‌ڕوشكی هاوكاته له گه‌ڵ كوشتن و فڕێدانی هونه‌رمه‌ند و پێشمه‌رگه‌یه‌ك ” جوانڕۆی باڵه‌بان ” له سنوری پارێزگای هه‌ولێر، ڕۆژانه دوو باره بوونه‌وه‌ی ئه‌م ڕوداوه مه‌ترسیدارانه سه‌رانی حكومه‌ت و حكومه‌ت به گشتی ده‌خاته ژێر پرسیاری ئه‌وه‌وه ئایه ئه‌ركی حكومه‌ت به‌س وه‌ڵامدانه‌وه‌ی راپۆرته‌كانه یان به دواداچوون و كنه‌ی ئه‌و سزا‌و سته‌مه‌ی كه هه‌یه.
ئه‌وه‌ی له بادینان ده‌گوزه‌رێت بۆ ئێمه‌ومانان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی شۆكه، به‌ڵام له چاو سه‌ره‌تاو ناوه‌نده‌كانی ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانه‌وه گۆڕانێكی ریشه‌ییه ، سه‌ره‌تاو ناوه‌ندی نه‌وه‌ده‌كان ده‌نگه جیاوازه‌كان له‌وێ ده‌كوژران و تیرۆر ده‌كران ، ئێستا به یاسا سزا ده‌درێن ، هه‌رچه‌ند تا ئێست كوشت و تیرۆر‌و هه‌ڕه‌شه‌ی بكه‌ری خۆشاره‌وه به‌رده‌وامی هه‌یه‌و كوشتنه‌كه‌ی باڵه‌بان ئه‌گه‌ر دیزه به ده‌رخۆنه نه‌كرێت ده‌چێته ئه‌و خانه‌یه‌وه.
گرتن و سزادانه‌كانی بادینان و ئه‌و روداوانه‌ی له سه‌ر تاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان ڕووده‌ده‌ن ، وێنه‌ی هه‌رێمیان به شێوه‌یه‌كی زۆر ناشرین كردوه له دیدی ده‌ره‌وه‌دا ،رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و ئازادی بیر‌و ڕا زۆر باش ئه‌وه ده‌زانن كه تۆمه‌ته‌كان جگه له قسه‌ی ڕووت هیچی تر نین ، رووی ده‌می هه‌موو لایه‌كیش له سه‌رۆكی حكومه‌ته ، به تایبه‌ت كه له سه‌رده‌می حوكمڕانی ئه‌ودا ئازادی بیر‌و ڕا له پاشه‌كشه‌دایه ، ئه‌مه له كاتێكا سه‌رده‌مه‌كانی تر زۆر باشتر نه‌بوونه ، به‌ڵام به‌و شێوه‌یه‌ش ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌كان دانه‌خرابون.
كوردستان به بار‌و دۆخێكی زۆر هه‌ستیاردا گوزه‌ر ده‌كات ، دوژمن له ده‌یان لاوه سه‌ری تێژه‌نیوه، هه‌وڵی كه‌وی كردن و به جاشكردنی مرۆڤی كورد بۆ پاره‌یه‌كی زۆر كه‌م و بێبایه‌خ به‌رده‌وامه ، له ته‌ك عیراقا تا ئێستا گرێكانی ئه‌و گیر‌و گرفتانه نه‌كراونه‌ته‌وه ، كه هه‌ندێك ده‌بنه گرێكوێره ، له ناو خۆدا لایه‌نه سیاسیه‌كان ناكۆك و ناكوڵه‌كن.
ته‌نانه‌ت پارتی و یه‌كێتی تائێستا كێشه بۆ یه‌كتر دروستده‌كه‌ن و به پاره‌و ئیمتیاز خه‌ڵكی یه‌كتر ده‌كڕن و مرۆڤی كورد له مرۆڤی خۆخاوه‌نه‌وه ده‌كه‌نه كاڵا و مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كه‌ن، له هه‌مانكاتا پرسه‌كانی سزادان له سه‌ر ناڕه‌زایه‌تی، نووسین و خۆپیشاندان به راده‌یه‌كی مه‌ترسیدار زیادی كردووه و ده‌سه‌ڵاتیش به‌رده‌وامه له دروستكردنی سیناریۆ بۆ هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت، ئه‌مه جگه له خاچدانی ئازدی ناكرێت هیچ ناوێكی تری لێبنرێت، ته‌نها كه‌سیش كه ده‌توانێ سنور بۆ ئه‌م گرتن و سزادانه دابنێت سه‌رۆكی حكومه‌ته كه ئێستا هه‌موو ره‌خنه‌كان ئاراسته‌ی ئه‌ون .