پرسی فێمینیزم لە هەرێمی کوردستان
گۆنا سەعید:
بەشی دووەم: ٣-جۆرەکانی فێمینیزم لە جیهان و جیاوازییەکانیان
ناسینی فێمینیزم وەک بزووتنەوەیەکی فراوانی فرە ڕەهەند، بە هەموو ئاراستە و تێگەیشتنە جیاوازەکانییەوە یارمەتیمان دەدات کە ئەزموونی ژنان لە کوردستان لەبەر ڕۆشنایی ئەم ڕەهەندە جیاوازانە ببینین و پێناسیان بکەین. هەرچەندە لە چوارچێوەی وتارێکی لەم جۆرە، تەنها دەتوانرێت گوزەرێکی خێرا بکرێت بەسەر جۆرەکان و جیاوازییەکانی فێمینیزمدا. خۆشبەختانە ئەم کارە لەلایەن چەندین کەسی ترەوە کراوە و لەم بارەوە کتێبخانەی کوردی هەژار نییە.
مارتا ئێ گیمینزی، بە ڕەچەڵک ئەرجەنتینی و پرۆفیسۆری سۆسیۆلۆجی لە زانکۆی کۆلارۆدۆ، دەڵێت، فێمینیزم یەک شت نییە، بەڵکو چەترێکە بۆ ڕێگای جۆراوجۆر. زۆرێک لە لێکۆڵەرانی بزووتنەوەکانی فێمینیزم هاوڕان لەسەر ئەوەی کە فێمینیزم هەرگیز نەبووەتە جەستەیەکی یەکخراوی فیکر، هەر بۆیە شێوازی فرەجۆری هەیە و، بەردەوام شێوازی تازەشی لێ بەرهەم دێت کە لە ئەنجامی دایەلۆگ و مشتومڕی فکری و پراکتیس و ئەزموونکردنی ژنان لەنێو جووڵانەوەکان و خەباتی ڕۆژانە لەکۆمەڵگەدا، فێمینیستەکان لێکۆڵینەوەی لێ دەکەن، بیری لێ دەکەنەوە و لێکدانەوەی بۆ دەکەن، هەر بۆیە بەردەوام گەشە دەکات و، تەنانەت جار جارە جۆرێکیان کە پاشەکشەی کردووە، لە جێگای جۆرێکی تر بەرهەم هاتووە.
یەکێک لە میتۆدە باوەکانی پۆلێنکردنی فێمینیزم جیاکردنەوەیانە بەپێی ئاراستەی سیاسی و ئایدیۆلۆژییان، چونکە یەکێک لە خاڵە جیاکەرەوە بەرجەستەکانانە. هەروەک جاکلین کۆک و مێگ لۆکستون دەڵێن ئەوەی فێمینیستەکان کۆ دەکاتەوە پێکەوە، پابەندبوونیانە بە دژایەتیکردنی ستەم لەسەر ژنان، بەڵام ئەوەی وای کردووە کە بوونی یەک تیوری فێمینیستی یەکگرتوو هیچ کات ئیمکانی نەبێت تێوەگلانی فێمینیزمە لەگەڵ تیۆری و سیاسەتی جۆراو جۆردا.
ئەم وابەستەیییە بە ئایدیۆلۆجیا و سیاسەتی ترەوە لە چەند مشتومڕی سەرەکیدا لەنێوان فێمینیستەکاندا ڕەنگیان داوەتەوە بە فراوانی؛ لەوانە جیاوازیی سەبارەت بەوەی کە ژنان جێگا و ڕێگای چینایەتی و بەرژەوەندیی جیاوازیان هەیە، یان گروپێکی هۆمۆجینیەسن بە هۆی سەرکوتی ڕەگەزییەوە. و یان جیاوازییان لە گەڕانەوە بۆ سەرچاوەی مێژووییی ستەم و چەوسانەوەی ژنان؛ لە ئەنجامیشدا هەمیشە گەیشتوونەتە ڕێگاچارە و شێوازی خەباتی جیاواز بۆ کۆتاییهێنان بە ستەمی ژنان. کۆک و لۆکستون خەجت لەوە دەکەنەوە کە هیچ کات ململانێ تیۆرییەکان لە دەرەوەی ململانێی چینایەتییەکاندا ڕوو نادەن، بەڵکوو جیاوازیی چینایەتی بەردەوام کاریگەریی لەسەر دابەشبوونی فێمینیستە تێوریسەنەکان داناوە.
