هه‌رێمی كوردستان مه‌ترسیه‌كان و ناڕوونی ئاینده

له‌تیف فاتیح: موشه‌ك بارانی هه‌ولێرو روداوه‌كه‌ی سلێمانی هه‌ردوكیان مایه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌و قسه له سه‌ركردنن .
یه‌كه‌م:
یه‌كێك له كێشه‌كانی حزبی كوردی و كادیری حزبی كوردی ئه‌وه‌یه له بری فێربوونی په‌روه‌رده‌و ئاكارو لێبورده‌یی بووه به دێبوكی میدیا‌و پێی وایه مادام له میدیادا هه‌یه زندووه، ئه‌مه كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌رێمی كوردستانه نه‌بۆ سیاسیه‌كان به ته‌نێ بۆ پارله‌مانتار ،نوسه‌ر، مه‌لاو ته‌نانه‌ت دكتۆر‌و مۆدێل و هتد، ئیتر شاشه‌ی ته‌له‌فیزیۆن بووه به‌و شوێنه‌ی هه‌موان خۆیانی لێوه نمایش ده‌كه‌ن.
شوێنێك كه تۆزقاڵێ مۆراڵ و په‌روه‌رده‌ی تیانه‌ماوه‌و فه‌رمانداره‌كانی دێبوك و موهه‌ڕیج دروستده‌كه‌ن، یانی ئه‌و شوێنه بووه به سه‌نته‌ری لێدان و به‌رزكردنه‌وه‌ی هه‌ركێ بیانه‌وێت، له بار‌و دۆخی به‌و جۆره‌دا ئاكار هیچ ئه‌رزشێكی نیه، ئه‌وه تان لائاسای بێت كه له‌و شوێنه‌دا مامۆستای زانكۆ هه‌ڵبه‌زێته‌وه‌و شپرزه بێت و له بری پڕۆژه‌و پلان و په‌یام پلارو پیلان و پوچی ببه‌خشێته‌وه ، به راده‌یه‌ك ته‌نانه‌ت سوكایه‌تی به كچان و ئافره‌تانێ بكات داعشیان هێنابووه زه‌لزه‌له‌و سه‌دان كتێبییان له باره‌وه نووسراوه.
شاشه كاره‌كته‌ری سه‌نگین و خاوه‌ن مۆراڵی نه‌هێشت، ئه‌و كه‌مه‌ی كه‌هه‌شبوون یان خۆیان كشانه‌وه یان ئیتر سه‌روی كه‌ناڵه‌كان ده‌رگایان به ڕووی ناوه‌كه‌یدا داخست وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێن ئه‌وه ئێمه‌ین زندوێتی تۆمان به ده‌سته ، كه ئه‌مه‌ش بۆ خۆی غرورێكی گه‌مژانه‌زیاتر نیه، چونكه ئه‌م تێگه‌یشتنه مرۆڤ له به‌هاو زندوێتی دائه‌ماڵێ و وه‌ك كاڵای ئه‌وی تر نمایشی ده‌كات، له دۆخی ئاوادا پشتكردنه كه‌ناڵه‌كان و دوركه‌وتنه‌وه لێیان ئه‌و په‌ڕی ئاكاره.
