پێنج لایەنی سیاسی دەرەوەی دەسەڵاتی باشووری کوردستان،ڕاگەیاندراوێک دەردەکەن دژی بە بڕیارەکەی دادگای باڵای عیڕاق.
لە بڵاوکراوەکەی ئەو پێنج حزب و لایەنە سیاسیەدا،ئاماژا بەوەکراوە کە خەڵکی کوردستان چاوەڕوان بوون دادگەی فیدراڵی لەسەر بڕینی قوتی خەڵکی هەرێمی کوردستان وگاڵتەجاری پاشەکەوتی موچەی موچەخۆرانی و برسیکردنی خەڵکی کوردستان بەدەنگ بێت و بڕیاری بوێرانە بدات.
دەقی ڕاگەیاندراوە:
ڕاگەیاندراوێک سەبارەت بە بڕیاری دادگەی فیدراڵی
کۆمەڵانی هەراوی خەڵکی کوردستان!
ڕۆژی سێ شەممە، ڕێکەوتی ١٥-٢-٢٠٢٢ دادگەی فیدراڵی عێراق لە دانیشتنێکی تایبەت بە لێکدانەوەی پرسی هەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان و لە بڕیارێکی چاوەڕواننەکراودا، هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانی بە پێچەوانەی دەستووری عێراق لێکدایەوە و داوای لە حکومهتی ههرێمی کوردستان کرد کە پێببەندی بڕیارەکە بێ و داواشی کردووە کە دیوانی چاودێری دارایی عێراق، چاودێری تهواوی گرێبهستهکانی فرۆشتنی نهوت و گاز بکهن. هەروەها داوا لە حکومەتی هەرێم کراوە کە تەواوی داهاتە نەوتییەکان لەبەر دەستی وەزارەتی نەوتی عێراق بنێ.
ئێمە وەک چەند لایەنی سیاسیی خەمخۆر و خاوەن هەڵوێست، دەزانین کە داهاتی نەوتی هەرێم بە شاراوەیی ماوەتەوە و گەندەڵی زۆری تێدا دەکرێ و لە پڕۆژەکانی خزمەتگوزاریدا سوودی لێوەرناگیرێ و بەفیڕۆ دەدرێ و هاووڵاتیانی کوردستان تێیدا سوودمەند نین، بەلام دیسانیشەوە ئەو بڕیارەی دادگەی فیدراڵی بە ناڕەوا دەزانین، چونکە بڕیاری لەو بابەت ڕێ لە ماف و ئازادییەکانی گەلی کورستان دەگرێ و بە پێچەوانەی یاسایی فیدراڵی لێکدانەوەی بۆ دەکرێ.
ڕاستییەکەی خەڵکی کوردستان چاوەڕوان بوون کە دادگەی فیدراڵی لەسەر بڕینی قوتی خەڵکی هەرێمی کوردستان و گاڵتەجاری پاشەکەوت و برسیکردنی خەڵک بەدەنگ بێت و بڕیاری بوێرانە بدات. خەڵکی کوردستان خوازیارن کە دادگەی فیدراڵی جەخت لەسەر دادگەییکردنی تێکڕای گەندەڵکارانی عێراق بکاتەوە و دادگەکان ڕابسپێرێ تا ئەوانەی دەستەڵاتەکانیان خراپ بەکارهێناوە سزایان بدات و دادپەروەری بچەسپێنێ.
١- حزبی ڕزگاریی کوردستان
٢- بزووتنەوەی نوێبوونی کوردستان
٣- کڵپەی نیشتمانی کوردستان
٤- پارتی ناوەندی کوردستان
٥- ڕێکخراوی پێشەنگی گەلی کوردستان
١٦-٢-٢٠٢٢