ئینگلیز چیان له كورد ده‌وێت

:له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
دووتێبینی كورت :
یه‌كه‌م : ئینگلیز مه‌به‌ست له ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیایه به گشتی نه‌ك هاوڵاتی تاكی ئینگلیزی ، گه‌رچی تاكی ئینگلیزیش هه‌یه ده‌ردی زۆری به مورد داوه ،بۆ ئه‌وه‌یان تا ئێستا روون نیه .
دوه‌م : ئه‌م وتاره‌م پێشكه‌شه به هه‌موو ئه‌و كورده باشانه‌ی له به‌ریتانیاو وه‌ك هاوڵاتی به‌ریتانی خزمه‌ت به‌و وڵاته ده‌كه‌ن.
ئینگلیز‌و كورد:
ئه‌وه‌ی مایه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌و له سه‌ر وه‌ستانه ، ئه‌وه‌یه كه به‌ریتانیه‌كان هه‌رگیز كوردیان به دۆستی خۆیان نه‌زانیوه‌و كوردیان له به‌ر دڵان نه‌بوه، ئه‌مه هیچ په‌یوه‌ندی به‌وه وه نیه له بیسته‌كانی سه‌ده‌ی رابردودا كورد حاكمه‌كانی ئینگلیزیان قه‌بوڵ نه‌بوو، چونكه زۆر پێش ئه‌و مێژوه ئینگلیز هه‌میشه دژایه‌تی گه‌لی كوردی كردوه ، ته‌نانه‌ت كاتێك له ته‌ك عوسمانیه‌كانیشدا دژ‌و نه‌یار بوه ، كه‌چی هاوكاری عوسمانی كردوه بۆ سه‌ركوتی ئه‌ماره‌ت و راپه‌ڕینه‌كانی كورد ، مێژو له‌و باره‌یه‌وه چیرۆكی سه‌یری تیایه ، بۆ سه‌فه‌ویه‌كان و ئێرانیش هه‌ر وابوه، ته‌نانه‌ت به‌ناوی دۆستایه‌تیشه‌وه كوردی فریو داوه‌و زانیاری له باره‌ی كورده‌وه داوه به نه‌یاره‌كانی ، من لێره‌دا نامه‌وێ له‌و باره‌یه‌وه لاپه‌ڕه‌كانی مێژو هه‌ڵده‌مه‌وه ،سه‌ره‌تای دروستبونی ده‌وڵه‌تی توركیای نوێ ، سه‌ره‌تای دروستبونی ده‌وڵه‌تی عیراق ئینگلیز دژی كورد هاوكاری هه‌ردو وڵاتی كردوه.
كه عیراقی به‌م جۆره‌ی ئێستا دروستكرد‌و سێر پرسی كۆكس عه‌ڕابی ئه‌و دروستكردنه بوو، به زۆری زۆرداری باشوری كوردستان” ویلایه‌تی موسڵ”ی لكاند به‌و عیراقه‌وه‌و گوێی له خه‌ڵكی كوردستان نه‌گرت، ته‌نانه‌ت فڕۆكه‌ی ئینگلیز ناوه‌ندی سلێمانی بۆردومان كرد، جگه له بۆردومانی چه‌ندین شوێنی تر، سه‌یر له‌وه‌دایه له شه‌ڕی ئاوباریكیشا له كاتێكا چه‌ند ساڵ بوو عیراقی دروستكردبو، كه‌چی هاوكاری عیراقی كرد‌و له شۆڕشگێڕانی كوردی دا!
ئایه ئینگلیز ئه‌و رقه‌ی له كورد له چیه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه؟ به‌ڕاستی ئه‌وه پێویستی به به دوادا چون و پرس و جۆیه ، ئایه كورد به‌و راده‌یه مه‌ترسیه بۆ سه‌ر به‌ریتانیای گه‌وره كه هێنده رقی لێیه‌تی ، ئایه به‌رژه‌وه‌ندی ئینگلیز له ته‌ك تورك و عه‌ره‌ب و فارس‌دا هێنده گه‌وره‌یه كه هه‌میشه كوردی به قوربان بكات.
راستی من نازانم هۆی ئه‌م رقه چیه، به‌ڵام به‌وه‌ش شۆك نه‌بووم كه ئینگلیز له گه‌رمه‌ی شه‌ڕی داعشا له بری هاوكاری كورد‌و شه‌ڕڤانی كورد بكات ، هاوكاری مورته‌زه‌قه‌ی توركیای كردوه، كه له بنه‌ڕه‌تا ئه‌و مورته‌زه‌قه‌و به كرێگیراوانه هاوشێوه‌ی داعشن به تایبه‌ت دژی گه‌لی كورد و ئازادیخوازان، تا رۆژێك كورد له سته‌می تورك و فارس و عه‌ره‌ب رزگای ده‌بێت و ده‌بێته خاوه‌نی وڵاتی خۆی و خوێنی هه‌ر كوردێك بڕژێت نیوه‌ی تاوانه‌كه له ئه‌ستۆی به‌ریتانیایه!
گه‌رچی تا ئێستاش به‌ریتانیا نایه‌وێت دان به‌وه‌دا بنێت كه ئه‌م مێژوه خوێناویه‌ی كورد گوناهه‌كه‌ی له ئه‌ستۆی ئه‌وه، ئه‌گه‌ر له سه‌رده‌می سایكس بیكۆدا لانی كه‌م گوێیان له هاواری كورد بگرتایه و مافی كردیان بدایه، نه‌كوشت و بڕو نه‌جینۆسایدو ئه‌نفال ی دواتر رویاننادا.
هیوام وایه كورده هاونیشتمانیه به‌ریتانیه‌كان به دوای هۆكاری ئه‌و دژایه‌تیه‌دا بگه‌ڕێن و ئه‌و گرێیه‌مان بۆ بكه‌نه‌وه.