بەڵێ ئەمجارە لە هەولێرش خۆپیشاندان کرا، بەڵام….!
مەردان کوڵەجۆیی:
یەکەم، ئەو خۆپیشاندانەی کە لە دژی هێڕشە کۆمەڵکوژییەکەی دوێنێی تورکیا لە هەولێر ئەنجام دار، بۆیە لە لایەن(پارتی)وە بواری پێدرا، چونکە کوژراوەکان عرەب بوون نەک کورد…
دووەم، فەرمانرەواکانی پارتی بۆیە ڕێگیریان نەکرد لە دەربڕینی نارەزاییەکان لە هەولێر، چونکە نوسینگەی بارزانی سوکە سەرکۆنەیەکی ئەو کوشتارەی تورکیا کرد کە بووە هۆی کوژرانی ١١ هەوڵاتی و بریندار بووینی زیاد لە ٢٠ کەسی تر….
سێیەم، بە پێی درووشم و رەنگو رووی خەڵکەکە بێ، زۆربەی ئەوانەی دژی ئەو تاوانەی تورکیا هاتوونەتە سەرشەقامەکانی هەولێر، لە عەرەب دەچن و جێنشینی هەولێرن( هەڵبەتە کۆمەڵێک کوردشیان لە گەڵ دابووە) بۆیە دەسەڵاتدارانی هەولێر ناوێرن ڕێگری لەو عەرەبانە بکەن، …
چوارەم، بەرپرسەکانی پارتی لە ترسی شەقام و سیاسیەکانی بەغدا، ئاستەنگییان بۆ خۆپیشاندانەکەی هەولێر نەخولقاند، بەڵام نەیان هێڵا لە پێش کۆنسڵگەری تورکیا ئەنجام بدرێ نەکوا جۆرە توڕەیەک ڕوبدات و ئاڵای تورکیا بسوتێنرێ، بۆیە ئەو گردبوونەوە جەماوەرییە لە بەردەم قەڵای هەولێر بەڕێوەچوو….
یێنجەم، بە پێی ئامارە نافەرمییەکان، تا ئێستا ١٣٩ هاوڵاتی سیڤیڵی کورد لە ئەنجامی تۆپباران و موشەکی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا شەهید بوون، وەلێ لە لایەن دەسەڵاتەوە مۆڵەتی ناڕەزاییەکی جەماوەریی بەرچاو لە(هەولێر) و تەواوی شارو شارۆچکەکانی کوردستان نەدراوە، بۆیە ڕێگیری نەکردنی پارتی لە دەربڕ ڕژانە سەرشەقامی خەڵک لە دژی ئەم کۆکوژییەی تورکیا، کۆمەڵێک پرسیار بەدوای خۆیدا دەهێنێ….