بەپێی ئەم شیوازە لە پۆلێنکردن، مارتا ئێ گیمینزی، چوار ئاراستەی سەرەکیی فکری فێمینیزمی دیاری کردووە لەنێو بزووتنەوەی ژناندا:
یەکەم: لیبرال فێمینیزم، کە بە فیمینیزمی ژنانی چینی ناوەڕاست و باڵا دەستیش ناسراوە. ئەم جۆرە لە فێمینیزم ئاماجی سەرەکیی یەکسانکردنی ژنانە لە پێگا و جێگای دەسەلاتی سیاسی و ئیداریدا لەگەڵ پیاوان هەر لە چوارچێوەی سیستەم و نیزامی ئابووری و سیاسیی سەرمایەداریدا. کێشەی ئەم فێمینیزمە لەگەڵ بەربەستە فەرمییەکاندایە کە وان لە بەردەم فەراهەمبوونی دەرفەتی یەکسان بۆ ژنان لە بوارەکانی پەروەردەیی و سیاسی و یاساییدا. بەرگریکارانی ئەم فێمینیزمەیە، پێیان وایە کە ژنان دەبێت بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدا بن کە چۆن مافی زیاتری سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی لەنێو کۆمەڵگا و سیستەمی ئیستادا بەدەست بێنن.
دووەم: فێمینیزمی ڕادیکاڵ کە کێشەی سەرەکی بە باڵادەستی پیاو لە بوارەکانی ژیاندا دەزانێت، وە پیاوسالاری وەک هۆکاری سەرەکیی سەرکوت و ستەم لەسەر ژنان دەناسێنێت. فێمینیزمی ڕادیکاڵ تەواو بڕوای وایە هەموو کێشە و نایەکسانییەکانی تر پلە دوون لە چاو نایەکسانی ژن و پیاودا. گوتاری ئەم فێمینیزمە بە جۆرێکە کە هەندێک جار وا دەردەکەوێت کە هەموو پیاوان هەموو ژنان دەچەوسێننەوە. پێویستە ئەوەش بوترێت کە فێمینیستە ڕادیکاڵەکان لە گەڕانیان بەدوای سەرچاوەی ستەم و پلەدووییی ژناندا، بوونەتە خاوەنی تێگەیشتن و هزری فراوان کە هەوێنی بەشێکی زۆر لە جووڵانەوە و خەباتی ژنانیان ئاراستە کردووە. بەپێی ئەم ئاراستەیە ژنان وەک گروپێکی چەوساوە، دەبێت لە پێناو ئازادکردنی خۆیان لە دەست ستەمکارەکانیان کە پیاوانن، تێبکۆشن.
سێهەم: فێمینیزمی سۆشیالیستی کە لە لایەک ڕەخنەگری سیستەمی ئابووریی سەرمایەدارییە و، تەواو بروای وایە کە یەکسانییەکی مانادار لەنێو کۆمەڵگەی چینایەتیدا بەدی نایەت، لە لایەکی دی ڕەخنەگرە لە لێکدانەوەی مارکسیستی بۆ سەرچاوەی ستەم و چەوسانەوەی ژنان. بەشیک لە فێمینیستە سۆشیالیستەکان وەک فردریچی، دەلا کۆستا و ماریا مایەس، پێیان وایە کە مارکسیزم بەشێك لە چالاکی و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی وەک (کاری سێکسی، دروستکردن و گرنگیدان بە منداڵان و کاری نێوماڵ، کە کاری ژنان بووە) بەبێ لێکدانەوە جێهێشتووە، لە کاتێکدا کە زۆر گرنگن بۆ بەرهەمهێنانی هێزی کرێکاران. لە بواری ئەکادیمیا و هزردا فێمینیزمی سۆشیالیستی، بە سوودوەرگرتن لە ماتریالیزمی مێژووییی مارکسیزم، کەوتنە لێکدانەوەی پەیوەندییە جێندەرییەکان. یەکێ لە ئەنجامە کاریگەرەکانی ئەم فێمینیزمە گەیشتن بوو بە تێوری “دووانەی سەرمایەداری و پاتریارکی” وەک سەرچاوەی ستەم و چەوسانەوەی ژنان. لە باری کردارییەوە ئەم فێمینیزمە لە ساڵەکانی هەفتاکان و هەشتاکاندا زۆر چالاکانە کاری کرد لەسەر کەمپینی “کرێ بۆ کاری نێو ماڵ”.
