نه‌وت و غاز و كورد
:له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
دكتۆر پاتریك ئه‌لمان به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای دانا غاز له باره‌ی غازی چه‌مچه‌ماڵه‌وه ده‌ڵێت ” ده‌توانین پێویستیه‌كانی توركیا‌و عیراق دابین بكه‌ین ” واته ده‌توانن سوته‌مه‌نی ئه‌و دوو وڵاته دابین بكه‌ن، كه‌چی له چه‌مچه‌ماڵ موچه‌ی پاكه‌وانیش نادرێت و به‌شێكی زۆر له خێزانه كه‌مده‌رامه‌ته‌كان ئه‌گه‌ر هه‌یانبێت و ده‌ستیان كه‌وێت نه‌وت به جلیكان ده‌كڕن.
مافیاكانی نه‌وت و غاز له بری ئه‌وه‌ی كوردستان بخه‌نه سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهان خه‌ڵكی كوردستانیان خستوه‌ته سه‌ر ساجی عه‌لی ، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه‌ك داننانێن به شكستی سیایه‌تی ئابوری خۆیاندا بگره به‌رده‌وام له كه‌ناڵه‌كانه‌وه به شیك پۆشی ده‌رده‌كه‌ون و خۆیان وه‌ك براوه‌ی مێژوو نیشانده‌ده‌ن، له‌وه‌ش ناخۆش تر ئه‌وه‌یه كه سه‌دان ده‌ست و پێیان دروستكردوه بۆ ئه‌وه‌ی به شان و باڵیاندا هه‌ڵبده‌ن و چاودێری هه‌موو ئه‌وانه‌ش بكه‌ن كه ره‌خنه‌یان له‌م به‌ڕێوه‌بردنه ناجۆرو ناشرینه هه‌یه.
له به‌رانبه‌ر ئه‌و قسه‌یه‌ی دكتۆر پاتریك ئالماندا عادل كه‌ریمی وه‌زیری به وه‌كاله‌تی كاره‌بای عیراق شانازی به‌وه‌وه ده‌كات غاز له قه‌ته‌رو ئێران و كاره‌با له سعودیه‌وه ئوردن و شوێنگه‌لی دیكه‌وه هاورده ده‌كات ،له‌م رۆژانه‌شدا له چه‌مچه‌ماڵ بۆ ماوه‌یه‌ك و بۆ ئه‌وه‌ی نرخی غازی ماڵان له سه‌ر خه‌ڵك گران بكه‌ن، قه‌یرانی نه‌بوونی غازیان دروستكرد ، ئێستا كه نرخی یه‌ك بۆشكه نه‌وتیش له90 دۆلار تێپه‌ڕیوه ،به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان له به‌رانبه‌ر چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی خه‌ڵكی كوردستاندا ده‌سته پاچه‌ن و رۆژیش نیه باج و سه‌رانه له سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان زیاد نه‌كرێت.
غازی كۆر‌و مۆر كه كۆمپانیای داناغاز چاوی زۆری له سه‌رێتی بۆ ئه‌وه‌ی له ئاینده‌ی نزیكدا قازانجی زۆری لێده‌سكه‌وێت جگه له نه‌هامه‌تی هیچ خێر‌و بێرێكی ته‌نانه‌ت بۆ گونده‌كانی ده‌ورو به‌ری كۆر‌و مۆریش نه‌بووه ، نه‌ڕێگه‌و بانی پێویست نه ئاوه‌دانكردنه‌وه ، نه‌هیچ خزمه‌تگوزاریه‌كی به‌رچاو له و ناوچه‌یه به‌دیناكرێت ، كورد له ده‌ستبردن بۆ به‌رهه‌مهێنان و فرۆشتنی نه‌وت و غاز له بری ئه‌وه‌ی قازانج بكات و لانی كه‌می خۆشگوزه‌رانی ده‌ستبكه‌وێت توشی قه‌رزو شكستی ده‌رونی و تێكچونی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی بوه‌ته‌وه‌و نه‌وت و غاز له بری كورداندن و خێری گشتی حزبێنراوه.
ئه‌وه‌ی حوكم به نه‌وت و غازی كوردستانه‌وه ده‌كات حزبه نه‌ك كورد ، یان حكومه‌تی كوردستان ، كاتێك ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری پێشوی سامانه سروشتیه‌كانی كوردستان كه هه‌رگیز كه‌س ئه‌جندای وه‌زاره‌ته‌كه‌ی نه‌بینی وتی ” نه‌وت ببێته سه‌د دۆلاریش كێشه‌ی موچه چاره‌سه‌ر نابێت ” راستی ئه‌و قسه‌یه له‌وێوه‌یه كه نه‌وت و غاز له ژێر فه‌رمان وده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تدا نیه‌و له بن چنگی حزبدایه له حزبیشدا گروپێكی كه‌م و تاڵانچی.
له‌م رۆژانه‌دا پارله‌منتارێكی كوردستاند وتی بۆ هه‌ر بۆشكه نه‌وتێك 25 دۆلار ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حكومه‌ت ، كێشه‌كه ئه‌مه‌یه نه‌وت 90 دۆلاری تێپه‌ڕاندوه كه‌چی ئه‌و گروپه بچوكه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ هه‌ر بۆشكه نه‌وتێك ته‌نها 25 دۆلار به خه‌ڵك ره‌وا ده‌بینێ و ئه‌وی تر حه‌په‌لوش ده‌كات ، نه‌وت و غاز پرسێكی هه‌ستیاره‌و ئه‌گه‌ر خه‌ڵك هه‌ر وا به بێده‌نگی سه‌یری ئه‌م بار‌و دۆخی هه‌ڕاجیه بكات ، ئه‌وه دور نیه ئه‌م پرسه سه‌ری ده‌سه‌ڵات و میله‌تیش بخوات ، به‌ڵام له‌و كاته‌دا ئه‌و ده‌سته كه‌مه‌ی ده‌سه‌ڵات وه‌ك به‌رزه‌كی بانان بۆی ده‌رده‌چن و نه‌گبه‌تیه‌كه بۆ گشته خه‌ڵك ده‌مێنێته‌وه.
به باوه‌ڕی من ئه‌ركی كه‌سایه‌تی و به‌رپرسان و خه‌ڵكی سنوری چه‌مچه‌ماڵ و هه‌موو ئه‌م سنوره‌یه به ده‌سه‌ڵات بڵێن تائێره‌و به‌س ، ئه‌مه ئه‌گه‌ر زۆرێكیان ده‌میان چه‌ور نه‌كرابێت و نه‌كرابێتنه دابه‌سته‌ی ده‌سه‌ڵات.