دوه‌م :
هه‌رێمی كوردستان به بار‌و دۆخێكی زۆر مه‌ترسیدارداتێده‌په‌ڕێت، خودانه سیاسیه‌كانی له بری بیركردنه‌وه له چاره‌سه‌ر خه‌ریكی پاشقوللێكدان و سوكایه‌تی كردنن به یه‌كتر، ده‌رو دراوسێ سه‌ریان ژه‌نیوه‌ته هه‌رێمه‌كه، گیانی ئۆپۆزسیۆن بوون و به‌رهه‌ڵستی ئاكاری له لایه‌ن كورسی په‌رستانی به‌ناو ئۆپۆزسیۆنی گاڵته جاڕه‌وه ورد‌و خاش كرا ، ئومێدی به‌یانی باشتر له خه‌ڵك دزراو به خه‌ڵك وترا كه‌س ناتوانێ جیاوازی دروستبكات ، ئه‌مه‌ش كوشتنی گیانی بزێوانه‌و سه‌ركه‌شانه‌ی مرۆڤه‌و له دواجاردا كوشتنی خودی مرۆڤه‌كه‌شه به بێده‌نگ كردن و ملدانی، له ناوخۆدا ناته‌باو دڕدۆنگ له یه‌كتر، له په‌یوه‌ندی ده‌ره‌وه‌دا لاره‌خوارو چه‌ماوه، ده‌سته‌پاچه له به‌رانبه‌ر قه‌یران و گرفته‌كان، بۆ خۆلادان له به‌رپرسیاره‌تی و ئاكاری به‌ڕێوه‌بردن بار‌و به‌رپرسیاربون له سه‌ر خۆلادان و خستنه‌سه‌ر یه‌كتر.
نه‌بوونی بیركه‌ره‌وه‌ی باش بۆ ئه‌وه‌ی پلان و به‌رنامه‌دابڕێژێت ، خۆ له بونی بیركه‌ره‌وه‌شدا كه‌س پشتی پێنابه‌ستێ و به قسه‌ی ناكات ، له به‌رئه‌وه‌ه‌ی زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه خۆ به هه‌موو شتزان ده‌زانن و وا خۆیان نیشانده‌ده‌ن كه ئه‌وان كارامه‌و هه‌مه زان و بلیمه‌تن ، دان به شكست و كه‌وتن و گلانا نانێن ، له‌م بار‌و دۆخه‌دا له هه‌ر كات زیاتر پێویسته بیر له چاره‌سه‌رو ئه‌گه‌ره‌كانی چاره‌سه‌ركردن بكرێته‌وه ، كه‌چی ئه‌وان له سه‌ره‌وه له خه‌یاڵی له چاڵنانی یه‌كدان ، سروشتێكی دۆزه‌خیشیان وه‌رگرتوه‌و به هیچ داناساكێن و تێر نابن.
سێیه‌م:
نه‌بوونی په‌روه‌رده‌ی پێشمه‌رگانه به‌و جۆره‌ی كه پێشمه‌رگه په‌یوه‌سته‌گی به خاك و وڵاته‌وه هه‌بێت و به‌س به مه‌به‌ست نه‌كراوه، ته‌نانه‌ت كه هاوپه‌یمانه‌كانی پێشمه‌رگه‌و له سه‌رو هه‌موویانه‌وه ئه‌مه‌ریكا پاره‌و چه‌ك و مه‌شق و پلانی یه‌كخستنه‌وه داده‌نێت، هێشتا نه‌توانراوه دڵێكی كوردی له بری دڵی زه‌ردو دڵی سه‌وز بخرێته سینگی پێشمه‌رگه‌وه، گرفته‌كه له‌وه‌ش زیاتر ئه‌وه‌یه كه به‌شێكی زۆری پێشمه‌رگه وه‌ك موڵكی ئه‌م شه‌خس و ئه‌و شه‌خس وێناكراون و وه‌ك موڵكی میله‌ت و نیشتمان نه‌ماون، هه‌موو بیرمانه میرانی سكرتێری پارتی باسی سێ هه‌زار فیدای بۆ ماڵی بارزانی ده‌كرد ، یان ئه‌وه‌ی له زۆنی سه‌وز هه‌یه و هه‌ركاكه‌و سوپایه‌كی گوێڕایه‌ڵی خۆی هه‌یه.
