نهێنی ئەم گردە کە بووە بە بەشێک لە ژیانی من!

پ

مەردان کوڵەجۆیی:

ئەم گردە کە لە دەڤەری گەرمیان بە تەپەی کەڵان ناسراوە، گردێکی خڕەڵەی دەستکردی سەدان ساڵەی شوێنەوارئاسایە و دەڕوانێتە سەر تەختەدەشتی زەندئابادو چاودێر ئاسا گوندە داگیرکراوە بە عەرەب کراوەکانی خزمانی پاڵانی هاوماڵی جوگرافی تەپەکە لەژێر دەمی دایە.

 گەرچی سەردەمی  مناڵیم بە خولانەوە بە دەور و چونە سەری ئەم گردەدا بە سەر برد، وەلێ تا ئێستاشی لە گەڵ دابێ جگە لەوەی کە لە دووری هەزاران کیلۆمەتری دوورە وڵاتەوە زوو زوو دێتە خەوم، هەر نەمزانی چیرۆکی دروستکردنی ئەمتەپۆڵەکەیە چیە وچی لە بندایە، چونکە ڕژێمە  یەک لە دوای یەکەکانی عێراق بواری دەستکاری کردنیان نە دەداو، ئێستاش بە بیانوی”شوێنەوارە”وە، نهێنیەکانی ژێر ئەم خۆڵەکەڵەکە کراوە لای کەس روون نیە

لە ڕاستیدا ئەوەی لای خۆمش ئاشکرا نیە ئەوەیە، ئایا بۆ ئەو”شوێنەوارە” بووە بە شوێن هەواری دڵ و مێشکی من و هەرلە سەردەمی منداڵییەوە تا دەگاتە ڕۆژگاری ئەمڕۆش، تەپەی کەڵان بووە بە بەشێک لە یادگارییەکانی ژیانی من.

تاهەنوکە نەک هەر پاش دەیان ساڵ نهێنی بن تەپەی کەڵانم بۆ دەرنەکەوت، بەڵکو جادووی ئەو وابەستە بوونەی خۆمشم لارونەبەوەتە کە بۆ دەبێ لە گشت سەردانەوەیەکم دا بۆ کوردستان، ئەگەر نەچمە سەر ئەو گردە، ئەوا دەبێ لە دورەوەش بێ چەند وێنەیەکی تازەی لێ بگرم(هەرچەندە وێنە کۆنەکانی لە دڵ و مێشکم دا چەقیان بەستوو.)!