له نێوان شاناز ئیراهیم ئه‌حمه‌دو باوكی‌دا
:له تی‌ف فاتیح فه‌ره‌ج
نوسه‌رێكی رۆژهه‌ڵاتی هه‌یه ناوی حامید گه‌وهه‌ریه ، ئه‌و پیاوه له سوید داده‌نیشێت و هه‌میشه له سه‌نگه‌ردایه له ماڵی مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د و له ماوه‌ی رابردودا كتێبێكیم بینی ناونیشانه‌كه‌ی زۆر ناشرین بوو ” خیانه‌ت له برایم ئه‌حمه‌ده‌وه بۆ شانازی كچی ” رۆژهه‌ڵاتیه‌كان نوسه‌رو كه‌سانی زۆر جوان و به توانایان تێدایه نازانم بۆ حامید ئاڵاوه‌ته ئه‌و بابه‌ته‌وه، بۆ وه‌ك ره‌سوڵی سوڵتانی به‌رهه‌می دانسقه وه‌رناگێڕێته سه‌ر زمانی كوردی، بۆ چاو له مامۆستا عه‌بدوڵای حه‌سه‌نزاده ناكات.
ده‌كرا حامید گه‌وهه‌ری به شوێن پێی مامۆستا هه‌ژارا نه‌چوبا ، لانی كه‌م له‌و ڕوه‌وه كه هه‌ژاری شاعیر هه‌ندێ كاری نه‌كرده‌ی كرد نابوو بیكات.
باسی كتێبه‌كه‌ی حامیدم بۆیه هێنایه گۆڕێ ، تا بڵێم ئه‌ی بۆ خاتو شاناز به شوێن پێی باوكیا نه‌ڕۆیشتوه لای كه‌می له ڕووی نووسین و ئه‌ده‌بیاته‌وه، برایم ئه‌حمه‌د سیاسی و زمان‌زان و پارێزه‌ریش نه‌با.
گۆڤاری گه‌لاوێژو ژانی گه‌ل و كوێره‌وه‌ری به‌سبوو، ئه‌وانه‌ی له ڕوی سیاسیه‌وه په‌لاماری ده‌ده‌ن هه‌رگیز له بواری نووسین و ئه‌ده‌بیاتا به قوله پێی ناگه‌ن بۆ ئه‌و رۆژگاره‌ی ئه‌و، مامۆستا هه‌ژاریش وێڕای رق و بوغز به شیرین به‌هاره‌كه‌ی سه‌رسامه.
له بنه‌ماڵه‌ی برایم ئه‌حمه‌د من یه‌ك دوو جار هێرۆخانم بینیوه، ئه‌و كاته‌ی به گوڕ‌و تین بوو له ژورێكی بچوكی گۆڤار‌و ته‌له فیزیۆنی خاك بوو، منیش به‌رنامه‌یه‌كم هه‌بوو له كوردسات له سه‌ر كه‌ركوك دیاربوو زۆری له به‌ر دڵان بوو بۆیه بانگی كردم و به ده‌ستی خۆی قاوه‌یه‌كی بۆ دروستكردم و قسه‌و باسی زۆریشمان له سه‌ر كه‌ركوك كرد.
هه‌ڵۆی برایشی كه‌سێكی سه‌نگین و له سه‌ر خۆبوو، رێكه‌وتی كرد ئه‌ویشم جارێك بینی ،به‌ڵام شانازم له نزیكه‌وه نه‌بینیوه به قسه، هه‌رچی سه‌یر ده‌كه‌م ئه‌م خاتونه زۆر بێمنه‌ته له خه‌ڵك و به‌لایه‌وه ئاساییه ” كێ ده‌ڕوا بابڕوات سه‌ری دای له تاشه به‌رده‌كان ” ته‌نانه‌ت له ده‌نگی ئه‌مه‌ریكاش وا قسه‌ی كرد كه ئه‌وان منه‌تیان به كه‌س نیه، نه‌ك ئه‌وه‌ش له بری گێڕانی رۆڵێكی باش بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان رۆڵێكی خراپی ده‌بینی.
ئه‌و خاتونه كه ئێستا كاڕگێڕه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، ده‌بوو كۆكه‌ره‌وه با، نه‌ك به‌و جۆره له كاتێكا یه‌كێتی هیچ كات به به‌رتاقای ئێستا له دۆخێكی خراپ‌دا نه‌بووه، حزبێك به‌و جۆره بڕوات چه‌ند ساڵی دیكه به قه‌د ژماره‌ی شه‌هیدو برینداره‌كانی ده‌نگ ناهێنێت، ئێ دیاره یه‌كێك له هۆكاره‌كانیش ئه‌م شێوازی لێدوان و ده‌ربڕینه‌یه.
ئێمه‌و مانان به هه‌موو سه‌رنج و تێبینیه‌كمانه‌وه له سه‌ر یه‌كێتی، لامان وایه له بار‌و دۆخی ئێستای كوردستاندا بوونی یه‌كێتی بایه‌خی خۆی هه‌یه گه‌رچی به هیچ جۆرێك ناكرێت چاوپۆشی له شه‌ڕی ناوخۆ‌و گه‌نده‌ڵی و نادادی هیچ یه‌ك له حزبه‌كانی باشور بكه‌ین، به‌ڵام له ئێستادا شوێنگره‌وه یان ئه‌ڵته‌رناتیفی ئه‌و حزبانه به‌م بار‌و دۆخه كۆمه‌ڵایه‌تی سیاسی فه‌رهه‌نگیه‌وه كه له باشور هه‌یه كه‌مێك ئه‌سته‌مه، بۆیه ده‌كرا شاناز خان ئه‌و بار‌و دۆخه‌ی له به‌رچاو بانه‌ك وه‌ك خاوه‌ن تاپۆی ڕه‌ش له یه‌كێتی بڕوانێت له كاتێكا خه‌ڵكی زۆر له‌و له‌پێش تر هه‌ن بۆ خاوه‌ندارێتی ئه‌و حزبه.