نه‌بونی په‌روه‌رده‌ی پێشمه‌رگانه رێگری هه‌ره گه‌وره‌ی دروستكردنی سوپایه‌كی ئاكاری نیشتمانیه، ئه‌وه‌بۆیه هه‌ركێ بیه‌وێت ده‌توانێ به پاڵپشتی حزبێك، یان ده‌وڵه‌تێك فه‌وج و لیواو هێز دروست بكات، ته‌نانه‌ت نه‌توانراوه ناوی پێشمه‌رگه، جل و به‌رگی پێشمه‌رگه، مه‌شقی پێشمه‌رگه یه‌كبخرێت و زمانی یه‌كگرتوی سوپا بونیاد بنرێت.
چواره‌م:
هیچ كاتێك هێنده‌ی ئێستا پارله‌مان بێده‌سه‌ڵات و حزبی نه‌بووه، هیچكاتێكیش به قه‌د ئێستا سه‌رده‌می خۆ نمایشی و خۆ به دێ‌و كردن نه‌بووه، ئامانج له ناشرینكردنی پارله‌مان هه‌یه، پارله‌مان له هه‌ندێ بار‌و دۆخدا له و شوێنه ده‌چێت كه كاتی خۆی فڕانسوا هه‌ریری بۆ تانه ناوی لێنا، له كاتێكا ئه‌و ده‌م كارەکته‌ره‌كان به‌شی زۆریان زۆر باشتر بوون له‌وانی ئه‌مڕۆ ، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه قسه‌ی ڕه‌ها نیه و له‌وێشدا جیاوازی له‌نێوان كاره‌كته‌ره‌كاندا هه‌یه ، به‌ڵام به گشتی پارله‌مان له دۆخی وێرانیدایه .
پارله‌مانتارله‌كاره‌كته‌ری بگۆو خاوه‌ن هه‌ڵوێست و بوێریه‌وه كراوه به داپۆشه‌ری كێماسیه‌كانی حزب و حكومه‌ت و به قسه‌ی سه‌رۆكی پارله‌مانیش زۆرێكیان خه‌یاڵیان لای گیرفان و ده‌سكه‌وتی زیاتره، هه‌شیانه هه‌رگیز بوێری ئه‌وه‌ی نیه به به‌رپرسێكی حزبه‌كه‌ی خۆی له‌ناوحكومه‌تا بڵێت ناكرێ خه‌ریكی گه‌نده‌ڵی بیت، سه‌یر ئه‌وه‌یه له كاتی داكۆكی له كاره‌كته‌ره حزبیه‌كانی خۆیان وه‌ك ناوچه‌و كۆمیته‌و مه‌كۆ دابه‌شده‌بن.
پێنج:
ئه‌وه‌ی له ئه‌فغانستان ڕویدا ده‌شێت له هه‌ركاتێكا له هه‌رێمی كوردستان ڕووبدات ، تا ئێستا له‌و باره‌یه‌وه هیچ پلان و به‌رنامه‌یه‌ك نیه، ده‌وڵه‌تی توركیا مه‌به‌ستی بێت له نیوه شه‌وێكدا دێته ناو هه‌ولێر، بیرتانه ئه‌ردۆغان وتی شه‌وێك ده‌چینه شه‌نگال كه هه‌موو له خه‌ودان، كه‌س ئاسۆی لێوه دیار نیه، پارتی وه‌ك لایه‌نی به هێزی ده‌سه‌ڵات كه جوته ئامۆزاكه حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیان به ده‌سته به‌ڕوونی دژایه‌تی یه‌كتر ده‌كه‌ن و هه‌زار وێنه‌ی راموسان و ته‌وقه‌و یه‌ك له ئامێز نان كه‌س به پوڵێك نایكڕێت، ئه‌وان كه ئه‌ركی قورسیان له سه‌ره هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی یه‌ك بۆڕبده‌ن ده‌یانه‌وێت میدیا‌و ئابوری و هێزی سه‌ربازی و بازاڕونه‌وت كۆنترۆڵبكه‌ن، له كاتێكا ده‌كرا په‌یوه‌ندی خوێنی و پشتایه‌تی نێوانیان ببوایه‌ته خاڵی به‌هێزی كارپێكه‌وه كردن، ئه‌مه بۆ دۆخی یه‌كێتیش هه‌ر وه‌سایه‌و خه‌راپتر.
