جێی داخبارییە کە پیاوانی ڕژێمی بەعسی دڕندە، ئێستا ببن بە ووتەبێژی بۆنە نەتەوەییەکان!

وەلید محەمەد:
بە درێژایی مێژوو گەلی کوردستان بۆ وەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی خۆی دژ بە داگیرکەران و ناحەزان تێکۆشاوە، قوربانی زۆری داوە و بە خوێنی خۆی داروبەردی کوردستانی ئاودێر کردووە.
بەڵام هەندێک کەسی ناپاک و خۆفرۆش و خۆپەرست هەبوونە کە هاودەستیان لەگەڵ دوژمندا کردووە و دژی گەلەکەی خۆیان ڕاوەستاون، ئەو جۆرە کەسانە دەبوایە بناسێندرێن و ڕیسوا بکرێن و دادگایی بکرێن، لێ مخابن ئێستا هەندێک لەو کەسانە سەرچۆپی دیلانی کوردایەتیان گرتووە و لە بۆنە نەتەوەییەکاندا ڕۆڵی وتەبێژ و دەمڕاست دەبینینن.
هەقە ئەو کەسانە خۆیان ڕوویان نەبێ کە بێن و بەشداری لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی کارەسات و قوربانییەکاندا بکەن، ئەگەر هاتنیش دەبێ ڕووشکێن بکرێن و وەدەر بنرێن.



