حزبایه‌تی له هه‌رێم و مه‌ترسی گه‌وره

:له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
شێوازی حزبایه‌تی له هه‌رێمی كوردستان ، شێوازێكی ده‌گمه‌نه‌و له هیچ كوێی ئه‌م سه‌رزه‌مینه به‌و جۆره نیه، ئه‌م شێوازه له حزبایه‌تی كه ده‌ستده‌خاته نێو هه‌موو كایه‌كانی ژیانه‌وه‌و له بری حزبایه‌تی خۆی ، ده‌ستوه‌ردان له بازاڕ‌و ئابوری و په‌روه‌رده‌و ئاین و ته‌نانه‌ت پێكهێنانی خێزان و زۆر شتی دیكه دەکات ، نه‌ك هه‌ر كوردستانی له به‌رده‌م تاریكیه‌كی گه‌وره‌دا راگرتوه بگره مه‌ترسی گه‌وره هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سه‌رله‌به‌ری كۆمه‌ڵی كورده‌واریه‌و دۆخێك دروست بووه ، كه مرۆڤ ناتوانێ بڵێت ده‌شێت سبه‌ی باشتر بێت.
هه‌رێمی كوردستان له ناو ئه‌م كه‌ش و هه‌واسیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری قه‌یراناویه‌دا هیچ داهاتویه‌كی نیه و دوو ساڵی رابردووی حكومه‌ته نوێیه‌كه‌ش تا ئێستا درێژكراوه‌ی هه‌مان ئه‌و هه‌نگاوه پڕكه‌ندو له‌ندانه‌یه كه پێشتر حكومه‌ت ناوێتی ، یانی هیچ نیشانه‌یه‌كی ئومێد به دیناكرێت و به‌م جۆره بڕوات له چه‌ند ساڵی نزیكی داهاتودا شتێك نامێنێت به ناوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هەرێم ، ئه‌مه‌ش به‌شی هه‌ره زۆری په‌یوه‌سته به‌و شێوازی حزبایه‌تیه‌وه كه له كوردستان هه‌یه ، كه جگه له حزبایه‌تی هه‌موو شتێكی دیكه‌یه.
حزبایه‌تی له كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای په‌یوه‌سته‌گی به خۆیه‌وه ناو له هه‌موو شته‌كان ده‌نێت ، یانی ئازادی ، رۆژنامه‌گه‌ری و میدیا ، بازاڕ ، ئابوری ، په‌روه‌رده ، هه‌مووئه‌مانه به‌و جۆره ده‌پێورێ چه‌ند له به‌رژه‌وه‌ندی حزب به‌كار ده‌هێنرێت ، تا ئه‌و راده‌یه‌ی خاڵی گرنگ بۆ حزب له كوردستان ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵم بیت باشی و له گه‌ڵم نه‌بیت جاشی ، ئه‌مه وه‌نه‌بێت هه‌ر بۆ ده‌سته‌بژێری سیاسی و رۆشنبیری و كاره‌كته‌ره دیاره‌كانی نێو كۆمه‌ڵ وابێت ، شۆڕبوه‌ته‌وه بۆ تاك به تاكی كۆمه‌ڵگه‌و شوان و وه‌رزێریشی گرتوه‌ته‌وه ، ئه‌مجۆره له تێگه‌یشتنی حزب به‌رانبه‌ر ئه‌وانی تر خه‌راپترین نمونه‌ی حزبه‌و حزب له حزبی سیاسیه‌وه ده‌كاته ده‌زگایه‌كی موخابه‌راتی روت ، هه‌ڵبه‌ت ئه‌م شێوازه له ئێران و توركیاش هه‌یه ، به‌ڵام له توركیا تۆختره ، ئه‌مه‌ی هه‌رێم نمونه‌خراپه‌كه‌ی دوای ئه‌و دوو وڵاته‌شه.
ئه‌مجۆره له حزبایه‌تی له بری دروستكردنی مرۆڤی خاوه‌ن بڕوا مرۆڤی به‌دگومان و هه‌میشه له‌رزۆك دروستده‌كات ، كه ره‌نگه ئه‌مه‌ش یه‌كێك له ئامانجه سه‌ره‌كیه‌كانی ده‌زگا ته‌ناهیه‌كانی ده‌ورو به‌ربێت ، له ناو حزبه‌كانی كوردستاندا به پله‌ی یه‌كه‌م پارتی و یه‌كێتی و دواتر ئه‌وانی تر به‌رپرسیارن له دروستكردنی ئه‌مجۆره له مرۆڤی له‌قیو ، هه‌موو ئه‌و روداوه‌یه‌ك له دوا یه‌كانه‌ی له هه‌رێم رووده‌ده‌ن ، به كارهێنانی ماكینه‌یه‌كی میدیایی به هێز و خۆ زمانی كار له سه‌ر تێكشكانی تاكی كورد ده‌كه‌ن ،وه‌ك ئه‌وه‌ی له ناو حزبدا بێت بێده‌نگ و كه‌وی و گوێڕایه‌ڵ بێت و له ده‌ره‌وه‌ی حزبدا دژ‌و دوژمن و خائین.
ئه‌م درخه له حزبایه‌تی كردن و ئه‌م شێوازه له ناو نان له هه‌موو فیگه‌رو شته‌كان به ئاره‌زوی حزب مه‌ترسی گه‌وره‌ی له سه‌ر ئاینده‌ی كوردستان هه‌یه و رۆڵی گه‌وره له نا‌ئومێد كردنی مرۆڤی كوردا ده‌بینێت ، گرفتی گه‌وره لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه‌س نایه‌وێت ئه‌م مه‌ترسیانه د‌رك پێبكات و كار بۆ ڕه‌وینه‌وه‌یان بكات ، هه‌ر ئه‌مه‌شه وای كردووه خه‌ڵكی كوردستان به‌لایانه‌وه ئاسای بێت دوژمن حوكمیان بكات نه‌ك ده‌سه‌ڵاتی كوردی.