شه‌ش:
دۆخی زانكۆكان وێران و جاهیلانه‌یه ، زانكۆی حكومی و زانكۆی ئه‌هلی رۆژ به‌ڕۆژ زیاد ده‌كرێن و به‌شی نوێ ده‌كه‌نه‌وه ، كه‌چی بۆ یه‌كخستنی پێشمه‌رگه ، بۆ دۆخی ئابوری ، بۆ به بازاڕكردنی نه‌وت ، بۆ مه‌ترسیه‌كانی ده‌رو دراوسێ ، بۆ دۆخی حزبی باشوری كوردستان و بۆ زۆر قه‌یران و كێشه نه‌پڕۆژه‌یان هه‌یه نه‌پلان ، بواره زانستیه‌كه‌ش خراپتر، زانكۆ‌و په‌یمانگاكانیش كراون به پشكی حزبه‌كان و موڵكی حزبن تا حكومه‌ت ، له‌وێشدا سزای حزبی و ده‌سه‌ڵاتی حزبی و بۆڕدانی حزبی رۆڵی هه‌یه، ئه‌مه‌ش له بری بوێری بێده‌نگی دروستكردووه.
حه‌وته‌م:
په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و زنجیره به‌ندی نێوان شار‌و شارۆكه‌كانی هه‌رێم بچڕێنراوه و دۆخێك دروستكراوه به پێی ده‌سه‌ڵاتی حزبی مامه‌ڵه له ته‌ك ناوچه‌و شاره‌كاندا بكرێت وهه‌ندێ شوێن خواستی دروستكردنی كێشه‌یان هه‌بێت بۆ شوێنی تر، ئه‌وه‌ش له بری لێبورده‌یی و پێكه‌وه بوون رق و ناشرینی دروستكردووه، به‌شێك له شار‌و ناوچه‌كان هه‌ستده‌كه‌ن جۆرێك له سزا ده‌درێن، خۆ ئه‌گه‌ر له بنه‌ڕه‌تا ئه‌مه راستیشی تیا نه‌بێت، كه‌شه‌كه وا فه‌راهه‌مكراوه، كه هه‌ولێر كێشه‌ی ئاوی ده‌بێت تانه‌و نوكته‌و توانج دروستده‌كرێت له بری خه‌مخۆری بۆخه‌ڵكه‌كه‌ی، كه سلێمانی كێشه‌یه‌كی ده‌بێت به هه‌مانجۆر له‌م رۆژانه هه‌موومان شاهیدی ئه‌و جۆره له بیركردنه‌وه بووین ده‌رهه‌ق به یه‌كتر.
هه‌شته‌م:
له‌م بارودۆخه‌دا به‌ره‌ی ناڕازی، ئۆپۆزسیۆن ،ئه‌وانه‌ی خه‌ونی دنیای باشتریان هه‌یه، زۆر گرنگه چه‌ترێك كۆیان بكاته‌وه، پێكه‌وه بن، له بری به په‌یژه‌كردنی پشتی یه‌كتر ببنه به‌رده‌بازی په‌ڕینه‌وه بۆ یه‌ك، بوونیده‌نگی به‌رزی ئه‌وانه‌ی ئه‌م دۆخه‌یان قه‌بوڵ نیه، بوونی پلان و پڕۆژه ، نه‌خزان و پشتنه‌كردنه یه‌ك و ملنه‌دان بۆ پۆست و پاره، پێشه‌نگایه‌تی خه‌ڵك زۆر گرنگه‌و ده‌كرێت به‌رهه‌می هه‌بێت، نه‌ك به‌مجۆره‌ی ئێستا كه كه‌س ئه‌وی تر نابینێت.