چی له پشت یاریه‌كه‌ی ئه‌فغانستانه‌وه‌یە؟

:له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
سه‌ره‌تا پێویسته دوو شت بزانین
یه‌كه‌م : ده‌ركه‌وت له ناو بڕیاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریكادا له‌سه‌ر پرسی داگیركاری و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی و خه‌ڵك خاوه‌نی بیر‌و ڕای جیاواز‌و دژیه‌ك هه‌یه، ئه‌وه بۆیه ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌فغانستان راسته بۆ عیراق و سوریا‌و ئه‌و شوێنانه‌ش راسته كه ئه‌مه‌ریكا راسته‌و خۆ یان ناڕاسته‌و خۆ ده‌ستی تیایاندایه ، هه‌ڵبه‌ت جگه له وڵاته دیموكرات و ئارامه‌كان.
دووه‌م : هیچ ده‌وڵه‌تێك ناكرێك له سه‌ر پێیه‌كانی وڵاتێكی تر به پێوه بێت، ده‌وڵه‌ت ده‌بێت پێی خۆی هه‌بێت له ناو گه‌ل و وڵاته‌كه‌ی خۆیدا نه‌ك به دارشه‌قی یه‌كێ تر وه‌ستابێت و هه‌ر دارشه‌قه‌كان لابرا بكه‌وێت ، ئه‌مه زۆر گرنگه سیاسیه‌كانی ئه‌و وڵاتانه بیری لێبكه‌نه‌وه كه پشتیان به خه‌ڵكی تر به‌ستوه بۆ به‌پێوه وه‌ستان.
له ئه‌فغانستان ده‌وڵه‌ت دروست نه‌كرا ، كۆمپانیای وه‌رگرتنی پۆست و پاره دروستكرابوو ، وه‌ك چۆن ئه‌مه‌ریكا له شوێنی تریش هه‌ر وای كردووه ، هه‌روه‌ها سوپاش دروستنه‌كرا ، میلیشیایه‌ك دروستكرا به ناوی سوپاوه كه به‌س چاوی له موچه‌ی مانگانه بێت نه‌ك په‌یوه‌سته‌گی نیشتمانی، ئه‌مجۆره میلیشیایه هه‌رچی چه‌ك و تفاقێكی سه‌ربازی بده‌یتێ توانای شه‌ڕی نیه چونكه ئیمانی به نیشتمان نیه‌و نیشتمانی ئه‌و موچه‌ی مانگانه‌كه‌یه‌تی، ئه‌مه ده‌بێت ببێته په‌ند بۆ عیراق و سوریا‌و شوێنانی دیكه‌ش ، خۆ ئه‌گه‌ر له ئه‌فغانستان سوپای نیشتمانی دروستكرابا، پیرۆزی نیشتمان بخرایه‌ته پێش موچه‌و شتی دیكه‌وه دوور نه‌بوو به هه‌زاران ئه‌ندامی تالیبان په‌یوه‌ست نه‌بوونایه به‌و سوپایه‌وه و تالیبان هه‌رناوی نه‌مایه یان ماباش وه‌ك شتێكی بچوك مابایه.
هێشتا رون نیه ئه‌مه‌ی رووده‌دات به‌رێكه‌وتنی نێوان تالیبان و ئه‌مه‌ریكایه یان یاریه‌كه بۆ ئه‌وه‌یه تالیبان بخه‌نه گه‌مه‌و شه‌ڕێكی تره‌وه، له داهاتودا یاداشتی جه‌نه‌ڕاڵه‌كان زۆر شت ڕونده‌كه‌نه‌وه ، به‌ڵام روداوه‌كه ئه‌گه‌ر بۆ هیچ وڵاتێك گرنگ نه‌بێت بۆ عیراق و هه‌رێمی كوردستان گرنگه،لێره‌ش به ده‌ر له بوونی نه‌وت دۆخی هاوشێوه هه‌یه ، میلیشیا ، ئه‌حزابی دژیه‌ك و ناجۆر ، جیاوازی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی و حزبی ، ده‌رو دراوسێیه‌كی پڕكێشه‌و قه‌یران كه زۆر جار قه‌یران و كێشه‌كانیان ئاودیوی سنوری عیراق و هه‌رێم ده‌كه‌ن، ئه‌مانه جۆرێك له وه‌ك یه‌كی نیشانده‌دات.
