تورك دێن

:له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
1-تورك دێن
مه‌سعود بارزانی له‌به‌رده‌م وێنه‌كه‌ی باوكی‌دا ده‌وه‌ستێ
جهندرمهیهك ده‌ڵێت ئه‌و وێنه‌یه لابه‌رن
كه‌س قسه ناكات
2-تورك دێن
له ناو پارله‌مانی كوردستان
وێنه‌كانی مه‌لامسته‌فا ده‌پێچنه‌وه
رێواس فایه‌ق
له نامه‌یه‌كی بچوكا بۆ هێمن هه‌ورامی ده‌نووسێت وای له كورد
3-تورك دێن
قه‌ندیل پڕ ده‌كه‌ن له به‌چكه داعشی چڵكن و
به عه‌زیز وه‌یسی ده‌ڵێن ئیتر تۆمان گه‌ره‌ك نیه
4-تورك دێن
له به‌رده‌م مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له سلێمانی
دژبانی بۆ گرتنی تارا حوسێن داده‌نێن و وێنه‌كانی مام جه‌لال ده‌ده‌نه به‌ر گوله‌ی ناتۆ
5-تورك دێن
له بارزان به دایكی شه‌هیدێك ده‌ڵێن
هه‌ڕه فێری توركی به
كورد تنه
6-تورك دێن
له سه‌ر گۆڕی بارزانی مسته‌فا و تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان مسته‌فا
په‌یكه‌ری ئه‌تاتورك چێ ده‌كه‌ن
7-تورك دێن
ده‌رگای زانكۆكان داده‌خه‌ن
كوردی وتن یاساغ ده‌كه‌ن
فه‌قێ قادری هه‌مه‌وه‌ند ده‌ڵێت هه‌ركه‌س باوه‌ڕیان پێبكات
ئه‌حمه‌قه
8-تورك دێن
به ژنی كورد ده‌ڵێن خیانه‌ت له پیاوه‌كه‌ت بكه
به پیاوی كورد ده‌ڵێن لاسای دراماكانی ئێمه بكه‌ره‌وه
به مناڵی كورد ده‌ڵێن ببه تورك تا به‌خته‌وه‌ر بیت
9-تورك دێن
له به‌رده‌رگای هه‌موو قوتابخانه‌یه‌ك ده‌نووسن
كوردنده پهشا ئۆڵماس
10-تورك دێن
ئه‌گه‌ر كه‌س نه‌بێت
به فازڵ میرانی بڵێت
شه‌ڕی براكوژی خزمه‌ته به ئه‌ردۆغان
11-تورك دێن
ئه‌گه‌ر دوو كورد نه‌توانن پێكه‌وه دابنیشن
وه‌ك دانیشتنه‌كه‌ی مه‌خمور
12-تورك دێن
كوڕهگیراوهكانی بادینان ده‌به‌ن
له‌به‌رده‌م هه‌ر شه‌شێك دوو سفر بۆ ساڵه‌كانیان زیاد ده‌كه‌ن
13-تورك دێن
ئه‌دهه‌م بارزانی له‌به‌رده‌م ده‌رگای روداو ده‌كه‌ن به دارداو
به مه‌حمود عوسمان ده‌ڵێن نابێت بڵێی ئه‌مه بۆ
14-تورك دێن
له گوڵه‌خانه
به زۆر وێنه‌یه‌كی ئه‌تاتورك
ده‌ده‌ن له یه‌خه‌ی كاكه حه‌مه
15-تورك دێن
ئه‌گه‌ر كچ و كوره‌كانی قه‌ندیل
تفه‌نگه‌كانیان بخرێته شه‌ڕێكی تره‌وه
شه‌ڕێك كاوێز ئاغا لاوكه‌كه‌ی بۆ بچڕێت
16-تورك دێن
مناڵه‌كانی نیشتمان
به ورده‌به‌ردی ده‌ستیانه‌وه
ده‌یاننێرنه‌وه بۆكوچهكانی ئه‌نكه‌ره
17-تورك دێن
مناڵه‌كانی نیشتمان
به ورده‌به‌ردی ده‌ستیانه‌وه
ده‌یاننێرنه‌وه بۆكوچهكانی ئه‌نكه‌ره
تورك هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌كی ئازا كه‌وی ناكه‌ن
ئه‌گه‌ر گه‌وره‌كانی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه
نیشتمانیان نه‌فرۆشتبێت