ئەمڕۆبە بینینی ئەم سنوقە سەرسام بووم!
مەردان کوڵەجۆیی:
هەندێک وەستام بە دیار ئەم سنوقەوە وگەلێک سەرسام بووم کە هێشتا پاکی وڕاستگۆیی لای مرڤگەلێک بوونی هەیە!
ئەمڕۆ بڕیارم دا بۆ چەند خولەکێک بڕۆمە دەرەوەی قڕەو قەرەباڵغی ناو شار و سەردانێکی ئەو دەڤەرە بکەم کە بەشێکی خەڵکەکەی لە دەست گیروگرفت و کێشەی ئێمەی پەنابەرهەڵهاتوون!
بێگومان زۆربەی هەرە زۆری کێشە وگرفتەکانی ئەم وڵاتە ورەنگە وڵاتانی دیکەی ڕۆژئاواش، هەر ئێمەی پەنابەر ومناڵەکانمان هۆکاروبیخولقێنەری بین!
ئەمڕۆ بە ئەو جادەو کۆڵانانەدا دەسوڕامەوە کە تەنها 15-20 کیلۆمەترێک لە شارە پڕنیشتەجێ بووەکانی وەک ڤانکوڤەر، کەنەداوە دوورن، لە سەر چەند جادە وکۆڵانێک بینیم سنوقی تەختە دروستکراوەو، وێنەی هێلکەو سەوزەی لە سەری کێشراوەو نوسراوە”بیکەوە یاخود کراوەتەوە.”
کە لەبەرامبەرسنوقەکە ڕاوەستام، بینیم فێنککەرەوە(تورمز)ی پڕلە سەوزەوهێلکە داناراوە و لەسەر قوتویەک نوسراوە بەشی خۆت ببە، هێمایەکش لە سەر قوتوەکە کێشرابوو بۆ ئەوەی پارەکە بخەیتە قوتەوەکەوە!
لەوێڕا بە سەر سامییەوە هەندێک وەستام، بینیم پیرەژنێک هات و پارچەیەک میوەی لە تورمزەکە دەرکرد وهەندێک پارەی خستە سنوقەکەوەو، لە بەرخۆیەوە گوتی “من تەنها یەک دانەم بەسە، پێویستم بە میوەکانی دیکە نیە، با خەڵکی دیکە بیان بەن.”
کە بینیم ئەو خەڵكە چەند بە پاکی و ڕاستگۆیانەوە ئەوەی پێویستیان بوولە سنوقەکە دەری دەکەن و پارەکەش دەخەنە ناو قوتوەکەوە، سەرسام بووم کە تەنها لە دووری چەند کیۆمەترێک لە گێژاوی هیزرو هەستی پڕلە کێشە و ناپاکی ئێمەی هەڵهاتووی وڵاتانی ڕۆهەڵات، لە شارێکی کەنەدا دا پاکی وڕاستگۆیی هەر بوونی هەیە، بەتایبەتی لای ئەوان!