ڕاگەیاندراوی بەرەی گەل لە مەڕ داخوازی خوێندکارانی کوردستان و خەمساردی دەسەڵات

پ

 بەرەی گەل کە پێکهاتووە لە چەند حزب و لایەنیکی سیاسی کوردستانی، لە مەڕ داخوازی قوتابیان و بەدەنگەوە نەچونیان لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، لە ڕاگەیندراوێکدا پشتیوان لە داخوازیەکانی خوێندکاران دەردەبێڕ.

ئەمەی خوارەوە دەقی ڕاگەیاندراوەکەیە:

داخوازی فێرخوازان ڕەوایە و پشتیوانیان لێ دەکەین

هەموان باش دەزانن کە فێرخوازانی زانکۆ و پەیمانگەکان بە هۆی بڕینی دەماڵەکانیانەوە دووچاری کێشە و گرفتی گەورە هاتوون و باری گوزەران و ژیانیان سەخت بووە، بۆیە لە ماوەی ڕابردوودا لێبڕاوانە داوای گێڕانەوەی دەرماڵەی خوێندنیان کردووە، کە هێندە زۆریش نییە، بەڵام مخابن حکومەتی هەرێم داوا ڕەواکانی فێرخوازانی بەهەند وەرنەگرتووە و ئاوڕی لێ نەداونەتەوە.

لە ئەنجامدا بەناچارییەوە  فێرخوازانی زانکۆی سلێمانی، دوێنێ، ڕێکەوتی ٢٢-١١-٢٠٢١، دەستیان بە خۆپێشاندان کرد، مخابن هێزەکانی پۆلیس بەرانگژیان بوونەوە و پەلاماری فێرخوازانیان دا و ئازار پێگەیەندراو سووکایەتیان پێکردنی.

ئەوەی لەبەرامبەر بە ناڕەزاییەی فێرخوازان کرا، زەنگی مەترسی بوو بۆیە ویژدانی زیندووی گەلی کوردستانی بریندار کرد، هەروەها ئەوەی لە خۆپێشاندانەکانی دوێنی زانکۆی سلێمانی ڕوویدا هەموو ئازادیخواز و وڵاتپارێزێکی داخبار و نیگەران کرد.

لەو پێوەندەدا داوا لە  پۆلیس و ئاسایش دەکەین کە خوێندکاران بپارێزن و پەلاماریان نەدەن. ڕاستییەکەیشی ئەرکی حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانە کە بەزووترین کات وەڵامی داخوازی فێرخوازان بدەنەوە وکەشێکی لەبار بۆ خوێندن و ژیانێکی شایستەیان بۆ بڕەخسێنن.

   ئێمە لە ‘بەرەی گەل’ لە کاتێکدا داواکانی فێرخوازان بە ڕەوا دەزانین و پشتیوانیان لێ دەکەین، لە هەمان کاتدا داخبارین بەهۆی ئەوەی کە حکومەت ئەو داوایەی فەرامۆش کردووە و مافی فێرخوازانی پێشێل کردووە.

بێباک بوونی و پشت گوێ خستنی داوای فێرخوازان لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە زیانێکی گەورە بە داهاتووی نیشتمانەکەمان دەگەیەنێ، بۆیە دەخوازین کە ئیدی ڕاستوێژانە بێنە مەیدان و چیتر بەرامبەر بە داوای فێرخوازان خەمسارد و بێباک نەبن، چونکە ئێستا فێرخوازانی زانکۆی پێشەنگی کاروانی بەرەو پێشەوە چوون دەکەن و ڕابەرایەتی داهاتووش لە ئەستۆ دەگرن.

 23-11-2021 وتەبێژی بەرەی گەل