تابلۆیک لە تاوانی ئەنفال و فەلەستین بە نمونە.

پ
سیروان سلێمان:
لە ساڵی هەشتا وهەشت له ڕۆژه سەختەکانی ئەنفالدا، کچە جوانەکان ڕەوانەی کوێت، میسر وعێراق کران، ڕانەمەڕەکان لەلایەن جاشە خۆفرۆشەکانەوە  تاڵانکران، پیر ومنداڵ و ژنەکان له زیندانەکانی سەماوە، نوگرە و تۆپ زاوا بەندکران.
لە مانگی چواردا باران وەک دەمی کوندە دەهاتە خوارەوە، خانووە قوڕەکان بە لوولەی شۆفڵەکان ڕووخێندران، سەرچاوەی بیر و حەوز و ئاوەکان کوێرکرانەوە، مزگەوتەکان بە قورئانەکانەوە سوتێندران، قوتابخانەکان بە ڕەحلە و سەبورە و تەباشیری ڕەنگاڵە تەختکران، پیاو و گەنجەکان گولەبارانکران.
دەروێش و مەلا و شێخ لە بەردەم وێزەی جاش و جێش له قۆرتوو کۆکرانەوە، سەد کەس بۆ باکور، دوو کەس بۆ باشوور، چوار سەد کەس بۆ ڕۆژ ئاوا، پێنج کەس بۆ ڕۆژ هەڵات وەک ڕۆژی قیامەت بەیەکدا دەچووین، منداڵه شیرەخۆرەکان بێشکەکانیان بە بەتاڵی مانەوە.
ئەسپ، هێستر، کەر و باڵندەکان و … تاد هەر یەکیان بە زمانی خۆی هاواری دەکرد، ئیتر بەسە! منداڵ کوشتن، گەنجه بە پشتوێن بەستراو، کچە بە فەقیانەوە ناڵەی بۆ برای بزر بووی دەهات، دایک شیوەنی دەکرد بۆ منداڵی بێسەر و شوێن.
دونیا وەک ئێستا پێشکەوتوو نەبوو، هاوار بۆلای خوا بوو! له نێو گۆڕه بە کۆمەڵەکانی عەرعەر، سەماوە، بیابانەکانی سعودێیە بێکەس کوژکراین، فریادڕەسێک نەبوو دوو وشەی خێر بۆ تەکیە و خانەقا و مزگەوتەکان بکات.
بیست و دوو دەوڵەتی عەرەبی ئیسلامی چاوییان لێخەواندیین، له جیاتی پشتیوانی، بازرگانیان بە کچە جوانە ئەتککراوەکان دەکرد، بەڵام هەیداد و بێداد ناڵە و نوزە و برسێتی نەگەیشتنە دەوڵەتانی عەرەبی، بەڵام نوزەی منداڵ وکەس و کار گەیشتە دیوانی پەروەریین و، خۆی بە وەڵام هات!