كۆچ

له‌تیف فاتیح:
به دوای ئازادی‌دا وێڵن
سنوره‌كان ده‌كه‌نه پێ
به‌دوای نانی بێمنه‌تا
شیوو نشێو ده‌كه‌نه رێ
رێی شكۆیان گرتوه‌ته به‌ر
ده‌ڵێن بمرین له‌وێ ده‌مرین
پشت له سته‌م ره‌ق بینه‌وه
به‌ره‌و هیوا رێگه ده‌گرین
چانیه له‌وێ قسه‌ی زل و فشه‌ی شۆڕش
به هیچ كه‌سێ نافرۆشن
چانیه‌له‌وێ به‌گومان و ره‌نگه وابێ
خوێنی لاوه‌كان نانۆشن
لێیان گه‌ڕێن بابسته خاكێك نه‌مێنێ
گۆڕێكی كوردی لێ نه‌بێ
با زه‌وی جێكۆچی كورد بێت
نه‌ك له به‌هه‌شتا جێنه‌بێ
ئایلان بخه‌نه ده‌ریاوه
ئایه له به‌فرا وه‌شێرن
نامه‌ی ئه‌م هه‌موو ئازاره
بۆ دیوانی خوا بنێرن
بڵێن له‌وێ له سه‌ر زه‌مین
كوێ بڕوانی گۆڕی كورده
به دوای شوناسێكا وێڵه
كوردی بێلانه‌ی گه‌شمرده