پێنج لایەنی سیاسی ئۆپۆزسۆێنی باشوری کوردستان لە ٧٥هەمین ساڵیادی لە سێدارەدانی (قازی محمەد)دا ڕاگەیاندراوێک بڵاو دەکەنەوە
لە ساڵیادی شەهیدکردنی رێبەری مەزنی گەلی کورد، پێشەوا قازی محەمەد، ئێمە وەکو ئپێنج لایەنی سیاسیی باشوری کوردستان، لە کاتێکدا سەری ڕێز و نەوازش بۆ تێکۆشەریی و کۆڵنەدانی ئەو سەرکردە خۆنەویستەی گەلەکەمان دادەنەوێنین کە مێژوویەکی پڕ لە سەروەری بۆ خۆی و گەلی کورد تۆمارکرد، لە هەمان کاتدا تاوانەکانی ڕژێمی ئێران و تێکڕای دوژمنانی نیشتمانەکەمان شەرمەزار و ریسوا دەکەین.
کوردستانیانی هێژا،سبەنێ، ٧٥ ساڵ بە سەر شەهیدکردنی یەکەم سەرۆکۆماری کوردستان تێپەڕ دەبێ کە لە گۆڕەپانی بەرگری لە مافەکانی گەلەکەی و لە نێو خەڵکی وڵاتەکەی و لە باوەشی نیشتمانەکەی خۆیدا مایەوە ، مخابن ڕژێمی پادشایەتی ئێران لە ڕۆژی ٣١-٣-١٩٤٧ لە مەیدانی چوارچرای شاری مەهابادی سەربڵند، لەگەڵ هاوڕێکانی لە سێدارەدارەی دا.
وێرای ئەوەی بە شەهیدکردنی پێشەوا قازی محەمەد، ڕژێمی ئێران توانی بۆماوەیەک خەبات ڕزگاریخوازی لە رۆژهەڵاتی کوردستان خامۆش بکات و دەرفەتی بە دەستهێنانی مافی رەوای گەلی کورد نەڕەخسێ، وەلێ خۆراگری و بەرخودانی ئەو سەرکردە نەمرە بۆ هەمیشە بوو بە لەمەپری پێشرەوەی نەوە لە داوی نەوەی گەلی کورد و نەپسانی خەبات لە پێناو ئازادی و وەدیهێنانی مافەرەواکانی خۆیدا.
ئێمە وەکو ئەم پێنج لایەنەی ناو بەرەی گەل لە باشوری کوردستان، لە کاتێکدا لەم رۆژە خەمناکەدا، بەڵام پڕلە سەرەوەییەدا، سڵاوی خۆڕاگری و سەربەخۆیی بۆ گیانی شەهیدی سەربڵندی گەلی کورد، پێشەوا قازی محەمەدی هەمیشە زیندوو دەنێرین، لە هەمان کاتدا بە توندی کردەوە نامرۆییەکانی ڕژێمی ئێران و گشت دوژمنانی گەلی کورد، شەرمەزار و سەرکۆنە دەکەین.
١-بزووتنەوەی نوێ بوونی کوردستان
٢-پارتی ناوەندی کوردستان
٣-کڵپەی نیشتیمانی کوردستان
٤-حزبی رزگاریی کوردستان
٥-ڕێکخراوی پێشەنگی گەلی کوردستان
٣٠-٣-٢٠٢٢