سۆسیالیست نامەیەکی عەلی پابیر، سەرۆکی کۆمەڵ، بڵاو دەکاتەوە
پاش بڵاوبوونەوەی بەڵگەنامەیەک لە یادەوەرییەکانی محمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان( کە پێشتر ناوی حزبی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان بوو،) لەسەرعەلی باپیری سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان(کە پێشترناوی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان بوو،) ناکۆکی دەکەوێتە نێوان ئەو دوو لایەنەوە.
سەرەتا سۆسیالیست بڵاویکردەوە کە عەلی باپیرلە ساڵی ٢٠٠٣ لە گوڵەخانەی شارەزوور، بڕی ٢٥٠ هەزار دۆلاری لە یەکێتی وەرگرتووە لە بەرامبەر چۆڵکردنی سەنگەرەکانی و بە جێهێڵانی ئەنسارو ئیسلام.
لەوڵامی ئەو بابەتەدا، شەریف کوڕی عەلی باپیر کە لە وڵاتی بەریتانیا دەژی، لە پۆستێکدا نووسیبووی ئەو بابەتەی کاکە حمە “سەر تا بەری درۆیەو ئەو پیاوە بەتەمەن بووەو خروفاوە” و، باوکی ئەو لە گوڵەخانە نەبووەو پارەشی لە یەکێتی وەرنەگرتووە…
پاش ئەو پۆستەی شەریف، سۆسیالیست وێنەیەکی کۆبوونەوەکەی گوڵەخانەی بڵاو کردەوە کە لە (2003.3.21) لە کاتی ڕێکەوتنی عەلی باپیرو نوێنەری مام جەلال دا گیراوە.
لە یادەوەرییەکانیدا محەمەدی حاجی مەحمود نووسیوێتی”عەلی باپیر 250 هەزار دۆلاری لە یەکێتی وەرگرت لە بەرامبەر ئەوە پشتی کردە ئەنسارولئیسلام، لە کاتێکدا چەند سەرکردەیەکی کۆمەڵ لەوکاتەدا ناڕازیبوون و ئەوەیان بە فرۆشتنی برای موسڵمان بە پارە ناوبرد.”
دوابەدوای نکۆڵی کردنی لایەنگرانی کۆمەڵ لە وەرگرتنی ئەو بڕە پاریەو هاوکاری سۆسیالیست لە کاتی چۆڵکردنی بارەگاکانیان بۆ ئەوەی بەرگورزی ئەمەریکا نەکەون، سۆسیالیست ئەو نووسراوەی بڵاوکردەوە کە عەلی باپیر سوپاسی محمەد حاجی مەحمود دەکات بۆ هاوکاریکردنی کۆمەڵ لە کاتی گوێزانەوەی بارەگاکانیاندا.