ئەم جارەش جەمسەری سەفەویی سەرکەوت بەسەر جەمسەری عوسمانی دا

مەردان کوڵەجۆیی:
جەمسەر سەفەویی، کە ئێران و ئەو گروپانەن ملکەچی بڕیارەکانی دەبن و، بریتانیایشیان لە پشتە. بە هۆی سیاسەتی کۆنەوە بێ، یان هەڵکەوتە جوگرافیاکەی وای سەپاندبێ، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان خۆی خزنادوەتە ئەو جەمسەرەوە.
جەمسەری عوسمانیش کە بیرتیە لە تورکیا، ئیسرائیل، ماسۆنیەکان و چەند وڵاتێکی عەرەبی، هەندێک جاریش ئەمەریکا بە ناچاری پاڵپشتی ئەم جەمسەرە دەکات، کەچی پارتی دیموکراتی کوردستانش لە پاش ١٩٩١وە پابەندی گرێبەستێکی قوڵی ئەم جەمسەرە بووە.
گەرچی ساڵانێکە پارتی و بارزانیەکان لەوە گەیشتوون کە لە گۆڕەپانی سیاسی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتیدا، بەهۆی پابەندبوویان بە جەمسەری عوسمانییەوە، جگە لە مانەوەیان لە دەسەڵات، شکستیان فرەتر بووە لە سەرکوتن، بەڵام لە قوڵایی گرێبەستگەلێکدا گیریان کردوە بە سەناهی لێی دەربازنابن،.
لە پاش رووخانی ڕژێمی بەعسەوە لە عێراق، لە گشت بورەکاندا ئێران خاوەن دوا گوتە و دوا بڕیارە چارەنوسزاکانی عێراق بووە، پارتی و ماڵباتی بارزانی ئەم ڕاستەییە باش دەزانن کە ئەندازیاری شکستی گشتپرسیەکەی ساڵی 2017 و ڕادەستکردنی نیوەی خاکی باشوری کوردستان بە عێراق، هۆکارەکەی پشتگوێ خستنی خواستی جەمسەری ئێران-بریتانیا بووە.
ئێستاش ئەوە جەمسەری سەفەوییە کە شکستی بە ڕێکەوتنە پێنج کوچەکیکەەی (تورکیا، ئیمارات، سونە، بارزانی و سەدر) هێنا و لە جیاتی حکومەتێکی زۆرینەی (سەدر بارزانی سونە،) حکومەتێکی بەرفرەوانی سەر بە جەمسەری ئێران پێک دەهێنێت، کە یەکێتی تێدا بەبراوە دەردەکەوێ، بە پۆستی سەرۆککۆماریشەوە!