چوارەم: فیمنیزمی مارکسیستی، هەروەک سۆشیالیستی، بەرگری لەوە دەکات کە ئازادی و ڕزگاریی تەواوی ژنان پابەندە بە هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی سەرمایەدارییەوە. بەڵام جیاوازییان ئەوەیە کە خەریکی پەرەدان بوون بە توانایی تیۆری مارکسیستی بۆ لێکدانەوەی چەوسانەوەی ژنان بە هۆی سیستەمی سەرمایەدارییەوە، بەم جۆرەش ئەوان لە هەوڵی پڕ کردنەوەی ئەو کەلێنەدان کە وەک “کەم بەهاکردنی کێشەی ژنان لەنێو مارکسیزمدا” لە لایەن فێمینیستە سۆشیالیستەکانەوە ڕەخنەی لێگیرا . ئەم فێمینیستانە خەریکی ئەوەبوون کە پەیوەندیی نێوان چەوساندنەوەی ژنان و سەرمایەداری ڕۆشن بکەنەوە. لە هەمان کاتدا دژی ئەو فۆرمە لە مارکسیزمی سەدەی بیست بوون کە بە شێوەیەکی دۆگما دژی فێمینیزم دەوەستێتەوە.
ئەم چوار ئاراستەیەی فێمینیزم کە باس کران، بوونە خاوەنی هەزاران لێکۆڵینەوە و دراساتی مەیدانی، و چەندین تێوری و پراکتیس کە کەمپینی فراوان و بزووتنەوەی جۆراجۆری لێ هاتە دەر، هوشیاریی فراوانی بڵاو کردەوە، گۆڕانکاریی گەورەی دروست کرد تەنانەت لەنێو سیاسەت و پۆلیسیەکانی سەرانی دەوڵەت و سیستەمی سەرمایەداری، دام و دەزگاکانی وەک نەتەوە یەکگرتووەکان و بانکی نێودەوڵەتی و بەرنامەکانی گەشەپێدانی جیهانی. هەروەها کاریگەریی گەورەی لەسەر سیاسەتی هەردوو بلۆکی ئەوکاتەی ڕۆژاوا و ڕۆژهەڵات دانا، بە جۆرێك کە لە سەردەمی مۆدێرنیتەدا وڵاتانی جیهان کە لەنێوان ئەم دوو قوتبەدا دابەش ببوون، مەسەلەی گەشەدان بە تواناییی ژنان و دابینکردنی فرسەتەکانی خوێندن و کارکردن و تەندروستی باش ببووە یەکێ لە خاڵەکانی پیشبڕکێیان. ئەمانە هەرچەندە وەک دەستکەوتی ژنان دەرکەوتن، بەڵام لە هەمان کاتدا دەستکەوتی مۆدێرنیتە و ئەو ئاراستەیە بوون کە پێیان وابوو هەموو وڵاتانی جیهان بە یەک ئاراستە دەڕۆن و گەشەکردنی ئابووری و تەکنەلۆجیا و بارو دۆخی ژنانیش لەگەڵیاندا بەردەوام بەرەو پێش دەچێت.
بەڵام ئەم شەپۆلەی فێمینیزمی ئەوروپایی – خۆراوایی بەرەووخامۆشی چوو . هەندێک لە چاودێران باس لەوە دەکەن کە ئەم پاشەکشەیە لە لایەک بە هۆی کەوتنە بەردەم ڕەخنەی فێمینیزمی ڕەشپێست و فێمینیزمی کولتووری، بە پاڵپشتی تێورییەکانی پۆست – مۆدێرنیتە، ڕووی دا. فێمینیزمی ڕەش جەختی لەوە کردەوە کە سێکسیزم و چەوساندنەوەی چینایەتی و ناسنامەی جێندەری و ڕاسیزم تەواو پێکەوە گرێدراون و یەکتربڕن. بەو شێوەیەی کە ئەم چەمکانە پەیوەندییان بە یەکترەوە هەیە پێی دەوترێت یەکتربڕایەتی. فێمینیزمی کولتووریش جەختی لە جیاوازیی بنەڕەتیی نێوان ژن و پیاو کردەوە؛ لە ڕووی بایۆلۆجی و کەسایەتی و هەڵسوکەوتەوە ژنان وەک خاوەنی ڕەوشتێکی جیاواز و باڵا، هەمیشە هاوسۆزی و خوشکایەتی بناغەی ناسنامەیان دابین دەکات. ناوەڕۆکی ڕەخنەی ئەمانە ئەوە بوو کە ئەم فێمینیزم تەنها وەک بەرهەمی ئەزموونی ژنانی ئەوروپایی و خۆراوایی سپی پێست ناسراوە، لە کاتێکدا ئەوان ناتوانن ئەزموونی هەموو ژنانی جیهان نیشان بدەن و نوێنەرایەتی بکەن، ژنان لە شوێنە جیاجیاکان ئەزموونی جیایان هەیە، تەنانەت ژنان وەک تاکە کەسیش ئەزموونی جیایان هەیە.
