عه‌ماله‌ت چیه؟

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج:
یه‌كێك له‌و تۆمه‌تانه‌ی دراوه‌ته پاڵ هه‌ندێك له گیراوه‌كانی بادینان و بڕیاره له سه‌ری دادگای بكرێن، تۆمه‌تی عه‌ماله‌ته، به‌ڵام عه‌ماله‌ت بۆ كێ؟ نوكته‌كه له وه‌دایه هاوارنامه‌كه‌ی كه‌س و كاری گیراوه‌كان ده‌ڵێن گوایه عه‌ماله‌ته‌كه بۆ به‌رهه‌م ساڵح ومسته‌فا كازمی بووە!
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراقه‌و به پێی پۆسته‌كه‌شی هه‌ر هاوڵاتیه‌كی ئه‌م عیراقه له زاخۆوه تا فاو ده‌توانێ له‌باره‌ی خۆی، خانه‌واده‌كه‌ی، سنور‌و ناوچه‌كه‌یه‌وه زانیاری بداتێ، ئه‌مه هه‌رگیز ناچێته خانه‌ی عه‌ماله‌ته‌وه، هاونیشتمانیه‌ك باسی بار‌و دۆخێك بۆ سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی بكات، دادگای كردن به‌م تۆمه‌ته ده‌چێته خانه‌ی گه‌مژه‌ییه‌وه.
ئه‌مه بۆ مسته‌فا كازمیش هه‌ر وه‌سایه، مسته‌فا كازمیش به‌رپرسه له ژیان و بوونی خه‌ڵك و ده‌كرێت عه‌رزوحاڵ و سكاڵا‌و نامه‌ی بۆ بنێردرێت، نه‌شوره‌ییه‌و نه‌تاوان، شه‌رم وشوره‌یی ئه‌وه‌یه گه‌نده‌ڵی بكه‌یت.
نوسینی راپۆرت بۆ ملشكاندنی هاونیشتمانی خۆت عه‌ماله‌ت نیه، ماستاو كردن و چه‌مانه‌وه له به‌ر دوژمن عه‌ماله‌ت نیه، ده‌ستخستنه نێو ژیانی خه‌ڵك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتان عه‌ماله‌ت نیه، شكاندنی شكۆی هاوڵاتی وڵاته‌كه‌ت عه‌ماله‌ت نیه، كه‌چی ئه‌گه‌ر كه‌سێك له سه‌ر بارودۆخی سلێمانی، هه‌ولێر، دهۆك، راپۆرتێك بداته به‌رهه‌م ساڵح یان مسته‌فا كازمی عه‌ماله‌ته؟
ئه‌مه جگه له نه‌زانی هیچی تر نیه، ئه‌ركی حزب و حكومه‌ت دروستكردنه‌وه‌ی مرۆڤی كورده نه‌ك تێكشكاندن و سه‌گ تێبه‌ردانی، راستكردنه‌وه‌ی مرۆڤی كورد بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌قی خۆی و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ی و شار‌و شوێنه‌كه‌ی بێته ده‌نگ ئاكاره نه‌ك عه‌ماله‌ت.
ئه‌گه‌ر بڕیار بێت به‌رهه‌م ساڵح و كازمی گوێ له خه‌ڵك بگرن و به دواداچوون بۆ كێشه‌كانیان بكه‌ن، من ئاماده‌م هه‌موو رۆژێك به ئاشكرا و به ناوی خۆمه‌وه باسی بار‌و دۆخی هه‌رێمیان بۆ بكه‌م، وه‌ك چۆن به ره‌خنه برینه‌كان نیشان ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم ده‌ده‌ین، كه‌چی ئه‌وان كه‌یفیان به ماستاوه.
چی شه‌رمێكه به‌و جۆره مامه‌ڵه له ته‌ك هاونیشتمانیه‌كانی خۆتا بكه‌یت، چه‌ند ناشرینه دیندار زێباری داوای سه‌رچاوه‌ی زانیاری وهه‌واڵ له رۆژنامه‌نووس بكات و ئه‌و سه‌رزه‌نشتی میدیاكاران بكات، چه‌ند ناشرینتره سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان له سه‌ر ئه‌و قسه‌یه نه‌یه‌ته ده‌نگ و داكۆكی له ئه‌ندامه‌كانی نه‌كات!
چه‌ند وێرانه‌یه وڵاتێك به‌رپرسه‌كانی گومان بخه‌نه سه‌ر هاوڵاتیه‌كانی و بۆ لێدان له تاك تاكی ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ سبه‌ینێ روناك بێت، تۆمه‌ت و بوختان و سیناریۆ دروستبكرێت، چه‌ند جاشخانه‌یه نیشتمانێك جاشه‌كانی جنێو به باشه‌كانی بده‌ن!