جه‌هاله‌تی پیرۆز
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج:
دوو باره وده‌باره هه‌ڵبه‌زینه‌وه وچه‌پڵه لێدان وخۆ بادان بۆ ئه‌و حزبانه‌ی شكۆتیان شكاندوه، موچه‌ت ده‌خۆن، خاكت ده‌فرۆشن، هه‌ر جاره‌وبه ناوی خێڵی درۆی كوردایه‌تیه‌وه دو‌ژمنێك دێننه سه‌رت!؟
ئەوە سوكایه‌تی كردنێكی گه‌وره‌یه به بوون و مانه‌وه‌ت، ئه‌وه خۆتی سوكایه‌تی به خۆت ده‌كه‌ی كاتێك ئاڵای حزبێك له سه‌رت ده‌به‌ستی کە پێشتر به ده‌بابه‌ی دوژمن شاره‌كه‌ی ئیغتیساب كردوی!
ئه‌وه تۆی شه‌رم ناتگرێ وده‌چیت وده‌نگ به هه‌مان تاس وحه‌مامی چه‌ته‌گه‌ری ده‌ده‌یت ورۆژی دواتریش چاوه‌ڕێی هاتنی كاره‌با وئاو ده‌كه‌یت و به ده‌ست گرانی به‌نزینه‌وه حه‌لوه‌لاته!
ئه‌وه تۆی ته‌مه‌نی سته‌مكاری و نادادی درێژده‌كه‌یت و به‌به‌رماوه‌ی ئه‌وانه شوكری كه 30 ساڵه كورد بوون و مرۆی بوونی تۆ سوكده‌كه‌ن .
رۆژی پێشتر داد‌و بێداد ده‌كه‌ی به‌وه‌ی كۆمپانیایه‌ك سزای 500 هه‌زاری نه‌بوونی ژمێره‌ری ئاوت ده‌دات و، رۆژی دواتر له سه‌رسنوقی ده‌نگدان ده‌ڵێی “خوێنم سه‌وزه‌و دڵم زه‌ردە” و داوا له خزم و كه‌س ده‌كه‌ی ده‌نگبده‌ن به‌وانه‌ی 30 ساڵه یاری به هه‌ست و سۆزت ده‌كه‌ن!؟
تۆ كه ده ڕۆژ جارێ دوو سه‌عات ئاوت ده‌درێتێ، كه ئێستاش به بێ موه‌لیده ” وزه كار” چه‌ندین كاتژمێرله تاریكی‌دا ده‌ژیت، له سه‌ر كۆمێنت وجیاوازی بیروڕا ده‌گیرێت و ئازار ده‌درێیت، بته‌وێ یان نا به‌شێكی له‌و نادادی وسته‌مكاریه، وەکو ئه‌و مریشكه‌ی كه خۆت خۆڵه‌كه ده‌كه‌یت به سه‌ری خۆتاو كه‌ڵه‌شێره‌كانیش به ده‌نگی به‌رز به سه‌رسه‌رته‌وه ده‌قوقێنن.
ده‌نگده‌ده‌ی به‌وانه‌ی به مامۆستایان بەرشه‌ق دا، ریشی سپی پیاوی ئاینیان سوتاند، هه‌زاران گه‌نجیان په‌ره‌گه‌نده‌و وڵاتبه‌ده‌ر كرد، له‌سه‌ر خۆپیشاندان ئازادیخوازان ده‌گرن و شه‌ش ساڵ سزایان ده‌ده‌ن، هه‌ر ئه‌وه‌ش نا هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستدرێژی سه‌ر هاوسه‌رو كه‌س و كاریان لێده‌كه‌ن!
رۆژێك به بیانوی چه‌پ بوونه‌وه سزات ده‌ده‌ن و رۆژێك به بیانوی سه‌له‌فی بوونه‌وه، كه ده‌چیته پای سنوقی ده‌نگدان هه‌مووشتێكت بیرده‌چێته‌وه‌و پێت وایه ئه‌مانه نه‌بن گورگ ده‌تخوا!؟
له كاتێكا ئه‌مانه خۆیان هه‌میشه ده‌رگا بۆ گورگه‌كان ده‌كه‌نه‌وه، ئەگەر دەنگ بەوانە بدەیت ئێ دیاره شایانی ئه‌وهه‌موو سوكایه‌تیه‌ی بۆیه ناتوانی له سوكایه‌تی پێكردن و كۆیلایه‌تی یاخی بیت و ببیته خۆت.!