بەڵام لە لایەکی ترەوە هەندێک لە فێمینیستەکان باس لە وە دەکەن کە فشاری کەوتنی بلۆکی خۆرهەڵاتی (سۆڤیەت) و، هەڵای “پاشەکشەکردنی مارکسیزم” و بیری چەپ و سۆشیالیزم بە گشتی، تەشەنەی نیولیبرالیزم بە ئایدیۆلۆجی ئیندیڤدوالیزم و بازاڕی ئازاد و ..هتد، هۆکاری گەورەی ئەم پاشەکشەیە بوون، ئەمەش بە تایبەت لە کۆتاییی دەیەی هەشتاکان و دەیەی نەوەدەکان. نانسی فرەیسەر باس لەوە دەکات کە لە کاتێکدا کە نۆلیبرالیزم دەیویست گرنگیی زمانی “یەکسانی و دادپەروەری” و مافە گشتییەکان بگۆڕێتە سەر فۆکەس خستنە سەر ‘ناسینەوەی ناسنامە و جیاوازی’، لەو چوارچێوەیەدا فشار بۆ سەر فێمینیزم دروست بوو داوای ڕەخنەی کولتووری بکات و کەمتر بچێتە سەر شیکردنەوەی کێشە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان. هەر بۆیەشە بە ڕای نانسی فرەیسەر لە کۆتاییی سەدەی بیستەم مەیلێک هەبوو کە ڕەخنەی فێمینیستی گرنگ لە کایەی ‘ئابووری’ بگۆڕن بۆ ڕەخنەیەکی “کولتووری یەکلایەنەی یەکسان”
ئەم پاشەکشەیە، زیانی گەورەشی دا لە ڕێڕەوی گەشەی جیهانی فێمینیزم وەک بزووتنەوەی جیهانی ژنان، لە تێرمی کۆلێکتیڤیزم، واتە کارکردن وەک بزووتنەوەی کۆمەڵایەتی و جەماوەری لە بەرامبەر فۆرمە جیهانییەکانی ستەم و چەوسانەوەی ژنان وەک پیاوسالاری، سێکسیزم و جیاوازیی چینایەتی، سەرمایەداری. واتە ئەم د ەورەیە بۆ ماوەیەک ئەم یەکگرتنەی لە خەباتی سەرتاسەری لە دژی سەرچاوەی ستەم و چەوسانەوەی ژناندا بردە دواوە. نانسی فرەیسەر دەڵێت کە لە کاتێکدا داهێنانەکانی فێمینیزمی شەپۆلی دووەم لە ئەو توانایدایە بوو کە نایەکسانی جێندەری لە سێ ڕەهەندی فراواندا لێک بداتەوە: ئابووری، کولتووری و سیاسی. کەچی لە ماوەی چەند دەیەی ڕابردوودا ئەو ڕەهەندە شیکارییانە نەک تەنها جیاکراونەتەوە لە یەکدی، بەڵکوو تەنانەت لە “ڕەخنەی کاپیتالیزمیش” دابڕێنراون. بە بڕوای نانسی جەختکردنەوەی فێمینیستەکان لەسەر ڕەخنەی کولتووری، ڕێکوپێک لەگەل هەوڵەکانی نیۆلیبرالیزم دەهاتەوە کە ئامانجی سەرەکیی سەرکوتکردنی هەموو بیرۆکە یەکسانیخوازییە کۆمەڵایەتییەکان بوو لەو سەردەمەدا. بەم شێوەیە جەختکردنی فێمینیستەکان لەسەر ڕەخنەی ..کولتووری، لە کاتێکدا بوو کە هەلومەرجەکە پێویستی بە دوو هێندە فۆکەس و سەرنجدان بوو لەسەر ڕەخنەی ئابووریی سیاسی.