له عیراقدا حكومه‌تێك نه‌توانێ سوپای نیشتمانی دروستبكات، نه‌توانێ میلیشیای چه‌كدار هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌و له سوپا‌و وه‌زاره‌تی ناوخۆدا رێكیان بخات، حزبایه‌تی له ناو سوپادا قه‌ده‌غه نه‌كات و په‌یوه‌سته‌گی به‌س به وڵاته‌وه گرێنه‌دات، نه‌توانێ كێشه سیاسیه‌كان چاره‌سه‌ر بكات، ده‌یان فیگه‌ری خۆ به هه‌موو شتزان و خه‌ڵك له گه‌ڵ هه‌بن، كه هه‌ركات بیانه‌وێت بتوانن بارودۆخ گه‌رم بكه‌ن، هه‌مان روداو، به‌ڵام به جۆری دیكه چاوه‌ڕێی ده‌كات ، هه‌ڵبه‌ت ئێمه ئه‌زمونی شكست و راكردنی پێشمه‌رگه‌و سوپاشمان هه‌یه له كه‌ركوك و شه‌نگال و موسڵ و شوێنه‌كانی دیكه، بۆیه هیچ داستان و پاڵه‌وانه‌تی گێڕانه‌وه‌یه‌ك له شكستا نایخوات.
من باوه‌ڕناكه‌م ته‌مه‌نی تاڵیبان زۆر درێژه بكێشێت له حوكمڕانی و ده‌سه‌ڵاتا، به‌ڵام به ده‌ر له باسكردنی تاریكی و ئه‌و باس و خواسانه‌ی نه‌یاره‌كانی تاڵیبان ده‌یڵێن ده‌بێت ئه‌و راستیه بزانین ، خه‌ڵكی ئه‌فغانستان، یه‌ك: بڕوایان به حكومه‌ته‌كه‌یان نه‌بووه‌و نیه بۆیه داكۆكیان لێنه‌كردو چۆن ده‌سه‌ڵاتداران كۆشكه‌كانی خۆیان بۆ تاڵیبان به جێهێشت ئه‌وانیش ده‌رگای ماڵی خۆیان بۆ كردنه‌وه ، دووه‌م: خه‌ڵكی ئه‌فغانستان چی تر زۆر ماندوون ده‌یانه‌وێت پشویه‌ك بده‌ن ، بۆیه به‌لایانه‌وه زۆر گرنگ نیه كێ حوكمیان ده‌كات ، ئێستا با له‌و په‌نجه‌ره‌یه‌وه سه‌یری هه‌رێمه‌كه‌ی خۆمان بكه‌ین ،چه‌ند كاره‌ساته گه‌نجی كورد پڕۆفایله‌كه‌ی بكاته وێنه‌ی سه‌دام و به ده‌نگیش بڵێت به‌س ئه‌مانه بڕۆن كێ حوكم ده‌كات با بیكات ، چه‌ند كاره‌ساته ده‌سه‌ڵات پرسیاری ئه‌و هۆكارانه نه‌كات كه گه‌نج ناچاری ئه‌وه ده‌كات یان بڕوات و سه‌ری خۆی هه‌ڵبگرێت یان ئه‌و ئاواته‌بخوازێ خۆ ده‌سه‌ڵاتیه‌كه‌ی نه‌مێنێ.
من ئومێدی زۆرم هه‌یه به‌وه‌ی ئه‌وه‌ی له ئه‌فغانستان ڕووده‌دات ببێته په‌ندو عیبره‌ت بۆ خه‌ڵك و شوێنی تر.